عێراقی شكستخواردوو ... سوهه‌یل تاهیر عه‌بدولڵا
له جیهانی ئه‌مڕۆماندا چه‌ندین وڵات هه‌ن كه له دواوه‌ی هه‌موو وڵاتانن له دواكه‌وتوویی، عێراقیش یه‌كێكه له‌م وڵاتانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه دووچاری چه‌ندین شه‌ڕو ناكۆكییه ناوه‌خۆییه‌كان و جه‌نگی ده‌ره‌كی بوَته‌وه.عێراق له چه‌ندین پێكهاته‌ی جیاجیا ی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و تایفه دروست بووه، ئه‌م وڵاته دووچاری چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بۆته‌وه وه‌ك هه‌ژاری و برسیه‌تی و نه‌خۆشی جیاجیا، گه‌ڵانی عێراق نه زیندوون و نه به‌یه‌كجاره‌كی مردوون، ئه‌و ناكۆكی و شه‌ڕه یه‌ك به‌دوای یه‌كانه وای كردووه مرۆڤ له‌م كۆمه‌ڵگایه رۆڵی مرۆڤایه‌تی له بیر بچێته‌وه و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه رۆڵی مرۆڤ بینن به‌تایبه‌تی كاتێك له به‌رده‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان لێدوان ده‌ده‌ن، وا نیشانی ده‌ده‌ن كه كه‌سانی شاره‌زان و گرنگی به شارستانیه‌ت ده‌ده‌ن و هاوتای كه‌سانی سیاسی وڵاتانی ئه‌وروپا و ژاپۆن و وڵاتانی دیكه‌ی پێشكه‌وتوون، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م لێدوانانه‌یان دووره له واقیع.ئه‌م كه‌سایه‌تییه سیاسییانه خه‌ریكی دروستكردنی میلیشا و دروستكردنی بۆمبی موگناتیسی و بۆمبی چێنراون، خه‌ریكی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراون، هه‌وڵی كڕینی ئامێری پێشكه‌وتوو ده‌ده‌ن بۆ ئاشكراكردنی بۆمب و ته‌قینه‌وه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به ملیاره‌ها دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن.خه‌ریكی فرۆشتنی پۆسته حكومیه‌كانن.به‌ڵێ له‌م جۆره وڵاتانه‌ی وه‌ك عێراق به‌رده‌وام باس له دیموكراتیه‌ت و ئازادی و هه‌ڵبژاردنه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت.كاتێك گه‌لانی وڵاتانی وه‌ك عێراق دژ به سیسته‌می دیكتاتۆری ده‌جه‌نگن، ئومێد ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌م و كوڕییانه‌ی كه هه‌ن له رژێمی دیكتاتۆری له ئاینده‌ی وڵاته‌كانیان نه‌مێنێت، به‌ڵام له واقیعدا دوای نه‌مانی دیكتاتۆریه‌ت زۆر ئاسایی ژماره‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان روو له زیادی ده‌كه‌ن، ئه‌م پارتانه‌ش ده‌كه‌ونه ململانێ له نێوان خۆیاندا، یه‌ك هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌وی دیكه ده‌دات، هه‌ر یه‌كه‌و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی وڵات‌دا بگرێت و خۆی فه‌رمانڕه‌وایی بكات، فه‌رمانڕه‌وایی كردنه‌كه‌ش بۆ خزمه‌تی وڵات نییه به‌ڵكو بۆ سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌یه‌تی.دواتر گه‌نده‌ڵی ده‌بێته دیارده‌یه‌كی ئاشكرا له فه‌رمانڕه‌واییدا و گه‌لانی ئه‌م وڵاته‌ش زیاتر له جاران ژیانیان روو له خراپ بوون ده‌كات.به‌رای من ئه‌گه‌ر له‌ناوبردنی رژێمێكی دیكتاتۆری له هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌ی بێت، ئه‌وا له‌مه‌ودوا كه‌س بیر له له‌ناوبردنی رژێمه دیكتاتۆریه‌كان ناكاته‌وه.
17-3-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
