خۆشێواندنێكی ناپێویست هه‌یه له پرسی كه‌میی ژماره‌ی كورسییه‌لی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا. خۆشێواندنه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س ده‌زانێ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی 2009شدا به ته‌نیا به‌شداریی بكردایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئێسته‌ی ده‌هێنا، تۆ بڵێ كه‌متریش. نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه یه‌كێتی دووچاری لێجیابوونه‌وه‌ی باڵێكی گه‌وره بووه. ده‌نگده‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌ستێره‌یه‌كی تره‌وه نه‌هاتوون، ئه‌وانه جه‌ماوه‌ری جارانی یه‌كێتین و ده‌نگ به گۆڕان ده‌ده‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009دا، نیوه به‌نیوه‌یی له نێوان ژماره‌ی كورسییه‌لی پارتی و یه‌كێتیدا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ رێككه‌وتنێك، كه پێوه‌ندیدار بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ركۆماری عێراق. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ره‌چاو بكه‌ین كه پێش چه‌ند مانگ له ئێسته، یه‌كێتی له په‌رله‌ماندا ده‌نگی به ویستی پارتی دا له پرسی درێژه‌وه‌كردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، كه زه‌وینه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌ردوو لا وه‌كو خۆی ماوه به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و مقۆمقۆیه ببیستین كه ده‌ڵێ یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ركۆماری عێراق.
ئه‌و ده‌نگه‌ی باس له‌وه ده‌كا كه یه‌كێتی بۆیه كه‌می هێناوه له هه‌ڵبژاردندا چونكه له رێككه‌وتنی ستراتیجیی نێوان خۆی و پارتیدا، لایه‌نێكی كۆڵده‌ر و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر بووه. ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه و ده‌نگێكی زڕیشه به به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان. پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو حزبه، هاوسه‌نگ و رێز له‌یه‌كترگرانه بووه و بایی مووێك لاسه‌نگ نه‌بووه له ماوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیجیدا. ته‌نیا ئه‌گه‌ر كێشه نه‌نانه‌وه و گێچه‌ڵ به یه‌كتر نه‌كردن، به كۆڵدان و نه‌رمی نواندن بێنه ژمار. هه‌بوونی ته‌بایی له‌و ساڵانه‌دا و به‌یه‌كه‌وه كاركردن له‌پێناو زۆر ئامانجی گشتیدا، به كێشانه و پێوانه‌ی ئه‌و ده‌نگه زڕه، ده‌بێ چتی بێ بایی بن و ئه‌وه نه‌هێنن لایه‌نه‌یلی نیشتمانی هاوكاریی یه‌كتری تێدا بكه‌ن.
نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی مام جه‌لال و ئه‌و جیاوه‌بوونه‌ی له یه‌كێتیدا رووی داوه، رووداوی كاری و به ئێشن بۆ ئه‌و حزبه. وه‌ك بینیشمان، پارتی له‌و بارودۆخه‌یله‌دا به‌رپرسانه و به گوێره‌ی بنه‌وای هاوپه‌یمانه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و ده‌ستی له پشتیوانیی مام جه‌لال و یه‌كێتی به‌رنه‌داوه. ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵوێستانه، گرینگ و مایه‌ی پێ‌زانین بن ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ویژدانه‌وه رابردوو هه‌ڵبسه‌نگێنێ. زۆریش پێویسته ئه‌و پێوه‌ندییه بمێنێ و په‌ره‌شی پێ بێته دان به‌تایبه‌یش له‌وه‌دا كه دوور نییه به‌م زوانه چاره‌نووسی مام جه‌لال یه‌كلایی ببێَته‌وه. پێشینان گوتوویانه "مرۆڤ گیای مردنه".
ماكه‌ی ئه‌و له‌خۆشێواندنه، زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاخۆ نیوه به‌نیوه‌یی له ده‌سه‌ڵاتدا وه‌كو خۆی ده‌مێنێ یان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌نجامه‌یلی هه‌ڵبژاردنی دوایی. ئه‌وه‌شیان حسێبێكی زۆر كوردانه و كورتانه‌یه به‌داخه‌وه. پرسه‌كه پرسی دابه‌شكردنی ده‌سكه‌وت و ماڵی تاڵان نییه تاوه‌كو مرۆڤ چاوی له زیاتر بێ. له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وه‌ی زۆرتری پێ ده‌بڕێ، ئه‌ركی گه‌وره‌تری ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. ده‌بێ له‌مه‌ودوا باشیش بزانین كه به‌رهه‌ڵستییه‌كی به‌هێز په‌یدا بووه له گۆڕه‌پاندا و خه‌ڵك رۆژ به‌ڕۆژ چاویان ده‌بێته‌وه له ئاست كه‌موكورتییه‌لی ده‌سه‌ڵاتدا.
وه‌ك من ده‌یبینم، هاوكاریی پارتی و یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵاتی داهاتوودا پرسێكی بڕاوه‌یه جا چ به نیوه‌یی بێ چ به گوێره‌ی راده‌ی ده‌نگ. دواجار ئه‌و جیاوازییه زۆر كار ناكاته سه‌ر هاوكاریی نێوانیان. كێشه‌كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه ئاخۆ دێته پاڵ ده‌سه‌ڵات یان نا. ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ت ته‌نگژه‌یه‌ك سه‌ر هه‌ڵده‌دا كه پێشینه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانه دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتوویان. به پێوانه‌ی هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلوولی رابردوو بێ، به‌رهه‌ڵستی له‌و دوو ناوچه‌یه‌دا ده‌یباته‌وه و جووته‌وه‌رییه‌ك له كارگێڕیی ئه‌وێدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا. ناشێ له هه‌ولێر و دهۆك ده‌سه‌ڵاتێك فه‌رمانڕه‌وا بێ و له سلێمانی و گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتێكی تر. هه‌موو ده‌یزانین كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگه ده‌سته‌یه‌كی كار ڕاییكردنه و به‌شێكه له حكوومه‌ت. تۆ بیری لێ بكه‌وه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌توانێ دانوستاندن یان مامه‌ڵه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌یلی سلێمانی و گه‌رمیاندا بكا، یانه‌خۆ رۆژانه ناحه‌زیی یه‌كتر بكه‌ن، ده‌بێ ئه‌و كاته چ گرژییه‌ك بكه‌وێته‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌وه و هۆیه‌لی تریش ره‌نگه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ته ده‌سه‌ڵات، كێشه‌ی ناقوڵا له داهاتووی هه‌رێمدا په‌یدا ده‌بێ. لێره‌وه، پێویسته گشت لا له‌م ساته، بۆ گه‌شیی كوردستان بیر بكه‌نه‌وه نه‌ك بۆ خۆسه‌پێنی.
هه‌رچی دوو لایه‌نه لاڕۆیه‌كه‌شه، مانه‌وه‌یان له باری به‌رهه‌ڵستیدا باشتره له‌به‌رئه‌وه‌ی لاڕۆ دڵی ئاو ناخواته‌وه ئه‌گه‌ر كاری به نیوه‌چڵی بڕواته ڕێوه. ده‌بێ ئه‌وان دانیشن تا به یه‌كجاری ده‌سه‌ڵات ده‌به‌نه‌وه و به ته‌نیا ده‌یخۆن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

وا ورده ورده ئاماژه‌یلی بردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رێژیمه‌كه‌ی له شه‌ڕدا، ده‌كه‌ونه به‌رچاو.هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی سووریه‌وه، سستی نواندنی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوده‌وڵه‌تی به تایبه‌تی رۆئاوا، له به‌ده‌نگه‌وه چوونی هاواری گه‌لی سووریه، خۆی نیشانه‌یه‌ك بوو كه‌وا كه‌وتنی ئه‌و رێژیمه رۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ.وه‌ك بنه‌وا، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر چه‌ند دره‌نگتر بكه‌وێ، ئه‌وه‌نده كێشه ئاڵۆزتر ده‌بێ.ئه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كه‌شی له‌و چه‌ند رۆژ و حه‌وتووه‌ی پێشوودا پتر و پانتر كرده‌وه، هه‌ڵوێستی باراك ئۆبامه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكه بوو، كه خۆزیا هه‌ر وه‌ك پێشتر، كڕیی هه‌ڵببژاردایه.