هه‌ر ..هه‌ڵه‌بجه ..به‌ندی عه‌لی ..2013
ئاخۆ ده‌بێ، له‌و ڕۆژه‌دا
چه‌ند هه‌زار روح
ئیره‌ییان به‌باڵه گچکه‌لانه‌کانی
په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک بردبێ
چه‌ند هه‌زار دڵ ویستبێتیان
ببنه گرمۆڵه‌یه‌ک، ژیژک
چه‌ند هه‌زار چاو
خه‌ویان به‌خه‌ونه‌وه دی بێ
نه‌ک حه‌قیقه‌ت
چه‌ند هه‌زار گویش
که‌حه‌زیان کردبێ ..دوو دوو
ببن به‌دوو کونه ئه‌شکه‌وت
له‌و ڕۆژه‌دا، ئاخۆ ده‌بێ
چه‌ند هه‌زار لێو
له‌ئینتیزاری ره‌حمه‌تی
چه‌ند دڵۆپێ له‌فرمێسکی گه‌شی خوادا
وه‌ک گوڵه په‌شموورده‌کانی
دۆزه‌خ، ڕه‌ش ڕه‌ش داگه‌ڕابن
چه‌ند چه‌پکه نێرگزی قژیش
به‌چنگی دارسێوه‌کانی
باخی به‌هه‌شته‌وه ..لکابن
ئاخۆ ده‌بێ، له‌و ڕۆژه‌دا
ئه‌ی چه‌ند هه‌زار
هێلکه شه‌یتانۆکه‌ی نه‌فره‌ت
به‌ڕووی بێده‌نگیی ئاسمانا تروکابن
ئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ و ئاخۆ ده‌بێ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
