نەمریی . . . هەتا هەتا یە ... باوکی دوین

گۆرێنی لە عەرەبیەوە آسیة السخیری

پارچەیەک لە دیوانی شاعیری بە ناو بانگی فەرنسا ئەرسەر ڕامبۆ، بەنا و نەمریی / کە لە دیوانی وەرزی دۆزەخە وەرگێڕاوە .

ئەرسەر ڕامبو لە ساڵی ١٨٥٤ لە شاری شارلیفل لە فەرنسا لەدایک بووە، لەتەمەنی شانزە ساڵیدا ڕادەکا بۆ فەرنسا بۆ بەشداری

کردن لە شۆڕسی فەرنسا / کومونەی پاریس، لە دوایدا بە بۆنەی نەخۆشیەوە قاچێکی لەدەست ئەدا، هەر بەو ئازارەوە لە نەخۆشخانەی مارسیلیا کۆچی دوایی دەکات .

 

ئەوە . . .

دۆزرایەوە

چی ؟

ڕێگای

نەمریی

دۆزرایەوە

ئەو دەریایەی

لە گەڵ

تیشکی هەتاوە

تێکەڵە

**

ئەی

 ڕۆحی

بەردەوام

دەستم بگرە

تا خواستەکان

لە گەڵتدا

پەیوەست بکەم

لە بەر دەم

شەوی تەنیا

و

رۆژی گرمۆڵەی

بەر ئاگر

بەهیوایەک

لەنیگاتە

دڵم خۆش کەم

**

ڕزگار دەبیت

لە و کەسانەی

لایانگر و

لە حەماستە

هاوبەشن

تۆ

دەفڕیت

بە گوێرەی، ، ، ، !

هیج نزایەک نیە

هیچ ئاسۆیەک نیە

لە زانیاری و

تێکۆشانە

ئازاردان مسۆگەرە

**

کواسبەی؟

ڕەنگدانەوەیەکی

 گڕ دار و

حەماسێکی

پڕشنگدار

ڕەوای ئیشە

**

دۆزرایەوە

چی. . . ؟

نەمری

دۆزرایەوە

ئە و دەریایەی

لە گەڵ تیشکی

 هەتاوە

تێکەڵە

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر