میانڕه‌و ..
زۆرڕه‌و زۆروه‌ڕه چیڕه‌ی درێژکه‌ره
که‌مڕه‌و ترسنۆک بێ وره و باوه‌ڕه
توندڕه‌و هه‌ڵاوه ملشکا ملشکێنه‌ره
میانڕه‌و ڕێڕه‌ویی نیشتمانپه‌روه‌ره
نیشتمانپه‌روه‌ر ..
هه‌وێنی خه‌بات هه‌ژار ڕه‌نجده‌ره
سه‌رده‌می شۆڕش ئه‌رکی له‌سه‌ره
له‌فه‌رمانداری زڕه‌داری بێ به‌ره
نیشتمانپه‌وه‌ری ژێر سیاسه‌تکه‌ره
سیاسی ..
سیاسی درۆزن فشه‌ی به‌ڵێنده‌ره
هه‌لبه‌ر به‌رژه‌وند خۆتێهه‌ڵنه‌ره
به‌ڵێن ده‌فرۆشێ ئابڕوی له‌ده‌ره
چاوی له‌پاره و کورسی تاسه‌ره
کورسی ..
کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌رژانه‌سه‌ره
وه‌ک له‌شفرۆشێ یه‌کی له‌سه‌ره
هه‌رجار به‌یه‌کێ پۆست پێده‌ره
سه‌رۆکبازێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره
سه‌رۆک ..
سه‌رۆک تامه‌زرۆی پێداهه‌ڵده‌ره
شڕه‌خۆره ئه‌مما گیرفان پڕکه‌ره
ته‌قه‌ی سه‌ری دێ کێ خه‌باتکه‌ره
له‌دوای خۆی ویستی کوڕ دانه‌ره
کوڕی سه‌رۆک ..
کچبازی به‌ناز زۆریش فشه‌که‌ره
چه‌نده ماستاوچی له‌ده‌وروبه‌ره
هه‌مووی توزحیزن کۆنه قۆنده‌ره
ده‌خوازن پۆستی بێ سه‌روبه‌ره
پۆست ..
پۆستی ئێستایان هه‌ر بۆ باغه‌ره
پیاو پیاوانێ ی به‌رپرس له‌سه‌ره
به‌میان نه‌گیران ئه‌وه‌ی تر به‌ره
کڕنۆش بۆ مووچه زه‌وی ده‌فته‌ره
ده‌فته‌ر ..
کتێب ناخوێنێ ئه‌و مێشک به‌ره
ده‌فته‌ری پاره ئاینه و دولبه‌ره
سپی ڕه‌ش ده‌کا ڕه‌ش سپیکه‌ره
پۆستی په‌رله‌مان ملیۆن بده‌ره
په‌رله‌مان ..
خولی په‌رله‌مان کۆڕسی خه‌وده‌ره
کۆده‌نگی حیزبه ده‌ست هه‌ڵبڕه‌ره
لیستی قازه‌که‌ش قیڕه‌ی یه‌کسه‌ره
خۆت هه‌ڵبژێره و ده‌نگی زۆربه‌ره
هه‌ڵبژاردن ..
شه‌ڕگه‌ی په‌ڕۆیه سه‌یره و سه‌مه‌ره
به‌س له‌لای ئێمه ئه‌و هه‌راو هه‌ره
درۆی گه‌و‌ره‌پیاو چه‌پره‌ی له‌سه‌ره
چه‌پره‌ش لێنه‌ده‌ی باجی له‌سه‌ره
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

