شانازخان و هاوار حاجی ئاوا یه کێتی ئه گۆڕن ؟ ... خدر زوحاک

له چاوپێکه وتنه که ی شانازخان و هاوار حاجی له که ناڵی کوردستان سه باره ت به بارودۆخی یه کێتی نیشتمانی کوردستان ومه سه له ی هه ڵبژاردن ئه مجاره ی په رله مانی کوردستان، ئه و شکسته والێك درایه وه که خه ڵکی یه کێتی له نه زانیدا ده نگیان به یه کێتی نه داوه به تایبه ت له و کاته ی که به شێکی زۆر له خه ڵکی یه کێتی مۆمه که ی به رزکردۆته وه له گه ڵ ئه و ه شدا هاواری بۆ هه ڤاڵ مام جه لال کردووه وه ك سه رۆك و سه رکرده ی، وخۆیان به قوربان و فیدای کردووه، ئه گه ر ئه و ڵێدوانه ی شانازخان له که ناڵیكی به ریتانیا بوایه و به زمانی کوردی نه بوایه ئه وا ده مان گووت یان ئه وه تا ئه و لێدوانه مۆنتاژ کراوه یان وه رگێره که هه ڵه ی کردووه ئه گه ر نا چۆن شتی وا ئه بێت، ده کرێت بڵێن له هه ر شوێنێکی ئه و جیهانه کاری ئاوا ڕووبدات، به ڵام بڕواناکه م له کوردستاندا شتی ئاوا ڕووبدات یان ڕوویدابێت

به تایبه ت کورد له و به شه ی کوردستان سیاسه تی به شیره وه خواردووه و هیچ تاکێکی کورد نیه حیزب و لایه نه سیاسیه کانی کوردستان لێك نه کاته وه به خوێنده وارو نه خوێنده واریه وه .

کورد نه ته وه یه که نه ك هه ر تێڕوانین و بیرورای بگره زمان و گۆرانی و شعروئه ده بیشی به شێك بووه له به ره نگاری و ڕووبه ڕووبوونه وه هه رئه مه ش وای کردووه ئه ده بی سیاسی له ناو ئه و نه ته وه یه دا به شێکی هه ره گرنگی بێت و زۆرینه ی تاکه کانی ئه و نه ته وه یه له ژیانیاندا له جارێك زیاتر دووچاری ئه وه بووبن سیاسه ت تاقی بکه نه وه، هه ربۆیه ناکرێت به نه ته وه یه کی وه کوو کورد ئاوابووترێت، ئه گه ر هاتباو کوردستان و ئه و حاڵه ی ئێستای کوردستانی باشوور به چه ند ڕێپێوانێك هاتبایه دی ئه وائه کرا بڵێن له کاتی هه ڵبژاردندا خه ڵکی ڕه نگ و لۆگۆی حیزبه کانیان لێ تێك چووه، به ڵام له وکاته ی نه ته وه یه ك به درێژای مێژووی سه دساڵه ی دروست بوونی ئیراقی پڕکێشه خه باتی کردبێت و خوێنی به خشیبێت، ته نها له پێناوکوردبوونی دا، چۆن ئه بێت نه زانێ یه کێتی کێ یه و گۆران کێیه و حیزبه کانی تری کوردستان کێن، ئه م پیانووه به شێکه له و ووه ڵامه ی که هه موومان ئه یزانین به تایبه ت ئه وانه ی مێژوویه کمان له ناو یه کێتی دا هه یه و له ئێستادا کاك هاوار حاجی به خه ڵکی ڕێكنه خراو ده ره وه ی یه کێتی باسمان ئه کات، له ڕاستی دا ئه و جۆره لێدوانانه نوکته یه کم بیرئه خاته وه، له سه ره تای دروست بوونی گۆراندا، کۆمه ڵێك کادیری یه کێتی له بێزاربوونیان له وگه نده ڵی و نادادیه ی له ناو یه کێتی و حکومه ته که یداهه بووڕووده که نه یه کێك له بنهکه کانی گۆران ودوای سڵاو ئه ڵێن هاتوین بیگۆڕین، له وکاته شدا له لایه ن یه کێك له به رپرسه کۆنه کانی ناویه کێتی به خێرهاتنیان ئه کرێت وپێشوازیان لێ ئه کرێت، ئه ندامه زویربووه کانی یه کێتیش ئه پرسن، به رێزتان چی ئه که ن لێره ؟

به رپرسه کۆنه که ی یه کێتی وه ڵامیان ئه داته وه، هاتوین وه ك ئێوه بیگۆڕین و به رپرسی ئه و ناوچه یه ی گۆرانم .

ئه ندامه کانی یه کێتیش به پێکه نینه وه ئه ڵێن ئێمه هاتین بۆ ئێره تا ئێوه بگۆڕین لێره ش هه رئێوه براگه وره ن ؟

دیاره شانۆگه ریه که ی شانازخان و هاوارحاجیش له و شێوه یه یه، وئه یانه وێت ئه وان به و بیروبۆچوونه باشه ی که هه یان بوو له ڕابردوودا وسێ به شی ئه ندامه کانی یه کێتی له به ریتانیا له دژی ئه و دووبه ڕێزه وازیان له یه کێتی هێناو بوون به گۆران، ئێستا گۆران به یه کێتی بکه ن و جارێکی تر گووڕووتینی بده نه وه ڕێکخستنه کانی و له کێشه جۆربه جۆره کانی ناوخۆی و نائیداری و گه نده ڵی و خه ت خه تێن ڕزگاری بکه ن و دایماڵن، ئه ی ئه و دووبه ڕێزه تۆبڵێت چیان گووتبێت له په له نێۆمه که ی ئه مجاره ؟ یان به ده ردی دوکتۆر شێرکۆ ئه ڵێ مه لامه لا نوێژده کات یان دیت و خوێندیانه وه بۆیه نقه یان نه کرد .

له ڕاستی دا چونکه کوردستان که ناڵێکی بنه ماڵه ی یه و ماڤی یه کێتییشی پێوه نیه و ڕاسته وخۆ هی هێرۆخانه، هه ربۆیه له ئێستادا خه ته که ی هێرۆخان به هێزده کات وئه و هه موو کادیره دڵ ڕه نجاوشکاوه ی یه کێتی له ده ره وه ئه کاته قوربانی چاوی کاڵی شانازخان و کاك هاوار حاجی .

له هه مووشی سه یرتر ئه وه یه که کاك هاوارحاجی له بری به رپرسی راگه یاندنی یه کێتی وه ڵامی پرسیارێك ئه داته وه، له وه ڵام دانه وه ی میدیاکانی یه کێتی و ڕوونکردنه وه ی جیاوازی نێوان یه کێتی و گۆران، ئه ی به رپرسی راگه یاندنی یه کێتی چی ئه کات و له کوێ یه، تۆبڵێت خه ڵکی یه کێتی ئه وه نده گه مژه بێت نه زانێت گۆران کێ یه و یه کێتیش کێ ؟یان ئه وه تا ئه ودووبه ڕێزه خه ڵکیان لاگه مژه یه و ده سته چه وره که ی خۆیان به جه ماوه ری یه کێتی ئه سڕن، من وه ك خۆم ئه ڵێم ئه بێت شانازخان و هاوارحاجی به رۆکی یه کێتی نیشتمانی کوردستان وبه تایبه ت مه ڵبه ندی ده ره وه ی یه کێتی به رده ن و دوای لێبوردن له جه ماوه ره شۆرش گێڕه که ی یه کێتی بکه ن، چونکه جه ماوه ره که ی یه کێتی و کوردستان یه کێتیان به خوێنی خۆیان پێگه یاندووه و گه یاندیانه ته ئێستا وبه گیان پارێزگاریان لێکردووه، ئه وانه ی له مردن سڵیان نه ده کرده وه ئه وانه بوون یه کێتیان گه وره کرد نه ك شانازخان و هاوار حاجی، له هه مان کاتدا به سیه تی تۆمه ت دروست کردن بۆ ئه وکه سانه ی که ره خنه له یه کێتی و ڕێش سپی و سه رسپیه کان وده ست ڕۆیشتووه کانی ناو یه کێتی ئه گرن ئه وه ئه زموونی سیاسی یه کێتی بوونه ڕه خنه گرتنمان، ناڵێم له مڕۆبه دواوه وله دوای دیارنه مانی مام بمانده نه به رشه ق و هه ڕه شه وگوڕه شه، چوونکه له ئێستادا خۆتان خۆش کردووه له و میراته پڕبه هایه ی بۆتان جێماوه له پای هیچدا .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.