یه کێتی بۆ دۆڕاندی ؟ کێ به ر پرسیاریه تی ئه گرێته ئه ستۆ؟ ... به شی سێ هه م /خدرزوحاك

پلینێۆمی سه رپێی یان په له نیۆم ؟

براگه وره ده ست ڕۆیشتووه کانی ناو مه کته بی سیاسی یه کێتی بۆ یه که مین جار و له غیابی مام دا پلینۆمیان به ست به و نیازه ی پلینیۆم ببێته بنچینه یه ك بۆ خۆئاماده کردن بۆ کۆنگره، دیاره پلینۆمی ئه م جاره ی یه کێتی زۆر جیاواز بوو، به هۆی پێشکه وتنی ته کنه لۆژیاوه ته نها له چه ند کاتژمێرێکدا ئه و پلینۆمه کۆتای هات و بریتی بوو له یه ك ووتاری براگه وره کان و چه پڵه لێدانی برابچوك و فه رمانبه ره موچه خۆره کانی ئۆرگانه کانی یه کێتی، به بێ ئه وه ی که س نقه ی بێت هه موو شتێ کۆتای هات و شه رعیه ت درا به و براده رانه تا باشتر و ده ست ڕۆیشتوانه تر کاره کانیان بکه ن له ناو مه کته بی سیاسی دا.

له بنچینه دا پلینیۆم نه به و شێوه یه ده بێت و نه به م جۆره ش ئه به سترێت به ڵام دیاره کار گه یشتۆته ئه وه ی که یه کێتی نیشتمانی کوردستان له هه موو جۆره دیسپلینێکی حیزبی ده رچووه و ته نانه ت به پێ ی په یره و پڕۆگرامی ناوخۆی یه کێتی یش به ڕێوه ناچێت، ئه گه ر نا ئه بوو شێوازه یاسایه که ی بگرنه به ر بۆ به ستنی پلینێۆم تاکۆنگره ی داهاتووی یه کێتی نیشتمانی کوردستان یاسای بێت و جێگه ی متمانه ی ئه ندام و دۆست و لایه نگره کانی بێت، به ڵام دیاره ئه و مه کته بی سیاسیه به هۆی ته نگژه ناو خۆیه کانیان و به هۆی چڕوپڕی میراته که ی که بۆیان جێماوه و سه رقاڵیان له ئێستادا بۆ په له کردن له هه رچی زوتره به شداری کردنی حکومه ت له گه ڵ هاوپه یمانه دێرینه که یان، به بێ دوودڵیه وه به ستنی پلینیۆم به به شداری پێکردنی ئۆرگانه کانی یه کێتی له هه موو بواره کانداو هه ڵبژاردنی نوێنه ری هه ڵبژێردراو له لایه ن ئه ندام ودۆست و ڕێکخستنه کانی یه کێتی یه وه و گه یاندنی بیروبۆچونه کانی خواره وه بۆ سه ره وه، به ڵام ئه مجاره یان به پێچه وانه وه له سه ره وه بیروبۆچوونه کان داده به زن بۆ خواره وه ئه مه ش سه ره تایه که بۆ به بنه ماڵه بوونی یه کێتی و دابه شکردنی ئه و میراته گه وره یه ی که بۆ ئه و مه کته بی سیاسیه به جێ ماوه، هه رئه مه شه وای کردووه له بری پلینێۆم، په له نیێۆم ببه ستن .

لێره دا ئه و ئه ندامانه ی که ئه ندامی په له نێۆمه که ی ئه م جاره ی یه کێتی بوون، هیچ جۆره شه رعیه تێکیان نیه و به هیچ شێوه یه ك له شێوه کان نوێنه رایه تی ئۆرگانه کانی خۆیان ناکه ن، به ڵکو ئه وانه ته نها نوێنه ری خۆیانن، هه ربۆیه من پێم وابوو ئه بێت ئه م جاره یان کۆنگره جۆرێکی تر بێت .

کۆنگره ی ئه م جاره ی یه کێتی ئه بێت هه و ڵ بدات بۆ هه ڵبژاردنی مه کته بێکی سیاسی کارا و به رفراوان دوور له خه تخه تێن و ته که توولات، هه رچه نده ئه م ته که توولاته سروشتی سیاسیانه ی یه کێتی نیشتمانی کوردستان و هه رله دایك بوونیه وه هاتووه به تایبه ت له و کاته ی یه کێتی له شێوه ی نیمچه به ره یه کی یه کگرتوونوایه کی باشی چه ندان بیروبۆچوونی سیاسی جیاله یه ك بووه و به هه موو یان یه کێتی یان پێك هێناوه، به ڵام هه رده م یه کێتی ستراتیژی درێژخایه نی خۆی هه بووه که هه موو لایه ك کۆك بوون له سه ر ئه و جۆره ستراتیژه، ئه گه ر ته که توولاتیش بوونی هه بووبێت، لادان نه بووه له ستراتیژی گشتی و چاره نوس ساز و هه موان له ده وری ئه و ستراتیژه سیاسیه کۆبونه ته وه که دیاره ئه ویش له ئامانجه گشتی و دێرینه کانی نه ته وه ی کوردسه رچاوه یان گرتووه و به شێك بووه له ستراتیژی نه ته وه ی .

یه کێتی له گه ڵ سه رهه ڵدانی دا کووده تایه ك بووه به سه ر بزووتنه وه ی خێڵه کیانه ی کوردی وگۆرانکاریه ك بووه له فکری سیاسی و کوردانه بووندا به و شێوه یه ی بزووتنه وه ی سیاسی له باره خێڵه کیه که ی ڕزگارکردوو کردیه بزووتنه وه یه کی فکری له هه مان کاتدا له کۆت و زنجیری یه ك ئایدۆلۆژیای دکتاتۆرانه به ره و فره فکرو ئایدیای برد و وای کرد که چه ندان فکری سیاسی و شۆرش گێڕی له ناو یه کێتی دا یه ك ستراتیژی سیاسی کۆیان بکاته وه، که ئه م جۆره تێڕوانینه ی یه کێتی به رله به حیزب بوونی وای کردبوو به شێوه یه کی به رچاو گه شه بکات و ڕۆشنبیری کورد خۆی له ناو ئه و هێزه سیاسیه کوردی یه دا ببینێته وه .

له ئێستادائه گه رچی یه کێتی حیزبێکی سۆشیال دیموکراته و به هه مان شێوه ش ده کرێت له ناو حیزبێکی سۆشیال دیموکراتدا هه موو لایه نه فکری و ئایدۆلۆژیاکان بگرێته خۆی و رێك خراوبن و کار بۆ به دیهاتنی کۆمه ڵگایه کی مه ده نی بکه ن و یه ك ستراتیژی درێژ خایه ن و سیاسی کۆیان بکاته وه وبه پێ ی تێروانینه جیاجیاکان هه موو لایه نه جیاوازه کانی کۆمه ڵگای کوردی به شداری پێبکرێن، له هه مان کاتدا تاکی کورد واڕابهێنرێت که نه بێته پاشماوه ی حیزبێك یان ره وتێکی سیاسی و حیزب ناچاربێت پاشکۆی هاوولاتی بێت و داواکانی تاكی کوردو کۆمه ڵگا بکاته به رنامه ی کاری سیاسیانه ی خۆی، که واته کوتله و کوتله بازی ئه گه ر له ئامانجه گشتی یه کان ده رنه چێت ئاسایه، به ڵام ئه وه ی ئاسای نیه ئه و کوتله بازیه یه که ئامانجه دوره کانی یه کێتی نیشتمانی کوردستان.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.