له کاتی خۆیداو له سه رده می دروست بوونی گۆراندا کۆمه ڵێك کادیر بڕیاریان دابوو له ناو یه کێتی به ده ربکه ون و بچنه ناوگۆرانه وه، به و نیازه ی بیگۆڕن، به ڵام کاتێك ئه و کۆمه ڵه کادیره ڕووله یه کێك له بنکه کانی گۆڕان ده که ن، چی ببین، به بێگومان ئه وه ی چاوه ڕوان نه ده کرا و بڕوایان نه بوو بیبینن، دیتیان، ئه و که سانه یان بینی که ئه وان دادوهاواریان بوو له گه نده ڵی وخراپ به کارهێنانی ده سه ڵاته کانی ناو یه کێتی، به هه مان شێوه ش، ئه و به رپرسه گه نده ڵانه ببونه براگه وره و به رپرس له ناوگۆراندا و ده یانه وێت بیگۆڕن، کادیره کانیش به سه رسوڕمانه وه وتبویان، ئه رێ ئێوه چی ده که ن لێره ؟ئه وانیش له وه ڵامدا پێیان ووتبوون ئێمه به رپرسی بنکه ی گۆرانین و هاتووین لێره وه ئاواته کانی ئه و کۆمه ڵگاکوردیه به دبه خته به دیبێنین و بیگۆڕین، سوك و باریك ئه و براده رانه ش پاشه کشه یان کردبوو، ئێمه ویستمان ئێوه بگۆڕین، ئێوه بوون که یه کێتیتان به وده رده برد، ئه گه رئێوه له ناویه کێتیدا نه مێنن ئێمه هه ریه کێتی ئه بین و پێویستمان نیه بیگۆڕین، که واته لێره دا ئه وانه ی یه کێتییان به م ده رده برد، هه رئه وکه سانه لێمان بوون به فریشته که و هاتن بۆمانی بگۆڕن .
به هه مان شێوه ش له ئه مرۆدا ئه وه ی که باسی لێوه ئه کرێت مه سه له ی چاكسازی و کۆنگره ی چواری یه کێتی و گۆران کاریه کانن، دیاره کادیره کانی خواره وه ی یه کێتی چاوه ڕوانی زۆرشتی گه وره ن که له ناویه کێتی دا بکرێت وچاوه ڕوانن که هه رهیچ نه بێت یه کێتی بچێته وه دۆخه که ی جارانی و هه مان قه باره ی سیاسیانه ی خۆی به ده ست بهێنێته وه که جاران هه یبووه .
چاوه ڕوانی خه ڵك بۆ یه کێتی زۆر له وه زیاتره که یه کێتی وسه رکردایه تی ومه کته ب سیاسیه که نیازیان هه یه بیکه ن، له ناوه ڕۆکدا یه کێتی مڵکی خه ڵکه شۆرش گێره که ی کوردستانه وبه تایبه ت له دوای ئاشبه تاڵی ساڵی ١٩٧٥ وسه رهه ڵدانه وه ی شۆڕشی نوێ به شێوازێکی جیاوازترو نه فه سێکی درێژتره وه هاته وه مه یدان، که دیاره جیاوازی یه کێتی له بزووتنه وه سیاسیه کانی تری کوردستان ته نها ئه و ڕه نگاوڕه نگیه یه که یه کێتی نیشتمانی کوردستان داهێنانی تێداکردووه، به واتایه کی تر بوونی بیروبۆچوونه جیاوازه کانی ناویه کێتی هۆکارێکی باش بوو بۆ به شداری پێکردنی هه موو چین وتوێژه جیاوازه که ی کوردستان له ناو یه کێتی دا و یه کێتی به ره ی دایکی حیزب و لایه نه جیاوازه کان بووه، ئه م جیاوازیه هۆکاربووه بۆ بوونی جیرورای جیاواز، به ڵام هیچ کات وه ك ئێستانه بووه، چونکه ئه وکات یه کێتی ستراتیژێکی دیاری کراوی درێژخایه نی هه بوو، به هه موان و به ره نگه جیاوازه کانه وه خزمه ت ئه کرابه ستاتیژه درێژخایه نه که ی یه کێتی، واتا یه کیتی شورای پاراستن و به دیهێنانی ئامانجه دووره کانی گه له که مان بووه، به پێچه وانه ی ئه وه ی ئه مڕۆ ئه گوزه رێ له ناو سه رکردایه تی یه کیتی دا، له ئه مڕۆدا به دوور له بیروباوه ڕی سیاسیانه یه کێتی دابه ش کراوه بۆ چه ند به رژه وه ندیه کی ئابوری، دیاره ئه و چه ند به رژه وه ندیه له نیوان یه کتری دا له سه ر راده ی دابه ش بوون و ده سه ڵات و ژماره ی دراو پیاوه کانیان له خواره وه قسه ئه که ن، که ئه م دابه ش بوونه به ئاشکراو به به رچاوی هه موو خه ڵکی کورد و نه ته وه جیاوازه کانی تریش دا دیاره، ئه مه ش وای کردووه که ئاوات و هیواکانی کادیره دێرینه کانی یه کێتی بچێته ژێرگڵه وه و جارێکی تر ئه ویه کێتیه به و شێوه یه نه بینینه وه که خه ڵکی به خوێنی خۆیان گه یاندیانه ئه مڕۆو له ئێستاش دا هه ندێك بنه ماڵه گره وله سه رئه که ن .
ئه گه ر هه ندێك له که سه ناسراو دیاره کانی ناویه کێتی پێیان وابێت ئه توانن یه کێتی وه ك جاران لێبکه نه وه وئاوات بخه نه دڵی خه ڵکه دڵسۆزه که ی ئه وائه بێت ده ست له زۆر له به رژه وه ندیه کانیان هه ڵبگرن، به تایبه ت له ئێستادا قسه له سه ر به ستنی گۆنگره یه، ئایه کۆنگره ی چوار به ده ردی پلینۆمه که ناچێت و له چه ند کات ژمێرێك دا کۆتای پێناهێنن ؟یان ئایه کێن ئه وانه ی که ئه وێرن له کۆنگره دا ره خنه له براگه وره ده ست ڕۆیشتووه کان بگرن وبه زیندووی بمێنه وه، به تایبه ت له و کاته ی کۆنگره ی چواره م له غیابی مام جه لال دا ئه گیرێت .
ئایه یه کیتی به بێ مام چی به سه ردێت ؟ به هه مان نه فه س ئه مێنێته وه وهه مان شێوازی ئازادی راده ربڕینه ی ئه بێت یان هه ندێك له ده ست ڕۆیشتووه کان هه رکه سێك فزه بکات فزه ی بۆ ده رده که ن ە به یاننامه ی له سه ربڵاوئه که نه وه وبه خائین و خۆفرۆش و له ڕێگه لادراو یان ته جمیدو ده ری ئه که ن، ؟؟؟؟؟؟؟
به تایبه ت بۆ یه کێتیه کانی ده ره وه ی ووڵات، ئه بێت کۆنگره ی چوار چی له هاوکێشه کان بگۆڕێت به هه مان شێواز شانازخان و کاك هاوار حاجی و ئه وبراده رانه ی تریش که بوونه ته ماڵ کاولی یه کێتی، دێنه سه رخه ت و ئه بنه فریشته ی چاك سازی و پاك سازی وئێمه ی دواجار وه ك ئه و کۆمه ڵه کادیره مان به سه ردێت، که نازانین کێ خراپی ئه کات و کێ بۆمانی ئه گۆڕێت ؟
تۆ بڵێت ئه و که سانه ی که له گه نده ڵی و ناحاڵی سیاسیانه تاسه رئه ژنۆ یه کێتی یان به قوڕدابردووه، بتوانن چاك سازی وپاك سازی بکه ن ؟
یان که سی گه نده ڵ، ده توانێت گه نده ڵ بگۆڕێت؟ بێگوومان ئه و جۆره کارانه ته نها له رۆژهه ڵاتی ناوین باویان هه یه بۆنمونه له ئیراق دا دز ئه که ن به چاودێر به سه ردزه وه به ناوی لیژنه ی نزاهه، تاچه ند دز ده توانێت دزێك چاك بکات وچاودێربێت به سه ریه وه ؟ هه رئه وه نده ش سیاسیه کی گه نده ڵ و فاشل ئه توانێت حیزبێك بگۆڕێت نه ك گۆنگره یه ك ئه گه ر هه زار کۆنگره شی بۆ ببه سترێت .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
