کۆنگره ی نه ته وه ی به مانا سیاسیه به رفراوانه که ی مانای خۆسازدان بۆ کۆکردنه وه ی هه موو بیروبۆچونه جیاوازه کان و رێك خستنیان له چوارچێوه ی ستراتیژێکی هاوبه شی نه ته وه ی دا له پێناو به رگری کردن له نه ته وه کوردنه صشه دارشتن بۆ دوارٶژی کوردستان و دامه زراندنی ئاسایشی نه ته وه ی، واتا کۆکردنه وه ی هه موو ئه و حیزب و لایه نانه ی که باوه ڕیان به خه باتی نه ته وه ی هه یه بۆکورد و هه و ڵ ئه ده ن له پێناو به ده ست هێنانی نیشتمانێکی ئازاد و سه ربه رزدا که تیایدا ماڤه کانی نه ته وه بوونمان به دیبێت و له ئازادی و سه ربه خۆی دا.
که واته ئه و حیزب و لایه نانه ئه توانن به شداری کۆنگره ی نه ته وه ی بکه ن که باوه ڕیان به خه باتی نه ته وایه تی هه یه و له پێناوی دا تێکۆشاون وبه رنامه ڕێژی سیاسیانه یان کردووه تاکورد و کوردستان به ئه مڕۆکه بگه یه نن، ده کرێت ئه و حیزب و لایه نانه ی که خاوه نی ئایدۆلۆژیای نه ته وه ین به شداری بکه ن له کۆنگره ی نه ته وه ی کورددا، له هه مان کاتدا ئه و حیزب و لایه نانه ی که نه ك باوه ڕیان نیه به ئایدۆلۆژیای نه ته وه ی به ڵكۆ به گاڵته جاریشه وه ناوی ئه هێنن و بێز له وجۆره بیره نه ته وه یه ئه که نه وه، ناکرێت به شداری پێبکرێن ئه گه ر ئایدۆلۆژیای سیاسیانه ی خۆیان نه گۆڕن و به کردار نه یسه لمێنن که ئه وان حیزبێکی سیاسی کوردین و کوردستانین.
لێره دا ئه بێت لیژنه ی ئاماده کاری کۆنگره ی نه ته وه ی ئه وه ڕوون بکاته وه که ئه م کۆنگره یه کۆنگره ی نه ته وه ی کورده به واته یه ی کۆنگره ی نه ژادی کوردی هه تاکو لای حیزب و لایه نه کانی کوردستان ڕوون بێت که ئایه ئه توانن هه زمی ئه و په یامانه بکه ن که له کۆنگره ی نه ته وه ی یه وه سه رچاوه ئه گرێت یان به شداری کردنیان به ئامانجێکی تر ئه بێت، به داخه وه هه تاکوئێستاش ته نانه ت له لای به شێك له حیزبه کوردستانیه کان وایه که ئه بێت هه موو لایه نه سیاسیه کان له و په ڕی ڕاسته وه تائه و په ڕی چه پ به شداری پێبکرێن به ئیسلامی سیاسیشه وه له کۆنگره ی نه ته وه ی دا، که ئه مه زیانێکی گه وره ئه دات له ستراتیژی نه ته وه ی مان و ئاراسته ی بڕیاره کان ئه گۆڕێت به وشێوه یه ی که له ئێستادا داگیرکه رانی کوردستان مه به ستیانه و له هه مان کاتدا کۆنگره له ئامانجه کانی خۆی دوور ده خاته وه .
له ئێستادا ئیسلامی سیاسی کوردی به تایبه ت ئیخوان موسلمینه کانی پاشکۆی ئیخوانه کانی میسرو تورکیا نه ك ئاماده نین له پێناوی به رژه وه ندی نیشتمانی دا کاربکه ن بۆ نه ته وه ی کورد، به ڵکو ئاماده ش نین دان به ماڤی نه ته وه یماندا بنێن به تایبه ت له و کاته ی ئه و ده سه ڵاته سیاسیه به کافرو مورته د ئه زانن و هه رکاتێك مینبه رێکی وه ك به رده رکی سه رایان بۆ ڕێك بکه وێت ئه وا بانگه وازی جیهادی تێدا به رز ئه که نه وه، له هه مان کاتدا ئیخوانه کانی کورد ئاماده نین هاوخه می خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ی کوردستان ده رببڕن و ئیدانه ی هه ڵس و که وته دڕنده کانی به ره ی نسره و مجاهیده هاوڕێکانیان بکه ن، به پێچه وانه وه ئاماده کاری خۆیان ده رئه بڕن به ناردنی گه نج و لاوی کوردوهه ڵخه ڵه تاندنیان بۆ جیهاد له پێناوی خوادا له سوریا به تایبه ت دژ به کورده کانی ئه وبه شه یه .
حیزبێکی له و جۆره وبه وشێوه یه ی که دیتمان بۆ پارێزگاری کردن و ناره زای ده ربڕین به رامبه ر به ڕووداوه کانی میسر که نه دوور ونه نزیك کورد نابه ستێته وه به میسر ته نها مه گه ر بۆ ئه و هه ڵوێسته ی که میسر له کۆندا کچانی کوردی کڕیوه و به شێوه یه ك له شێوه کان به شداربووه له ئه نفالی کورد دا وبه ناوی عروبه وه کچانی کوردی وه ك دیاریه ك وه رگرتووه، یان مه گه ر بۆ ئه و ئافه رینه بێت که قه رزاوی له رێگه ی جێگره که یه وه ناردوویه تی بۆ ئیخوانه کانی ئێمه، ئه گه ر نا له کام کۆڕوکۆمه ڵی عه ره بی و ئیسلامی دا باسی کوردکراوه یان ڕێگه ی پێدراوه هیچ بڵێت و هیچ بکات .
هه رله به رئه وه یه ئه بێت لیژنه ی ئاماده کاری کۆنگره جیاوازی بکات له نێوان کۆنگره ی نیشتمانی کوردستان و کۆنگره ی نه ته وه ی کورد، ده کرێت له کۆنگره ی نیشتمانی دا هه موو لایه نه کان ی کوردی به شداری بکه ن له وپه ڕی ڕاسته وه تائه و په ڕی چه پ، به ڵام ناکرێت له کۆنگره ی نه ته وه ی دا جگه له حیزبه نه ته وه په رسته کان هیچ حیزبێکی تر به شداری پێبکرێت، هه ربۆیه به شداری کردنی ئیخوانه کورده کان له کۆنگره ی نه ته وه ی کورد خیانه تێکی نیشتمانه گه وره یه، به تایبه ت له به ر ڕۆشنای هه لویستی سیاسیانه یان دژ به ئامانجه نه ته وایه تیه کانمان و توانه وه یان له بۆته ی دوژمنناندا.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
