
هه‌ر یه‌که‌مان به‌شێوازێ
ئه‌گه‌ینه دوا وێستگه‌ی سه‌فه‌ر
هه‌نێکمان به‌ڕه‌وتی کیسه‌ڵ
هه‌نێکمان به‌له‌نجه‌ی ئاسک
هه‌نێ ملکه‌چ، چون که‌متیار
هه‌نێ به‌سنگه‌خشێ
چون مار
وه‌لێ، هه‌ندێ چون په‌ڕه‌نده
به‌ئاسمانی بێدادیا
قه‌ت له‌شه‌قه‌ی باڵ ناکه‌وێ
به‌دوی ..خه‌ونی ئازادیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
