له‌رۆحی تۆدا گوڵێكی شپرزه ده‌بینم ... کەژاڵ ئیبراهیم خدر
1
به‌بیرت دێ له‌قه‌راغی شه‌قامێكدا
به‌خۆت و گوڵێكی شپرزه‌وه
ده‌هات و ده‌چوویت
چاوێكت له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستت و
ئه‌ویتریان له‌سه‌ر كۆڵانه‌كه‌ی ماڵی ئێمه
نهكاتژمێر ده‌هات و ده‌رۆیشت
نه‌تۆش له ته‌ماشام بێزار ده‌بوویت
2
كه‌من هێشتا له‌به‌رده‌متا
ببم به‌ئاو
تۆش بۆمن ببه به‌هه‌تاو
بمكه به‌هه‌ڵم
باههردوكمان لهههورێكدا
كۆبینه‌وه
له‌یه‌كتر جیا نه‌بینه‌وه
3
له‌شه‌وێكی پاییزدا دێم بۆلات
تاریكی شه‌و بێ سنوره
پشكۆی چاوم تاسه‌ی گڕی هه‌ناسه‌م
چاوه‌ڕوانی نمه‌ی بارانێكی
پڕ لهوهنهوشهی زه‌ردو سوره
4
وانیوهشهو له‌سه‌ر سنگی
ماڵی خامۆش و بێده‌نگی
چۆكی دادا
كه‌چی هێشتا نهشنهی شه‌ماڵ دێت و
نه‌خۆری به‌یانی هه‌واڵێكی تۆیان هێنا
5
دڵم زستانێكی سارده‌و
وه‌ك پێخه‌می سهرجێگاكهم
ته‌نیاو په‌سته
ئاگری ساردی رابردووت
له‌گه‌ڵ دوكه‌ڵی جگه‌ره‌م
ته‌مه‌نم ده‌كا بهسووتوو
سه‌رده‌مێكه وێڵم به‌دوای
په‌پووله‌یه‌كی وون بوو
6
دوێنێ له‌سه‌فه‌ری پاییز گه‌ڕایته‌وه‌و
سه‌فه‌ری بێ ئاكامی عشقی
ساڵانه‌ی خۆت بۆهێنام
به‌رله‌وه‌ی بگه‌یته لای من
له‌ژێر ساباته‌كه‌ی ده‌شتی كۆستت
لات دایه لای كارمامزێكی بێ وه‌ژن
7
وه‌ك كیژێكی لادێ نشین
كاتێ ده‌چی بۆسهركانی
هه‌میشه رێگه‌م ده‌گۆرم
بهبهردهرگای ماڵه‌كه‌تان دێم و ده‌چم
د‌ڵێم خوایه به‌ڵكوو لهپهنادیوارێكدا
بتبینم ماچێكت كه‌م
8
ماڵی دڵت شهونمێكه
چه‌ند ساڵێكه لێی ماومه‌وه
ده‌ست بۆههرشوێنێكت ده‌به‌م
هه‌ڵده‌وه‌رێ
ته‌نها ماچه‌كانت نه‌بێ
9
له‌ده‌روازه‌ی دڵمدا
گوڵێكت له‌غه‌ریبی په‌رچه‌می به‌هار
چرایه‌ك لهزهردهپهڕی چاوه‌ڕوانی
لهقهردێلهی باخچه‌ی وه‌رینی ورشه‌ی گه‌ڵا
به‌گوڵ چێنراوه‌كانی رۆژگار
له مه‌مله‌كه‌تی باخی رۆحما بۆدادهگیرسێنم
ناسک‌تر بێت له ماڵه‌كه‌ی چرۆی ته‌مه‌نت
بێده‌نگتر بێت لهئهستێرهی شه‌ونمی سه‌ر رووت
10
رۆژ نیه تریفه‌یه‌ك له‌روانینی مانگ
ئاسمانێك له‌شه‌رابی تاریكم نه‌داتێ
رۆژ نیه هه‌تاوی نه‌غمه‌یه‌كی ته‌نیایی
نه‌مباته‌وه به‌یانیه‌كی پر له‌بێهوده‌یی و
پرسه‌ی پێڵووی چاوه‌كانم دانه‌پۆشێ
11
ئه‌وه‌ی باران لهخۆرنشیندا
سه‌مای سپێده‌كانی خۆی ده‌نوسێته‌وه
ده‌ریا بهشهپۆلهكانی ره‌نگی ده‌كات
ئه‌وه‌ی لێوه‌كانی نه‌سیمی شه‌پۆله‌كانی نه‌دیبێ
په‌نجه‌ره‌ی تاریكی و بێده‌نگی
وه‌ك ئاوازێكی غه‌مگین یاری پێده‌كات
12
ئه‌وه منم هه‌ڵاڵه‌ی لێوه‌كانم بوونه‌ته
ئاڵتونێكی پڕ له‌بروسكه
تۆ ده‌سته‌كانت كردۆته روبار
تاكوو ئاوێنهماچی بكات
تۆ سیمات كردۆته ئاواز
تاكوو پیشكۆی دڵم
سه‌مای ئێوارانی تێدا بكات
13
تۆ وه‌ره ده‌سته‌كانت بخه‌ره سه رشانم
بزانه مه‌رگی هه‌ڵوه‌رینی گوڵه گه‌نمه‌كانی بینیووه
تۆ وه‌ره ئاسمان به‌خشه بهمن
بزانه چ هێشووه ترێیه‌ك
دره‌ختی خهمهكانمی دایبۆشیووه
14
من سه‌راسیمه‌ی بێده‌نگی گۆرستانێكم
كۆتری ئاشتی نمه‌ی بارانی پێ ده‌به‌خشێت
تۆوه‌ره ده‌ریا بكه به‌شه‌پۆلێكی جوان
ورشه‌ی گه‌ڵا بكه‌ره‌وه به‌ری دره‌خت
تریفه‌ی مانگ بكه‌وه به‌ری شه‌ونم
باخچه بسپێَره به باخه‌وان
هه‌نگ باشیلهی سنه‌وبه‌ره‌كان بمژێت
به‌هار بكه بههێلانهو
گوڵاڵه‌ش به چوار وه‌رزی ساڵ
دڵی عاشق بكه به‌دارێك
لهسۆزو داد په‌روه‌ری
كه‌نارێك دروست كه
له‌تووله رێی خۆشه‌ویستی
تا نیشتمان كه‌لاوه‌كانی بێته مانگه‌شه‌وو
پایزیش بۆئاوێزانی میهره‌بانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
