جارێکی تر....لە چاوەڕوانیی گۆدۆ دا ...باوکی دوین

جارێکی تر....لە چاوەڕوانیی گۆدۆ دا ...باوکی دوین

بۆ ئەو منداڵانەی کە تا ئیستا چاو بەفرمێسکن لە چاوەڕوانی باوکیان، بۆ ئەو دایکانەی ....کە هێشتا چاوەڕوانن وەڵامێکیان بدرێتەوە

وردیلەکان

فرمێسکەکان

لە چاوتانە قەتیس ماوە

نازانێ

هەگبەی خەمتان

هەڵگری

یان

ئازارتان کەم کاتەو

کە قورس دەبێ

دڵۆپ دڵۆپ

دائەبەزێ

بەسەر گۆنای

خەمبارەوە

ئەی منداڵی

دوور لە باوک

فرمێسکی چاوەکانت

لە بازاڕی دۆلارە

ورد نابێتەوە

هەردەم

گۆڵێکی بێ بۆنە

خوانی هەستیان

دەنگی هاوار

ناگاتە ....باس

تادەرگایەگ

لە نیگای

چاوەڕوانی

چاوی تۆدا بکرێتەوە

کێ بێت

غیرەت بیگرێ

گرێ کوێرەی

خەمەکانت

بکاتەوە

جۆنکە

لە بازاڕی شارە

تەنها دۆلار

هەست ئەفرۆشێت

کەی ڕووی داو ە

هێزی دۆلار

بیر لە مرۆڤ

بکاتەوە

ئەی منداڵە وردیلەکان

ئەی داپێرە

لە وڵاتی قەزاو قەدەر

لەیەک

شەوو ڕۆژدا

دەوڵەمەند

نەبوو ئەبێ

چەپەڵ

دەوڵەمەند دەبێ

پیاو کوژ

دەبێتە ڕێز

چاش دەبێتە

نیشانەی سۆز

دەردەسەری

ناوی ئەنفال

لەیادە

دەسڕێتەوە

یاسا دەبێتە

لولەی چەک

گیرفان

دەچێتە لای گەندەڵ

لەوڵاتی قەزاو قەدەر

دیوی خەت

دەبێتە شێر

شیر دەبێت

پیاوی چەقەڵ

مرۆڤ

بۆ نان و ژیان

هەموو هەستێک

لەدەست ئەدات

دەستەیەک

وەک نەعامە

سەریان

لەلم

دەچەقێنێ


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.