یه کێتی بۆ دۆڕاندی؟ کێ به ر پرسیاریه تی ئه گرێته ئه ستۆ؟ ... به شی دووه م .. خدرزوحاك

کاتێك باس له ماڤه کانی تاك ده کرێت و باس له کۆمه ڵگای مه ده نی و دادوه ری کۆمه ڵایه تی ئه کرێت، ئه وا هه ریه ك له و داوایانه داوای سیاسین و په یوه ندیان هه یه به سیستمی سیاسی و باری سیاسی ئه و ووڵاته یان هه رێمه،

لێره وه ئه چینه ناو هۆکاره گرنگ و سه ره کیه کانی ئه و دۆرانه سیاسیه ی یه کێتی و ئه توانین به وردی و به شێوه یه کی زۆر ساده و ساکار باس له و نهێنیانه بکه ین که لای سیاسیه کان و ئه ندامانی مه کته بی سیاسی و هه ندێك له کادیره کانی یه کێتی نیشتمانی سه خته و چاوه ڕوان نه کراو بووه،

ده کرێت بڵێن هێنده ی قه باره ی سفره بڵاوه که ی یه کێتی نابێت نه ك چاوه ڕوان نه کراو بووبێت به تایبه ت ده ست ڕۆیشتووه کانی یه کێتی به ڕاست و چه پدا خه ریکی خه ت خه تێن و کوتله و کوتله بازی و به خشینه وه ی دۆلارو کۆمپانیاو نیوه کاری بوون له کۆمپانیایه کاندا، ئه وانه ی تۆزقاڵێك مه یلیان به لای خه لکه که ی یه کیتی و کورددا هه بوو، ئه وا ئه وانیش هیچیان به ده ست نه بوو کورد گووته نی له دانووله کان ئاویان به ده ست بوو ئاویش ئه و خه ڵکه برسیه تێرناکات.

جگه له نه بوونی یه کێتی ناو یه کێتی و هه ست پێکردنی به باشی چ له لایه ن ئه ندامانی یه کێتی یان دۆست و لایه نگره کانی بگره هه تا لای نه یارو دوژمنه کانی یه کێتی ئه و له به ریه ك ترازاندنه به روونو ئاشکرای دیاربوو، ئه وه ی مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی باسی لێوه کردووه و ئه یکات، بریتی بووه له مجامه له ی سیاسیانه ی پڕڤێڵ و زه رده خه نه ی دروو و ساخته کاری، له ناوه ڕۆکدا هیچ که س نامه ی ئه وی تری نه خوێندۆته وه به تایبه ت ده ست ڕۆیشتووه کان و خاوه ن سێبه ری شێره کان.

جگه له مانه و له غیابی مام جه لال وه ك سه رۆك کۆمار بۆ ماوه ی چه ندساڵێك و شاردنه وه ی باری نائاسای یه کێتی و ریزه کانی ناوخۆی ده سه ڵات داره کانی زیاتر ئه و حیزبه ی داته پاند، هه رچه نده هه ندێك پێیان وایه غیابی مام جه لال له نه خۆشی یه که یه وه ده ستی پێکردووه، به ڵام له ڕاستی دا له و کاته وه ی که مام بووه سه ره ك کۆمار یه کێتی دووچاری چاره نوسێکی نادیار بۆوه،

کوردگووته نی به ده ستێك دووشوتی هه ڵناگیرێت، هه ربۆیه نه ده کرا له یه ك کاتدا مام سکرتێری یه کێتی بێت و له هه مان کاتیشدا سه ره ك کۆماری ووڵاتێکی وه ك عێراق بێت، هه ربۆیه ئه و دیارنه مانه ی مام له ناو مه کته بی سیاسی داو چاره سه رنه کردنی کێشه کان وای کرد تابێت زیاتر برینه که ی یه کێتی قوڵتر ببێت، له و کاته ی که ئه ندامانی مه کته بی سیاسی و به شێك له و ئه ندامانه له هه ردوو مه کته بدا، وه ك خواردنی ناو قووتوویان لێ هاتووه له ئێکس پایه ر ترسناکتربوون و زیاتر مانه وه یان مه ترسی له سه ر ئاینده ی ئه و حیزبه دروست ده کات.

به داخه وه زۆرێك له کادیرو ئه ندامه کانی یه کێتی دان به و هه ڵه زله دانانێن و هه تائێستاش پێیان وایه سه رسپی کردن له حیزبێکدا ئاسای یه و هه روابووه سیاسه ت کردن، بۆ کۆمه ڵێکه و به شه زۆره که ی تری ناو ئه و حیزبه ئه بێت هه تاکوژیان مابێت گوێگروو ئاغابه ڵێ بن، هه رچه ند به شێك له کادیره دامه زرێنراوه کانی ناو ئۆرگانه کانی یه کێتی بۆ مه سه له ی گوێ ڕایه ڵی سه رووی خۆیان، خواهه ڵناگرێ درێغیان نه کردووه، غولامێکی مگیع بوون وبه به رده وامی تووتی ئاسا قسه کانی سه رووی خۆیانیان ئه ودیو ئه ودیو پێکردووه و کردویانه ته مانشێتی کاره حیزبی یه که یانه وه، هه رئه مه ش وای کردووه له نێوان یه کێتی و جه ماوه ره پڕ جۆش و خرۆشه که یدا دیوارێکی دابڕان دروست بێت، که زۆر جار له سه ر زاری به شێك له به رپرسه ده ست ڕۆیشتووه کانی ناو مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی باس له باش کردن و چاره سه رکردن کراوه، ئه مه ش ته نها هیواپێدان بووه هیچ کات ئه و ده ست ڕۆیشتووانه ی ناو یه کێتی ده ستیان له بلۆکه دۆلارو کۆمپانیاو شه ریك و ئه و گه نده ڵیانه هه ڵنه گرتووه که خه ڵکی هه راسان کردبوو، به پێچه وانه وه وه ك حیزبه بنه ماڵه یه کان هه وڵیان داوه براو کوڕو ژن و نه وه کانیشیان ئه گه ر بۆیان بکرێت بهێنه ناو مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی وده سه ڵاتی بڕیاردانیان پێبده ن، وه ك ئه وه ی یه کێتی ماڵی باوکیان بێت و له به شه میراتدا وه رگیرابێت، بێ ئاگای له وه ی یه کێتی خوێنی خه ڵکه و به رهه می تێکۆشانی شه هیدو پێشمه رگه و کادیره بوێرو چاونه ترسه کانی ناوزیندان و سه نگه ری به ره نگاربوونه وه یه، یه کێتی به ته نها مڵکی ئه وکه سانه یه که به راستی یه کیتین و بوێرانه ئه و کاروانه دوور ودرێژه ئه گه یه ننه شوێنی حه وانه وه و له خزمه تی نه ته وه ی کورددا دایئه نێن و له و پیانوه شدا به رده وامی ئه درێت به ڕێبازه پیرۆزه که ی شه هیدان.

به شێوه گشتیه که ی هۆکاره کان زۆرن و به رچاون، که س ناتوانێت خۆیان لێگێل بکات و به لاوه یان بنێت، یان درۆیه ك بکه ین بۆ شاردنه وه ی درۆیه کی دوێنێمان، بێگومان ئه بێت سبه ینێش درۆیه کی تربکه ین بۆ شاردنه وه ی درۆکه ی ئه مڕۆمان، ئه کرێت راستگۆیانه ڕووی خۆمان سپی بکه ینه وه به تایبه ت له به رده م هاوڕێ شه هیده کانمان وکه سو کارو دیکه ڕه شۆپشه کانیان و که سو کاری قوربانیه کانی کوردو که م ئه ندام و ڕێکخستنه دێرین و پێشمه رگه وماندوونه ناسه کانی دوێنێ و ئه مرۆ ئه و نه وه نوێیه ی که ئه مرۆ ئه توانن ئاڵاشه کاوه که ی یه کێتی بگرنه ده ستیان و درێژه بده ن به و خه باته ی یه کێتی و نوێبوونه وه به بیروتێروانین و ئامانجه دوور ونزیکه کانی ئه و حیزبه، نه ك ئه وانه ی له گه ڵ له دایك بوونی یه کێتی یه وه هه تا ئه مرۆ وه ك براگه وره و سه رکرده، سه رکردایه تیان کردووه و یه کێتی نیشتمانی کوردستانیان له حیزبێکی نوێخوازو پێشڕه وه وه گه یاندۆته حیزبێکی بنه ماڵه و کۆمپانیه یه کی په یداکردنی دۆلار، ئه گه ر سه رکردایه تی یه کێتی له و نه وه نوێیه بێت ئه وا نتوانێت نه وشیروان مسته فا شه ڕی سایکۆلۆژی له گه ڵ یه کێتی دا بکات وخۆی بکات به نوێنه ری نه وه ی نوێ به و بیروبۆچونه مه ترسیداره نه یه وه، له ئه مڕۆدا چ دژ به کوردو کۆمه ڵگای کوردی و چ دژ به یه کێتی.

ئه وه ی له ئێستادا بسی لێوه ئه کرێت به ناو پلنیۆو کۆنگره به ستن و خۆنوێکردنه وه، به بڕوای من بریتیه له پینه و به ڕۆکردنی ئه و دۆراندنه و درێژه دان به و باره یه یه کێتی و دامه زراندنی به شێکی تر له و کۆیله و گۆێرایه ڵانه ی که له مێژووی حاکمی بووندا دروستیان کردوون به ناوی پلینۆم و گۆنگره وه، گرنگترین کار له ئێستادا بریتیه له...*ئاشکراکردنی چاره نوسی مام جه لال و نه شاردنه وه ی به وشێوه نهێنیه، به تایبه ت له ئێستادا ماڤی هه موو هاووڵاتیه کی عیراقیه بزانێت چاره نوسی سه رۆکه که ی چیه، ودواتریش مام جه لال ته نها مڵکی یه کێتی نیه به ڵکو ماڤی هه موو کوردێکه، له و کاته ی که هه موو ده رگاکان داخراون له سه ر راستی هه واڵه کان، هه موو لایه نه سیاسی و هاووڵاتیانی ئه م نیشتمانه به دوای سۆراغێك دا ئه گه ڕێن.

*ئاشکراکردنی سه روسامانی به رپرسانی ناو یه کێتی له هه موو پۆسته کاندا و دادگای کردنی ئه و که سانه ی که چ له ۆپستی حیزبی دا وه یان پۆستی حکومی دا گه نده ڵیان کردووه، گێرانه وه ی ئه و سه روه ت و سامانه بۆ خه ڵك.

*ده ست له کارکێشانه وه ی هه موو به رپرسه کانی ناو مه کته بی سیاسی و دانانی لیژنه یه کی پسپۆر له که سانی تر بۆ به ڕێوه بردنی یه کێتی له کاتی ئێستادا، و تا به ستنی کۆنگره.

*ئاشکراکردنی سه روه تی یه کێتی نیشتمانی کوردستان.

‌‌*ئاشکراکردنی به نده کانی ڕێکه وتنامه ی ستراتیژی که له نێوان یه کێتی و پارتی دا هه یه بۆ ڕای گشتی کوردستان، وئه نجامدانی ڕاپرسی له سه ر ئه و ڕێکه وتنامه یه له ناوخۆی یه کێتی دا.

*کارکردن بۆ به ستنی کۆنگره ی یه کێتی نیشتمانی کوردستان و دیاری کردنی کاتێکی گوونجاو که بتوانرێت کاربکرێت بۆ هاتنه پێشه وه ی به شێکی زۆری گه نجان و ژنان و پێك هاته کانی تری کۆمه ڵگا له جوتیاروکرێکارومامۆستاو هونه رمه ندو ڕۆشنبیران هتد به شێوه یه ك که ڕێگه له کاربۆکردن بۆ خه ت خه تێن نه مێنێت.

ماویه تی


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

بابەتی زیاتری نووسەر