شەڕەپەڕۆو دیموکراتیەتی خێڵەکیانەی کوردی ... خدر زوحاک

لەئێستادا باس و خواست تەنها سەبارەت بەهەڵبژاردن و پروپاگەندەکانی هەڵبژاردنەبەجۆرێك کەس نامەی کەس ناخوێنێتەوەو کورد گووتەنی هەرکەسەو بەیاری خۆی هەڵئەدات، کۆمەڵگای کوردی لەکۆمەڵگایەکی شارستانی و خاوەن ئەزموونی دیموکراتی و خەباتی دیموکراتیانەوەبووەتەسەربازگەیەکی دابەشکراوی پڕچەك بەهەموو شێوەکانیەوه، ئامادەباشی تەواوەتی تێدایەبۆ هەر هێرش و پەلاماردانێك ئەگەر نەیارەکانی دژ بەیەك بیکەنەسەریەکتری لەهەر کات و ساتێکدابێت، جگەلەمانایەش هەموو برینەپڕئێش و ئازارەکانی ڕابردوویان کولاندەوەبەخاتری زیاتر دابەش کردن و بەسەربازکردنی باشتری تاکی کورد، بەو جۆرەی پەڕۆی ڕەنگاو ڕەنگ چاوی خەڵك دەردەکات، ئەوەجگەلەدرۆی شاخدار.

بیانووی هەڵبژاردن بردنەوەیەهەریەك لەو قەبارەسیاسیانەچ ئەوانەی دوێنێ دەسەڵات بوون و چ ئەوانەی کەخۆیان بەبەرهەڵستکارئەژمارکردووەو ئەیانەوێت ببنەدەسەڵات هێندەی قەبارەی چیای قەندیل درۆو دەلەسەبۆ هەوادارەکانیان ئەکەن وبەردەوام لەهەوڵی زیاتر هەڵخەڵەتاندنی لایەنگرەگوێگرەکانیاندان، بەدەردی کاکەنەوەگووتەنی تادێت زیاتر دەیان گەوجێنن و وایان لێدەکەن بەدرۆشاخدارەکانیان بڕوابکەن، لەو لاشەوەکۆمەڵگایەك کەهیچ فریادڕەسێکی تر شك نابات جگەلەکۆمەڵێك حیزبی کلاسیکی و بەناو سیاسی بۆ ڕزگارکردنیان لەو بارودۆخەنائارامیەو مەترسیەکانی داهاتوو و هەوڵ دان بۆ باشتر کردنی باری ژیان و دابین کردنی دواڕۆژێکی پڕشنگ دار بۆ خۆیان و نەوەکانیان، ئەگەر چی قورسی ژیان تاکەکانی کۆمەڵگای کردۆتەسواڵکەری بەردەمی دەسەڵات و ئەبێت لەپێناوی بژێوی ژیانیاندا بەشان و باڵیان دا هەڵبدەن، کەدیارەئەو جۆرەزۆرینەی زۆری کۆمەڵگای کوردی پێك دێنن و بەشێکی کەمی ئەم کۆمەڵگایەسودمەندی سەرەکین لەبەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی ئەو نیشتمانه، لەهەمان کاتدا بەشێکی کەمی کۆمەڵگای کوردی بەنیەتی پاکی خۆیانەوەلەهەوڵی ئەوەدان بیگۆڕن و دادوەری کۆمەڵایەتی بەدیبێنن و یاساسەروەربکەن کەئەمانەژمارەیان زۆر لەوەکەمترەکەبتوانن ئەو کارەگرانەبگەییەنەئەنجام بەتایبەت لەکۆمەڵگایەك دا کەژمارەی هەلپەرستەکان تێیدا زیاترەلەژمارەی دڵسۆزو نیشتمان پەروەرەکان، هەردەمیش ئەبێت سەرکردەقارەمانێکی پیاوکوژبوبێت یان ژێربەژێری ئەودەسەڵاتەخێڵەکیەو بنەماڵەیەبووبێت یان بۆ بنەماڵەو کەسەکانی خۆی هەوڵی دابێت و بیدات، لەئێستادا پێم وانیەهیچ لەمانەفریاد ڕەسی ئەم گەلەبن، وشەڕی کورسی و گیرفانیان نەکەن،

بەکوردی یەکەی تاکی کورد پێویستی بەوەیەووشیاربێت بابتوانێت لەو دابەش بوونەخۆی ڕزگاربکات و سیاسیەکان بکاتەپاشکۆی خۆی نەك بەو شێوەیەیەی ئێستاو بەو جۆرەدابەش بوونەکۆمەڵگا دابەش بکرێت بەچەند سەربازگەیەکی پڕ چەك کراو، کەدیارەلەهەر کاتێکدا بتەقێتەوەئەتەقێتەوەو جارێکی تریش و لەجەولەیەکی تری شەڕی خۆکوژی دا و سەنگەر لەیەکتری گرتن، بەداخەوەلەهەمو سەردەمەکانی شەری خۆکوژی دا، سەرکردەکانی ئەو شەڕەلەسەر مێزی ئاشت بوونەوەدوای ماچ کردنی یەکتری تریقانەوەی پێکەنینیان بووه، بەبێ ئەوەی میللەت ئاشت بکەنەوه، ئەوەسروشتی خێڵەکیانەی بزووتنەوەی کوردایەتی کورد بووه، بەهەموو حیزب و بەناو حیزبەکانیەوه، بەوانەشەوەکەپروپاگەندەی مۆدێرنیزمی خۆیان ئەکەن، بەدەرنین لەئەقڵیەتی خێڵەکیانه.

ئەگەر کەسانێك ناوی سیاسیان لەخۆیان ناوەو ئەیانەوێت بەو ناوەوەبازرگانی بەخوێنی ڕۆڵەکانی کوردەوەبکەن، و لەئێستاش دابەناوی دیموکراتی و سیستمی دیموکراتیانەکۆمەڵگای کوردی بەودەردەببەن و دابەشی بکەن بەچەند سەربازگەیەکی دژ بەیەك و شەڕەپەڕۆ و شەرەڕەنگ کردن، ئەوا هەقی خۆیەتی بزانن ئەو جۆرەڕەفتارانەتەنها لەکۆمەڵگا خێڵەکیەکاندا بوونیان هەیەو هیچ پەیوەندیەکی نیەبەدیموکراتیەت و بەدەرەلەدیموکراتی بوونی سیستمی سیاسی، بەتایبەت لەو کاتەی کەدیموکراتیەت سیستم نیه، بەڵکو پەروەردەکردنی ئەقڵیەتی تاکەکانەو ڕێك خستنیەتی بەپێ ی یاسا، نەك تەنها هەڵبژاردن هەموو دیموکراتیەکەبێت، ئەوەی لەساڵانی ڕابردوودا دیتمان.

ئەبوو لەبری شەڕەپەڕۆو شەڕەجنێو تەقەلەیەکتری کردن و پۆستەری یەکتری دڕاندن، شەڕی بەرنامەی کاری سیاسیانەیان کردباو تاکی کوردیان لەماوەی ئەو بیست ساڵەی ڕابردوودا واپەروەردەکردبا، وەك تاکێکی ئازادو بەدەر لەپاشکۆی حیزبایەتی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان بدۆزیبایەوەوپەرلەمانیان کردبا بەپیرۆزترین شوێنی ئەو نیشتمانەو لێیەوەوەفاداریان بەرامبەر متمانەی گەل و ماندووبونی ڕۆڵەکانی دەربڕیبایه، نەك زیندووکردنەوەی دوژمنایەتیەکی دێرینی کوردایەتی و بزووتنەوەخێڵەکیەکەی و زیندوکردنەوەی مێژوویەکی ڕەشی ڕابوردوو کەهەموومان بەرپرسیاریەتی ئەو مێژووەڕەشەمان لەئەستۆدایەبەڵام بەداخەوەهیچ یەك لەداگیرکەرانی کوردستان ئەوەندەی کورد دوژمنی کورد نەبووەو کوردی نەکوشتووه.

لەئێستادا گۆران کاریەکی گەورەبەڕێوەیەلەڕۆژ هەلاتی ناوەڕاست دا وبەتایبەت لێدانی سوریا ئەگەرێکەمسۆگەره، کەدەکرێت سوریاو ناوچەکەبکەوێتەجەنگێکی نەتەوەی ومەزهەبی درێژ خایەن و ئەو جەنگەش کوردستان بگرێتەوه، وکاریگەری تەواوەتی لەداهاتووی ناوچەکەبکات لەو کاتەی جیهان لەبەردەم قەیرانێکی ئابوری بەهێزدایەو بەهیچ شێوەیەك لەشێوەکان بەرژەوەندیەئابوریەکان لەپێناوی ماڤەکانی مرۆڤ دا لەدەست نادرێن، لەئێستادا ووڵاتەزل هێزەکانی جیهان لەپێناو بەرژەوەندیەئابوریەکنیان دابەش بوون بەسەر چەند جەمسەرێکی جیاوزدا، ئەگەر چی لەناوەڕۆك دا یەك جۆر تێروانینیان هەیەبەرامبەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوان سودمەندی سەرەکیین لەو ئاژاوەو شەڕانەی بەبەردەوامی ناوچەکەیان گرتۆتەوه، ئەمەلەلایەك و لەلایەکی تر ئێمەی کورد خاوەنی سەرکردایەتیەکی سیاسی ئەوەندەبەهێز نین تابتوانین سەرنج و بەرژەوەندیەکانی زل هێزەکان بۆ لای خۆمان کێش بکەین و لەکاتی ئاڵ و گۆڕی جوگرافیای سیاسی و هەڵ وەشاندنەوەی پەیمانی سایکس بیکۆدا، کیانێکی سیاسی بۆ خۆمان بەدەست بێنین، کەیەکێك لەهۆکارەگرنگەکانی ئەم بێ هێزیەی کورد لەڕووی سەرکردایەتیەسیاسیەوەئەو شەرەپەڕوو و دروشمەبریقەدارانەیەکەئێستا حیزبەسیاسیەکان بۆ هەڵبژاردن و کورسی شەڕی لەسەردەکەن و میللەت ئەکەن بەگژ یەکتری دا، ودوێنێکەش بەناوی فکرو ئایدۆلۆژیاوەبەئێمەیان کرد، ئەگەر نەوەی نوێ پێ ی وابێت بەر پرسیاریەتی جاشایەتی وکلکایەتی لەئەستۆی ئێمەو مانان دایەئەوا ئەبێت بزانێت لەئێستادا بەرپرسیاریەتێکی نیشتمانی گەورەلەئەستۆی ئەونەوەنوێیەدایەتا هەمان مێژوو دوبارەنەبێتەوه، لەهەموو کاتێك زیاتر ئێستا مەترسی لەسەر کورد و کوردستان هەیه، بەتایبەت کەنەوت بەڵایەکی گەورەیەو سەرکردەکانیشمان گیرفانەکانیان بێ بنەو هیچ کات پڕ نابن، بەو کەسانەشەوەکەخۆیان بەپاك ترین نیشان ئەدەن، چونکەئەوان پارێزەری دزەدێرینەکانن.

لەئێستادا ئەبێت نەوەی نوێ سەرکردایەتی کۆمەڵگا بگرێتەدەست و رێگەنەدات جارێکی تر کورد کورد ئەنفال بکات وەك ئەوەی لەڕابردوودا ڕوویدا.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی لەکوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.