نابینا ... به‌ندی عه‌لی . . 2013
مه‌رج نیه دیده ڕوونه‌کان
هه‌موو کاتێ
زه‌فه‌ر به‌دیداری مورغی ڕاستی به‌رن
ئه‌وه هه‌ر نابیناکانن، به‌دیده‌ی دڵ
به‌دیده‌ی میهری بێ ڕتووش
به‌دیده‌ی روحێکی په‌یوه‌ست
بهبهرامی گوڵه‌مێخه‌کی
باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی ویژدانه‌وه
له‌زه‌نگیانه وورده‌کانی حه‌ق ئه‌ڕوانن
ئاخر زۆرجار
دیده جامێکی سوتاوه، بهئاخی دڵ
. . . . . . . .
(خۆم ده‌زانم )
ڕۆژێ به‌ده‌ست گه‌مژه‌ترین
که‌سی دونیا ده‌کوژرێم و
ئه‌ژنۆی خامهکهشم ده‌شکێ
ئاخر گوڵم، ئه‌وه ته‌نیا گه‌مژه‌کانن
به‌بیستنی ناوی عیشق و
ناوی شیعر‌و ناوی جوانی
فێیان لێدێ
. . . . . . .
(به‌هانه)
ئه‌وه کریستاڵی وردوخاشی
عیزه‌تی نه‌فسه، گه‌ره‌کمه
به‌نرخی زه‌رفێکی نایلۆن کۆیکهمهوه
تف له‌سیمات ئه‌ی زه‌مانه
له‌م پاییزی ته‌مه‌نه‌دا
چیم لێ ده‌گری . . به به‌هانه
پیاوێکی ڕیش چه‌رمووی نایلۆن فرۆش
له‌قه‌راخ شه‌قامێکی ئاپۆڕه‌یا
به‌شێوه‌زاری نیگا، ئه‌مه‌ی درکاند
. . . . . . .
(نۆی چوار )
له‌ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا
لوتی دڕکێکی پیر شکاو
دوایین دڵۆپ لهتێزابی
لاکی ئه‌هریمه‌نێ تکاو
پشتی مۆته‌که‌یه‌ک پساو
هێلکه خه‌ونێ، درزی تێبوو
وه‌لێ یاران . . هێنده‌ی نه‌برد
ده‌یان دڕک و
ئه‌هریمه‌ن و مۆته‌که، زان
جوجه‌ڵه‌ی نێو هێلکه خه‌ونیش
به‌زگماکی . . فجوقی کرد
به‌ره‌و ئاسمان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
