ئه وه سروشتی دیموکراتیه ت و هه ڵبژاردن و ماڤه ئازادی و دیموکراتیه کانی خه ڵکه که واده کات ئه و لایه نه هه ڵنه بژێرێت که نه یتوانیوه له ئاستی به رپرسیارێتی و متمانه ی خه ڵك دا بێت، هه ربۆیه دۆرانی یه کێتی بۆ دۆراندنی ئه و متمانه یه ئه گه ڕێته وه که وای کردووه یه کێتی له به رامبه ر خه ڵك و ده نگی خه ڵك دا چاره نووسی به و حاڵه ی ئێستای بگات .
ئه گه ر سه رکردایه تی یه کێتی نیشتمانی ئامانجیان ئه وه بێت هۆکاری دۆرانه که یان بزانن و بزانن به رپرسیاریه تی ئه و دۆرانه ئۆباڵه که ی به ملی کێ یه، ئه وا به بێ دوودڵی ئه ىێت سه ره تا لێکۆڵینه وه له و چوارساڵه ی ڕابردووی فه رمان ڕه وای خۆیان بکه ن وبزانن له کوێ دا هه ڵه یان کردووه وه یان به دواداچوون بکه ن له دوای ڕاپه ڕینه وه، هه ڵه و که م و کوڕیه کانیان له کوێ بووه و بۆ ئه و هه ڵانه ڕوویان داوه، ئایه ئه و هه ڵانه هۆکارێکی ئه وه نده کاریگه رن تا خه ڵك متمانه ی خۆیان له یه کێتی بسه ننه وه ؟ یان چۆن و به چ شێوه یه ك ئه و متمانه یه ی جه ماوه ر ئه گه ڕێته وه باری ئاسای خۆی و جارێکی تریش یه کێتی ئه بێته وه به پێشه نگ .
ئه گه ر نا ئه وا ئه و وه ڵامه کلاسی کیه باشترینیانه که له ئێستادا هه ندێ له تووتی ئاساکانی ناو یه کێتی ده یڵێن و ده یڵێنه وه هه موان به رپرسیارێتیمان هه یه و ئه بێت هه موان باجه که ی بده ین .
وه ڵام دانه وه ی له و جۆره یه کجار زۆر و باوه له ناو حیزبه سیاسیه کانی کورد به تایبه تی له و کاته ی که حیزبه که دۆراندویه تی و متمانه ی لایه نگرو ودۆسته کانی له ده ست داوه، حیزبایه تی لای تاکی کورد بووه به پیشه، نانه وا هه تا له ژیاندابێت نانه وایه و ئاسنگه ر ودارتاشیش به و شێوه یه به شێك له و پیشانه ش یان له باپیره وه ماوه ته وه یان به ڕێکه وت فێری بووه، وه نه بێت پیشه که ی خۆشبوێت و هه وڵ بۆ گه شه سه ندنی بدات، ئامانج له پێشه ی خه ڵك له ڕۆژهه ڵاتی ناوین دا بژێوی ژیان و قازانجه نه ك گه شه سه ندن و پێشکه وتن، سیاسه تیش به هه مان شێوه خه لکێکی زۆر له باوك و باپیریه وه بۆی ماوه ته وه پارتی یان یه کێتی ویان شوعی بێت وله ئێستاش دا وه ك مۆدێلێك ئیسلامی سیاسی و گۆرانیشی هاتۆته سه ر، له بنچینه دا هه موو یان یه ك جۆر ئامانجیان هه یه، ئه ویش قازانج و سه رمایه به یه که وه نان و کردنه وه ی کۆمپانیای زیاتر، کورد گووته نی هه موو ڕێگاکان ئه چنه وه بانه، به هه مان شێوه ش هه موو حیزبه کان یه ك ئامانج کۆیان ئه کاته وه ئه ویش کورسی ده سه ڵات .
ئه وه ی که زۆر گرنگه به لای منه وه وه ڵامی ئه و پرسیارانه یه که هه ندێ که س نایانه وێ وه ڵامیان بده نه وه یان به راستی خۆیانی لێگێل ئه که ن،
ناکرێت هۆکاری ئه و دۆرانه ی یه کێتی نه زانراوبێت و پێویستیشی به و وورد بینیه زۆره نیه، زۆر به ساده ی ئه توانرێت ئه وه ڵامانه له ناو خه ڵك و لایه نگره ساده کانی یه کێتی دا به دی بکه یت و وه ڵا مه کانمان ده ست بکه وێت، من پێموایه هه موو ئه ندامانی مه کته بی سیاسی یه کێتی به رپرسه ده ست ڕۆیشتووه کانی تر باش ئه یانزانی که وا ئه م جاره یان یه کێتی ناتوانێت متمانه ی خه ڵك به ده ست بهێنێت و حیزبی یه که م بێت له هه رێم دا، به تایبه ت ئه و به رپرسانه په ریزی کاره کانی خۆیانیان چاك ئه زانی، له ئێستاش دا کۆمه ڵگای کوردی ئه و کۆمه ڵگایه نیه که له ساڵه کانی ١٩٩٢ یان له ٢٠٠٣ هه بوو،
دواتریش و له ناو چه کانی سه وزو ناوچه کانی ژێرده ستی یه کێتی خه ڵك ئازادانه ترو بوێرانه تر ئه توانن داکۆکی له ماڤ و ئازادیه کانیان بکه ن و تاراده یه کی زۆر ئازادترن و ه ك ناوچه کانی زه ردو ژێر کۆنترۆڵی پارتی .
من وه ك خۆم پێش ئه وه ی هه رشتێ بڵێم و هیچ یه ك له و هۆکارانه به گوێی خه ڵك دا بده م، به شانازیه وه ئه یڵێم، سلێمانی جۆرێك له دیموکراتی راسته قینه ی داهێناو ئه وه ی سه لماند که تاك له و ناوچه یه ئازاده و به بێ ترس و دڵه راوکێ وه ئه توانێ ده نگ بدات و نوێنه ری راسته قینه ی خۆی بدۆزێته وه و متمانه ی خۆی پێ بدات، هه رکاتێکیش ئه و حیزبه متمانه ی خه ڵکی له ده ست دا ئه وا هاوڵاتیان زۆر بوێرانه په راوێزی ئه خه ن و ئه و متمانه یه ی لێ ئه سه نه وه ته نها ئه وه ماوه تاکی کورد ڤێری هه ندێ ئه زموونی تر بکرێت له وانه هه و ڵ نه دان بۆ ڤێڵ کردن به تایبه ت له کاته ی که ڤێڵ ئه کرێت ڤێڵ کاره که به ر له هه موو که س خۆی خه ڵه تاندووه دواتر خه ڵك، یان راهاتن له وه ی که ناکرێت حیزب به رده وان هه رسه رکه ووتووبێت، ته نانه ت تاکیش، ژیان وایه ناکرێت ئێمه ی مرۆڤ به درێژای ژیانمان هه رسه رکه وتن به ده ست بهێنین، هه ندێ جار به هۆی هه ڵه کانمانه وه که ئه یان که ین ئه دۆرێن، گرنگ ئه وه یه له گه ڵ ئه وه ی که دۆران قبول ئه که ین و ناخۆشحاڵ ئه بین، ئه بێ داوای لێبووردن له که سانی تربکه ین که درۆمان له گه ڵیانداکردو نه مان توانی سه رکه وتووبین، یان نه مان توانی ئامانجه کانیان به دیبهێنین و متمانه ی ئه وانمان له ده ست دا .
له فه لسه فه ی سیاسی کورددا سیاسه ت دوو پێناسه ی هه یه، یه که میان له لای سیاسیه کان سیاسه ت هونه ری بوونه به عه ره بی فن الممکن، له لای خه ڵکی ساده و ساکاری کوردیش سیاسه ت به درۆوده له سه یان به فێڵ پێناسه ده کرێت، له بنچینه ش دا سیاسه ت زانستێكی به رفراوانه و پشت به کۆمه ڵێك زانستی گرنگ ئه به ستێت له وانه زانستی سیاسی، زانستی ئابوری، زانستی کۆمه ڵناسی، زانستی جوگرافی و مێژووی و مرۆڤ زانیی و هتد،
به لای منه وه پێناسه ی که سه ساده کانی کۆمه ڵگای کوردی ڕاسترینیانه، به تایبه ت سیاسه ت له ووڵاتی ئێمه دا چ له سه رده می شاخ و له و سه رده مه ی ئێستادا بێت بریتی بووه له درۆو ده له سه و فروفێڵ، به تایبه ت له و کاته کورد ڕووبارێك خوێنی به خشیووه تابه ئه مرۆبگات له هه مان کاتدا ئێستا نه که وتوته سه رپێ ی خۆی و هه تاکوئێستا هه رله گاگۆلکه کردنه، ئه مه ش ئه گه رێته وه بۆ ئه و سه رکردایه تیه خێڵه کی یه کوردیه ی که سه رکردایه تی بزووتنه وه ڕزگاری خوازه که ی کوردی کردووه له ئێستاش دا ئه گه رچی به شێوه یه کی به رچاو مه سه له ی نه ته وه ی کورد به ره و پێش چووه چ له ناوخۆی ئیراق وه یان ناوچه که و جیهان دا، به ڵام ئێستاش ماویه تی له وه ی تاچه ند تاکی کورد به ماڤه مه ده نی و ئازادیه کانی خۆی گه یشتووه و تاچه ند دادوه ری کۆمه ڵایه تی به دی هاتووه، ئاشتی و به یه که وه ژیان له نێوان پێك هاته جیاوازه کانی کۆمه ڵگای کوردی بوونی هه یه و تاچه ند کۆمه ڵگای کوردی له کۆمه ڵگایه کی خێڵه کیه وه به مه ده نی کراوه و ژیانی تاکی کورد چ جۆره گۆرانکاریه کی تێدا کراوه چ له ڕووی ژیان و گوزه ران و خزمه تگوزاریه کان وچاودێری کردنی ته ندروستی و په رووه رده و ماڤه مه ده نیه کانی تر ؟
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
