شه یتان ئه و ناوه باوه ی هێزی شه ڕ یان هێزی به ره نگاربوونه وه ی خێره، ئه و ناو نازناوه ی هێزی شه ڕ له سه رده مێکی دێرینه وه به کار هێنراوه چ له لای یۆنانیه کۆنه کان وه یان سارستانیه ت و ئاینه دێرینه کانی یه هودی و مه سیحی و ئیسلام .
ناوی شه یتان به پێ ی ده قه ئاینیه کان ئه و ناوه یه که بۆ یه که مین جار ودوای دروست کردنی ئاده م باوکه گه وره مان وله لایه ن په روه ردگاره وه و پیرۆزکردنی ئاده م وه ك دروست کراوێکی بێ وێنه وپیرۆزوکرنۆش بردنی سه رجه م فریشته کان بۆ بوکه گه وره ی مرۆڤایه تی جگه له شه یتان که به پێ ی سه رچاوه کان ناوه که له عبریه وه هاتووه به مانای رازی نه بوون یان ره ت کردنه وه، به پێ سه رچاوه کانی ئاین دوای رازینه بوونی شه یتان به کرنۆش بردنی بۆ ئاده م ی باوکه گه وره مان، خواوه ند بێ به ری کرد و به م جۆره ش شه یتان بووبه یه که مین به رهه ڵستیکار به رامبه ر کاره کانی خواوه ند.
سێ گۆشه ی شه یتانیش ئه و ناونانه یه که به هۆی مه ترسی مه رگ و سه رسام بوونی مرۆڤ دێت به رامبه ر به نهێنیه کانی سێ گۆشه ی به رمۆدا ومانه وه ی ئه و نهێنیه به شێوه یه ك که مرۆڤ له به رده میدا به چۆك دابێت، هه رچه نده هه وڵه کانی مرۆڤ بۆ روون کردنه وه و زانینی نهێنیه کانی ئه و سێ گۆ شه یه به رده وام بووه، به ڵام به هۆپی مه ترسی داری وسامناکی ئه و شوێنه له بێ سه روشوێن کردنی هه موو ئه وانه ی که وا له و سێ گۆشه یه نزیك بوونه ته وه و چ له ڕووی نه زانیه وه یان به هه رشێوه یه کی تر له شێوه کان، هه ر ئه مه شه وای کردووه له ئێستادا به سێ گۆشه ی شه یتان بناسرێت .
له هه مان کاتدا به شێك له ڕۆشنبیره ئیسلامیه کان ئه یانه وێت ئه وسێ گۆشه یه به ئاینی ئیسلامه وه ببه ستنه وه به تایبه ت له وکاته ی که شه یتان له ڕێگه ی ماره وه ئاده م و حه وای به هه ڵه دابردو بووه هۆکاری ده رکردنی هه ردوو بوکه گه وره ودایکه گه وره ی مرۆڤایه تی بۆ سه رزه وی، دوامه نزڵی نیشته جێبوونی مرۆڤایه تی وه ك ده قه ئاینیه کان باسی لێوه ئه که ن له گێرانه وه ی چیرۆکی دروست بوونی ئاده م دا، به و تێڕوانینه ی که وا جۆرێك له مار له ئه و روپاو ئه مریکاوه کۆچ ده که ن بۆ ئه ودورگانه ی به رمۆدا بۆ زاوزێ کردنیان تێیدا .
لێره دا مه به ستی من ئه وه نیه پشتیوانی ئه و فکره بکه م یان دژایه تی بکه م به تایبه ت له وکاته ی ئه و جۆره بیرورایه کێشه یه ك نیه بۆ من وه به بڕوای من هیچ زیادوکه میه ك ناکات و ئه و واقیعه ناگۆڕێت، به تایبه ت عه قڵیه تی کۆمه ڵایه تی ڕۆژهه ڵاتی و ناوچه که ش، هه ربۆیه ئه بێت زۆر به شێوه یه کی ئاسای وه ری بگرین و لامان ئاسای بێت که ئه وجۆره تێڕوانینانه بوونیان هه بێت .
ئه وه ی به لای منه وه جێگای سه رنجه ناونانی جوگرافیای یه، به تایبه ت له ئێستادا ئه کرێت ئه و نازناوه به کاربێنین بۆ ئه و به شه پڕ کرفت و کێشمه کێشمه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست وکۆمه ڵگائیسلامیه کان، له ڕاستی دا شوێنی ساغکردنه وه ی بیروبۆچوونه کانی جه نابی شه یتان وه ك هێزی شه ڕ، له ناو هه موو کۆمه ڵگا جیاجیاکانی ئه و ناوچه یه دا بوونی هه یه، که دیاره جیاوازی کۆمه ڵگاکانی ئه و ناوچه یه به زۆری له ڕووی زمان و به شێکی که م له داب و نه ریت دا هه یه، له ناوه ڕۆك و له یه کترچووندا زیاتره و زۆرێك له داب ونه ریت و فه رهه نغ کۆیان ده کاته وه، به تایبه ت له وکاته ی زۆرینه ی یه ك جۆر ئاینیان هه یه که ئه ویش ئاینه ئیسلامه به شیعه و سنه یه وه، ئه مه ش وای کردووه تێکه ڵاو بوون و تێکه ڵشێلیه ك له نێوان نه ته وه جیاوازه کاندا دروست بێت و وه ك ئیسلام ئه ڵێت انما المؤمنون اخوة به و شێوه یه به ڵام برایه تیه کی ته واوه تی نا به ڵکو برایه تیه کی ڕوکه شانه و فێڵ بازانه .
ئه گه رچی به شێکی زۆری به ناو زاناکانی ئاینی ئیسلام پڕوپاگه نده ی به ئاشتی ناساندن و سمبوڵی برایه تی و به یه که وه ژیان ئه که نه پێناسی ئاینی ئیسلام به ڵام له ناوه ڕۆکدا ئه و ناساندنه هه ڵه یه کی گه وره یه و بریتی یه له شاردنه وه ی ڕووی ڕاسته قینه ی ئاینی ئیسلام و پێك هێنانی به ره یه کی میانه ڕه و له دیندا وبه به کارهێنانێکی سیاسیانه له لایه ن ده سه ڵات داره سیاسیه کانی ناوچه که و زل هێزه کانی جیهان دا، له هه مان کاتدا به به کارهێنانی لایه نێکی تری تووندڕه و له فکری ئیسلام بوونداو هه وڵ دان بۆ جێ به جێ کردنی به نده کانی ئاین وه ك خۆی و به ده سته وه گرتنی ده سه ڵاتی سیاسی وچه سپاندنی شه ریعه تی ئیسلام، له لای سنه و دامه زراندنی ولایه تی فقهه له لایه ن شیعه کانه وه، که دیاره خۆرێك له دژایه تی کردن له نێوان هه ردوو مه زهه بی شیعه و سنه دا هه یه و مێژووه که ی ئه گه ڕێته وه بۆ دوای کۆچی دوای کردنی پێغه مبه ر درودی خوای لێ بێت، وجێگرتنه وه ی له لایه ن جێگره کانی به ناو خلیفه، که ئه و سه رده مه ش سه ره تایه ك داده نرێت بۆ سه رهه ڵدانی بزووتنه وه ی جۆراوجۆر به تایبه ت هه ڵگه رانه وه له دژی ئیسلام و رازی نه بوون به فه رمان ڕه وای ئه و ئاینه تازه یه، دواتریش سه ره تایه ك بۆ دروست بوونی کێشه سیاسیه کان له سه رده سه ڵات و گرتنه ده ستی ده سه ڵاتی سیاسی وبه رفراوان کردنی ئه و ده سه ڵاته وبه هێزکردنی پایه کانی ئه و ده سه ڵاته .
لێره وه به پێ ی قۆناغه جیاجیاکان کێشه کانی نێوان گروپه جۆربه جۆرو مه زهه به جیاوازه کانی ناو ئیسلام بووه هۆکاری سه رهه ڵدانی جۆرێك له به گژداچوونه ی سیاسی و سه ربازی له نێوان برایانی موسڵمان و په یره وانی یه ك ئاین به ناوی جیاجیاوه، جگه له هێرشه یه ك له دوایه که کانی عه ره ب بۆ سه رناوچه جیاجیاکانی دوه وروبه ریان به نیازی بڵاوکردنه وه ی ئاینی ئیسلام و به رفراوان کردنی ده سه ڵاتی سیاسی و سه ربازی و ئابوری عه ره ب له ناوچه که دا، که ده کرێت ئه و ناوچه یه به سێ گۆشه ی شه یتان پێناسه بکرێت، به تایبه ت له ناکۆکیه کانی نیوان گرووپه جیاوازه کان و هه ردوومه زهه بی شیعه و سنه چ له مێژووی کۆندا وچ له ئه مڕۆی سه رده می ته کنه لۆژیاو پێشکه وتنی مرۆڤایه تی له هه موو ڕوویه که، به تایبه ت له ئێستادا که جیهان له به رده م مرۆڤ دا بووه ته گوندێکی بچوك .
ماویه تی
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
