جه‌ژنی مه‌رگ ... كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
پیشكه‌شه به‌قوربانیانی یه‌كی شوبات
شوبات
به‌پرتاو هات
به‌ده‌ست ریشێكی درێژه‌وه ئه‌یناڵاند
قوربان
به‌گریان هات
له‌چنگ فتوای شێتێك ئه‌ینوزاند
له شوبات و له‌قوربانا
له‌ناو مه‌جلیسی ئه‌وین و پاكیزه‌یی
له‌ناو له‌پی ده‌ستی رووناكیدا
ته‌متومانه‌كانی تاریكی و
شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی جه‌هل
له‌یه‌كی شوبات و
له‌یه‌كی قوربان و
له‌یه‌ك چركه‌دا
سه‌د چرایان كوژانده‌وه
سه‌د چرایان له‌تاقی دیواری مزگه‌وتێك داگرت
سه‌د ماڵیان له‌رووناكی بێبه‌ش كرد
ئه‌وان هه‌زاران ساڵه
جگه له‌مه‌رگ و كوشتن هیچ گه‌مه‌یه‌كی تر نازانن
شوبات
به‌پرتاو هات
به‌فتوای (كولله‌یه‌ك)
هه‌رچی گوڵه گه‌نم هه‌بوو كوشتی
قوربان هات
به‌گوێی شه‌یتانی كردوو
ده‌یان ئیسماعیلی سه‌ربڕی
ئیبراهیم (شایه‌دبه) بۆ خواوه‌ندی بگێڕه‌وه
بڕۆ لای پێی بڵێ
مێزه‌ری مه‌لایه‌ك
به‌دوای كه‌لله‌سه‌ری به‌هه‌شتیه‌كدا ده‌گه‌ڕا
ته‌سبیحی زیكری موفتیه‌ك
توند ده‌سته‌كانی تیكۆشه‌رانی گرتبوو
تانه‌ڕوا
(پیشمه‌رگه‌كانی شۆرشم بینی)
له‌ناو خوێنی پاكیزه‌یی
ده‌ریا شه‌رابیه‌كانی به‌هه‌شت
به‌تفه‌نگی ژه‌نگاوی شۆڕش
سه‌وڵی مردنی لێده‌دا
ئیبراهیم درودت لێ بێ
بڕۆ پێی بڵێ
من ئیسماعیلم سه‌رنه‌بڕی تۆووتت
مرۆڤ بۆ ژیانه، نه‌ك بۆ مردن
مل بۆملوانكه‌یه، نه‌ك قرتان
سه‌ربۆ مه‌ندیله‌یه، نه‌ك بڕین
ئه‌وان به‌گوێی تۆیان نه‌كرد خودا
ئه‌وان هه‌موو شتێكیان بڕیه‌وه
ده‌ستی به‌ده‌ست نوێژ
ده‌ستی به‌تفه‌نگی خه‌بات
ده‌ستی پاك داوێن
له‌قوربان دزه‌كان هاتن
رۆحی تێكۆشانیان دزی
گیرفانی پڕ چوكلێتی مناڵانیان به‌تاڵان برد
ده‌شتێكی كاكی به‌كاكی هه‌ولێریان
به‌غه‌نیمه‌ت برد
شوبات به‌پرتاو هات
له‌و رۆژه‌دا شه‌یتان
له‌به‌رگی ئیرهابیه‌كدا خۆی كرد
به‌نێو مه‌جلیسی قوربانا
فه‌رقی نه‌كرد
له‌نێوان گه‌ردنی تێكۆشه‌رێك و
زاكیره‌ی پاكی منداڵێك و
په‌نجه‌و پێنوسی رۆژنامه‌نو و سێك
هه‌موویانی له فڕین خست
چیم بینی
ئاخر له‌و رۆژه‌دا ئیبراهیم چیم بینی
ده‌ستێكی بڕاو، ده‌ست نوێژه‌كه‌ی
نه‌شكا بوو
منداڵێك گوڵه سووره‌كه‌ی له‌خوێنا سوورببوو
مه‌لایه‌ك هێشتا له‌زیكر نه‌وه‌ستابوو
گیانی پاكی تێكۆشه‌رێك ببوو به‌خۆڵ
بڕۆ پێی بڵێ ئیبراهیم
ئیدی چیتر ئێمه به‌تاسووقه‌وه
چاوه‌ڕێی قوربان ناكه‌ین
تاغه‌زه‌ب نه‌یه‌ت و
ریشی شه‌یتانه‌كان به‌ئاگری دۆزه‌خ نه‌سوتێنێ
تاعه‌زاب نه‌یه‌ت و
جه‌سته‌ی تیرۆریست هه‌ڵنه‌قرچێنێ
ئێمه قوربانی ناكه‌ین
ئێمه هه‌موو ساڵێ ناتوانین
مناڵه‌كانمان بكه‌ینه به‌رخی نێر‌و
بۆ سه‌ربڕین ئاماده‌یان بكه‌ین
ناتوانین ده‌رگای ماڵه‌كانمان
بۆ ڕه‌وه كوله‌ی بیابانه‌كانی نه‌فامی
بخه‌ینه سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت
ئیتر نوقڵ نابه‌خشینه‌وه چیتر
ئه‌وان نوقڵ و مناڵ و گوڵه‌كانیان
خسته رووباری خوێنه‌وه
ئیدی ئێمه جه‌ژن ناكه‌ین
تا عه‌زاب
تاغه‌زه‌ب
شه‌مشه‌مه‌كانی تاریكی نه‌كوژێ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
