گۆرانکاری ناو یه کێتی یان پینه و په ڕۆ و دیزه به ده رخۆنه کردن؟ ... خدر زوعاک

ئه وه ی له ئێستادا مه کته بی سیاسی یه کێتی به گۆرانکاری ناوی ئه بات وبانگه وازی بۆ ئه کات، له پینه و په ڕۆ و دیزه به ده رخۆنه کردن زیاتر هیچی تر نیه، به پێچه وانه وه ئه و هه نگاوه ی مه کته بی سیاسی وه ك لێدوانه که ی خاتوو شاناز وایه، به و ئامانجه ی ده سته چه ورو پیسه کانی براده رانی ده ست ڕۆیشتوو ڕیش سپی و سه رسپیه کانی ناو مه کته بی سیاسی یه کێتی به جه ماوه ره تێکۆشه ره که ی بسڕن، که گوایه هه ڵه کان له مه ڵبه ندو کۆمیته کاندا بووه و براگه وره کان هیچ هه ڵه یه کیان نه کردووه، به ڕێوه بردنی ئه وحیزبه هه ر له و براده رانه دێت و هه رئه وانیش ئه توانن عه قڵ و بیرکردنه وه و ده سته ده سه ڵات داره که بن .

به داخه وه که یه کێتی نیشتمانی کوردستان له حیزبێکی تێکۆشه رو پێشکه وتوو خواز و خاوه ن ستراتیژێکی به رفراوان، له ئێستادا به وده رده ئه چێت، به تایبه ت له و کاته ی که یه کێتی زه لاله تیه تی به ده ست براده ست ڕۆیشتووه کان که زیاتر له سی ساڵه عه قڵ وفه رمان و ده ست ڕۆیشتووی ناو یه کێتی بوون وله ئێستاو ئاینده شدا ئه یانه وێت له سه رکورسی فه رمان ڕه واییان به سه ر ئه ندام و لایه ن گرودۆستانی یه کێتی دا بکه ن ئه گه رچی له ئه مڕۆدا گۆڕان کاریه کی تاراده یه ك له هزرو تێڕوانینی تاکی کورد ڕوویداوه به ڵام ئه و ئاڵ و گۆڕه له بواری سیاسی دا زۆر که متره به تایبه ت له ده مارگرژی تاکی کورددا به رامبه ر سیاسه ت و به رچاولێڵی له به رامبه ر سیاسه ت مه دارانی کورددا .

له ڕاستی دا پێناسه کردنی سیاسه ت له لای زۆرینه ی تاکی کورده وه به درۆو ده له سه و به به شێك له فرت وفێڵ و به رژه وه ندی ناوی ئه برێت، که دیاره له ره فتاری سیاسیه کانی کورددا ئه و پێناسانه به دی ئه کرێت، لێره دا ئه بێت هه موو ئه ندام و لایه نگرودۆستانی یه کێتی ئه وه ڕاستی یه بزانن، که له ئێستادا مه کته بی سیاسی و ئه ندامانی مه کته بی سیاسی، له ڕاستی دا به رپرسی سه ره کی ئه و شکسته ی یه کێتی نیشتمانی کوردستان و ئه بێت ئه و مه کته بی سیاسیه هه ڵبوه شێنرێته وه و هیچ یه ك له وئه ندامانه ی ئه مڕۆ بۆیان نه بێت خۆیان کاندید بکه ن وه یان مه کته بی سیاسی بکه ن به شوێن و پێگه ی بنه ماڵه کانیان که له م کۆنگره یه دا یه کێتی نیشتمانی کوردستان مه کته بی سیاسیه که ی ئه بێته شوێنی ساغ کردنه وه ی کوروکچه نازداره کانی ده سه ڵات دارو ده ست ڕۆیشتووه کانی ناویه کێتی و مه کته بی سیاسی، له هه مان کاتدا بڕیاردان له به خشینی سه رکرده ی ڕوحی به هه ڤاڵ مام جه لال وهێشتنه وه ی له پێگه و پله و پایه که ی دا، سه ره تایه که بۆ به بنه ماڵه کردن و دابه ش کردنی یه کێتی له نێوان ریش سپی و سه رسپیه ده ست ڕۆیشتووه کانی ناو یه کێتی دا.

به بێ گوومان بڕیاردان له به خشینی ڕابه ری رووحی به هه ڤاڵ مام جه لال و جێگه نه گرتنه وه ی، به شێکه له خیانه ت کردن له خه بات و تێکۆشانی ئه و پیاوه مه زنه که هه موو ته مه نی ته رخان کرد له پێناوی گه شه سه ندنی کۆمه ڵگای کوردی و به مه ده نی بوونی ئه و کۆمه ڵگایه و بڕوابوون به ماڤه ئازادیه کانی تاك و ئازادی ڕاده ربڕین و ئازادی فکروبیرکردنه وه و به رهه م و هتد ودیموکراتی بوونی کۆمه ڵگاو سیستمی سیاسی و جیاکردنه وه ی ده سه ڵاتی حیزب و حکومه ت .

له هه مان کاتدا هه موان ئه بێت ئه و راستی یه بزانن که مام جه لال پێگه و راگروعه قڵیه تی سیاسی ناویه کێتی بوو و سه ره تایه کی به یه که وه ژیان و ئاشتی و ته بای نێوان بیروبۆچوونه جیاجیاکانی ناو یه کێتی و خه ت وباڵه دژبه یه که کان بووه وهه رده م گۆچانه که ی مام کوته که که ی به هه شت بووه و به شێك بووه له ته بای نێوان جیاوازیه کانی ناویه کێتی، ئه و یه کێتیه ی ناویه کێتی گۆچانه که ی مام بوو .

دورکه وتنه وه ی مام له و کات و ساته و شاردنه وه ی چاره نووسی ئه و پیاوه ی که نه ك ته نها کورد به ڵکو باوکی ئیراقیه کانیشه و تاکه ده نگی ته بای و به یه که وه ژیانی نێوان پێکهاته ئاڵۆزه که ی ئیراق بوو، خیانه تێکی نیشتمانی گه وره یه وبه شێکه له شکسته گه وره که ی یه کێتی، هه ربۆیه ئه بێت هه موو ئه ندام و دڵسۆزانی ناویه کێتی ئه وڕاستیه به گوێی مه کته بی سیاسی دابده ن، ڕازی نین بێڕیزی به پیاوی شۆڕش گێڕو تێکۆشه ری نه ته وه که مان بکه ن و دژ به فکرو تێڕوانینه کانی بجوڵێنه وه، له ئێستادا ئه بێت به زووترین کات چاره نووسی مام ئاشکرابکه ن بۆ نه ته وه ی کوردو هاونیشتمانیانی ئیراقی و پاش گه زببنه وه له و بڕیاری به خشینی ناسنامه یه،

له هه مان کاتدا به رپرس و ده ست ڕۆیشتووه کانی ناو مه کته بی سیاسی به بێ هیچ فرت و فێڵ و پینه وپه ڕۆو دیزه به ده رخۆنه کردنێك و خۆڵ کردنه چاوی ئه ندام ودۆست و لایه نگرانی حیزبه که یان وخه ڵکی تێکۆشه رو هاووڵاتیانی کورد، به رپرسی ئه و شکسته بگرنه ئه ستۆی خۆیان و ده ست له بنه ماڵه کردنی یه کێتی هه ڵبگرن، به تایبه ت له ئه مڕۆدا، وڕێگه بده ن به که سه به تواناکانی ناویه کێتی تابتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له ناویه کێتی داو هه وڵ بدرێت ئه و خه تخه تێن وکوتله بازیه ی که ئه مرۆ له ناومه کته بی سیاسی وسه رکردایه تی دا بوونی هه یه، له ناوببرێت ونه مێنێت، ئامانجی هه موان به دیهاتنی ئامانجه کانی نه ته وه ی کوردوخزمه تکردنی بێت که دیاره ئه مه به شێکه له ئامانجی درێژخایه نی یه کێتی نیشتمانی کوردستان .

ده ست کردن به گۆرانکاری له ناو ئۆرگانه جیاجیاکانی ناو یه کێتی به بێ ده ست تێوه ردان و قۆرغ کردن و دانانی پیاوه کانی ئه وده سته و ئه وخه ت، چونکه ئه و جۆره کاره به شێکه له ئاغابه ڵێی سه رپه رشتیاره کانی ناوکۆمیته ومه ڵبه نده کان وده زگاکانی تری یه کێتی، ئه مه ش هۆکاری گؤڕینی سروشتی سیاسیانه ی حیزبێکی سۆشیال دیموکرات بۆ سۆشیال عه شایرو سۆشیال خه تخه تێن و ده ست و تاقم .

له ئێستادا یه کێتی پێویستی به عه قڵی تازه یه و چیتر ئه و مه کته بی سیاسیه و سه رکردایه تیه ناتوانێت، عه قڵی نه خشه داڕشتن و بیرکردنه وه وبه ڕێوه بردنی یه کێتی بێت هه ربۆیه کاتی ئه وه هاتووه براگه وره کانمان خۆیان خانه نشین بکه ن له سیاسه ت و ڕێگه بده ن یه کێتی به ده نگ و ڕه نگ و ده م وچاوی تازه وه بێته مه یدان وبه عه قڵیه تێکی سه رده میانه ی پێشکه وتووخوازو به یه که وه ژیان وئاڵ وگۆڕ کردن له کۆمه ڵگایه کی خێڵه کیانه و داگیرکراوله هه موو ڕووه کانه وه بۆ کۆمه ڵگایه کی پێشکه وتووتر و گۆڕانکاری بکه ن، که دیاره هه رسه رده مه و تێڕوانینی جیاوازو عه قڵیه تی جیاوازهه یه، عه قڵیه تی کۆمه ڵایه تی عه قڵیه تی سیاسی کۆمه ڵگایه .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.