Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

بابەتی هونەری

كورته‌ فیلمێكی كه‌یوان كه‌ریمی له‌ فیستیڤاڵی سان سێبه‌ستییه‌نی ئیسپانی نمایش ده‌كرێت

بابەتی هونەری 28 September 2013

كورته‌ فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد كه‌یوان كه‌ریمی له‌ 61مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سێبه‌ستییه‌ن له‌ وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت.

كورته‌ فیلمی چیرۆكی "ماجراهای زن و شوهر كارگر" واته‌ "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری لاوی بانه‌یی كه‌یوان كه‌ریمی له‌ نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا وه‌كوو ته‌نیا نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران له‌ به‌شی پێشبڕكێی كورته‌ فیلمه‌كانی شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سێبه‌ستییه‌ن له‌ وڵاتی ئیسپانیا نمایش ده‌كرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێنج خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ، له‌گه‌ڵ 12 كورته‌ فیلمی دیكه‌ له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه‌: ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڕژه‌نتین، ئیسپانیا، بۆڵگاریا، مه‌كسیك، سێربیا، پۆڵه‌ندا و...ركابه‌ری ده‌كات.

له‌ نێوان هه‌زار و 329 كورته‌ فیلمی ڕه‌وانه‌كراو بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵی سان سێبه‌ستییه‌ن له‌ سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری دنیا، له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ 13 كورته‌ فیلم بۆ به‌شداری له‌ به‌شی پێشبڕكێی كورته‌ فیلمه‌كان ده‌ستنیشاكران كه‌ كورته‌ فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" یه‌كێكه‌ له‌م فیلمانه‌.

شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سان سێبه‌ستییه‌ن له‌ 18 به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ ڕۆژانی 20 تا 28ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له‌ شاری ساحیلی سان سێبه‌ستییه‌ن له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كورته‌ فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" كه‌ تیایدا ئاناهیتا ئه‌یروانی و محه‌مه‌د ئاخره‌تی ڕۆڵی سه‌ره‌كییان بینیوه‌، چیرۆكی گرفته‌كانی ژیانی ئافره‌تێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو كه‌ شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن.ئافره‌ته‌كه‌ به‌ ڕۆژدا سه‌رقاڵی كاركردنه‌وه‌ و پیاوه‌كه‌ش شه‌وانه‌ كار ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ر كاتێك كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ دێته‌وه‌ بۆ ماڵێی، پیاوه‌كه‌ به‌ ناچار، ماڵێی به‌ره‌و شوێنی كار به‌جێی دێڵێت.

ئه‌م فیلمه‌ تا ئێستا له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆری بیانی نمایشكراوه‌، له‌وانه‌: بیست و حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فرایبۆرگ" له‌ وڵاتی سویسرا، بیست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "میدیا ڤه‌یڤ" له‌ وڵاتی هه‌نگاریا و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "فاستۆریا".

كورته‌ فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" شه‌وی 14ی ئاب / ئۆگۆستی 2013 له‌ دوو سانسی جیاوازدا له‌ میانه‌ی هه‌فته‌ی فیلمی وڵاتی پورتوگال له‌گه‌ڵ فیلمه‌ به‌رچاوه‌كانی ساڵی 2012 له‌وانه‌: فیلمی سینه‌مایی "جیایی" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ئێرانی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، فیلمی سینه‌مایی "ئه‌وین" له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناودار میشێل هانیكه‌، فیلمی سینه‌مایی "ئارتیست" له‌ ده‌رهێنانی میشێل هازاناویشس چووه‌ سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.

ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ له‌گه‌ڵ كورته‌ فیلمی "سنووری شكاو" به‌رهه‌مه‌ دیكیۆمێنییه‌كه‌ی كه‌یوان كه‌ریمی له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه‌ دیجیتاڵییه‌كانی "ئاپۆلۆن" نمایش ده‌كرێت.ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ ڕۆژانی 9 تا

12ی ئۆكتۆبه‌ری 2013 له‌ دوورگه‌ی لفكاس له‌ وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م فیلمه‌ نوێیه‌ی كه‌یوان كه‌ریمی هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژانی27ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ر تا 5ی ئۆكتۆبه‌ری 2013 له‌ چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "فیك پیۆبلا" له‌ وڵاتی مه‌كسیك نمایش ده‌كرێت.

كورته‌ فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار" له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ڕۆژی 13ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له‌ به‌شی كورته‌ فیلمه‌كانی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی قوتابیانی سه‌ن پێتێرزبوورگ له‌ وڵاتی ڕووسیا نمایشكرا.ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ پێنج به‌شی جۆراوجۆردا، له‌وانه‌: فیلمی دیكۆمێنتاری، كورته‌ فیلم، چیرۆكی، فیلمی بڵند و هه‌روه‌ها موزیك و پێرفۆرمانس له‌ ڕۆژانی 13 تا 20ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له‌ شاری سه‌ن پێتێرزبوورگ له‌ وڵاتی ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.sansebastianfestival.com/in/pelicula.php?ano=2013&codigo=613121

http://www.iidff.gr/index.php?option=com_content&view=article&id=149%3Aadventureofmarriedcouple&catid=44%3Ascreenshorts2013&Itemid=104&lang=en

http://www.festival-nachalo.ru/eng/

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته‌ فیلمی "ڕووداوه‌كانی ژن و شووی كرێكار".


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به‌ 111 كچ" له‌ له‌نزی فیلمی جیهانی له‌ ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا

بابەتی هونەری 23 September 2013

فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به‌ 111 كچ" له‌ ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له‌ له‌نزی فیلمی جیهانی له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.

فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به‌ 111 كچ" About 111 Girls له‌ ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سینه‌ماكارانی سنه‌یی ناهید قوبادی و بیژه‌ن زه‌مانپیرا له‌ نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا و به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دوو سانسی جیاوازدا كاتژمێر 30/7 و 30/9ی شه‌وی 9ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی شه‌شه‌مین خولی له‌نزی فیلمی جیهانی Global Lens films له‌ كۆلێژی ناوه‌ندی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ئۆلین له‌ شاری لویستۆن له‌ ویلایه‌تی مین له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.

شه‌شه‌مین خولی له‌نزی فیلمی جیهانی به‌ فیلمی كوردی "سه‌باره‌ت به‌ 111 كچ" شه‌وی 9ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 كرایه‌وه‌ و به‌ نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له‌ سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌وانه‌: هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا، مه‌كزیكا، سێربستان، ئێران، هێندستان، چین، شیلی، قه‌زاقستان و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ تاكوو ڕۆژی 14ی ئۆكتۆبه‌ری 2013 درێژه‌ی ده‌بێت.

نمایشی له‌نزی فیلمی جیهانی له‌ لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی بیتسی كۆلێژی ناوه‌ندی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ئۆلین به‌ هاوكاری كتێبخانه‌ی كۆلێژی بیتس به‌ پشتیوانی هاوبه‌شی به‌رنامه‌كانی خوێندنه‌وه‌كانی ئاسیایی و خوێندنه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی وێچوونه‌كانی مرۆڤایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكان و كلتووره‌كان له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كان، له‌ شاری لویستۆن له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فیلمی سینه‌مایی "سه‌باره‌ت به‌ 111 كچ" له‌ دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی 7ی ئه‌یلوول / سێپته‌مبه‌ری 2013 له‌ به‌شی فیلمه‌ دراماكانی 18مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئافره‌تانی "ئایچی" Aichi له‌ هۆڵی ویڵ هاڵ له‌ شاری ناگۆیای ناوه‌ندی پارێزگای ئایچی له‌ ژاپۆن نمایشكرا.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.bates.edu/news/2013/08/21/about-111-girls-opens-bates-sixth-season-of-award-winning-global-lens-films/


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

"سەبارەت بە 111 کچ" لە فیستیڤاڵی ئافرەتانی "ئایچی" ژاپۆن نمایش دەکرێت

بابەتی هونەری 09 September 2013

فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 کچ" لە دەرهێنانی هاوبەشی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە 18مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئافرەتانی "ئایچی" لە وڵاتی ژاپۆن نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 کچ" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماکارانی کورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان کاتژمێر 10/10ی ڕۆژی شەممە 7ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 لە بەشی فیلمە دراماکانی 18مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئافرەتانی "ئایچی" Aichi لە هۆڵی ویڵ هاڵ لە شاری ناگۆیای ناوەندی پارێزگای ئایچی لە وڵاتی ژاپۆن نمایش دەکرێت.

بڕیاروایە کارناسی سینەمای ئێران و دانیشتووی وڵاتی ژاپۆن خاتوو "شۆهرە گولپەرییان" لەسەر ئەم فیلمە 79 خولەکییە کوردییە بێتە ئاخاوتن.

ئەم فیستیڤاڵە ساڵی 1996 بە مەبەستی بەرەوپێشچوون و پشتوانی کردن لە فیلمسازانی ئافرەت و ئاڵووگۆڕی بیروڕای نێودەوڵەتیی لە نێوان سینەماکاراندا دامەزراوە و هەموو ساڵێک بە بەشداری بەرهەمی سینەماکارانی ئافرەتانی دنیا، کردنەوەی کۆنفڕانس، کۆڕ و کۆبوونەوە و گۆڕینەوەی بیروڕا بە ئامانجی توێژینەوە و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی یەکسانی ڕەگەزایەتیی بەڕێوەدەچێت.

فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 کچ" کە ئایدیای سیناریۆکەی بیرۆکەی سینەماکاری ناوداری کورد بەهمەن قوبادییە و سیناریۆکەی لە لایەن سینەماکاری کورد بەتین قوبادی نووسراوە، دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئاسیاییەکان Pan- Asia لە وڵاتی بەریتانیا لە مۆزەخانەی هونەرەکانی پاڵم سپرینگ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.

ئەم فیلمە لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان لە بەشی "تەرکیز لە سەر فیلمە کوردییەکان" لە میانەی چل و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆویواری Karlovy Vary لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی 30ی حوزەیران / یۆنیۆ و 1 و 5ی تەمموز / یۆلیۆی 2013 لە شوێنەکانی تیئاتری هۆسۆڤکا و سینەما ئێسپەک دۆڕلیانسی شاری کاڕڵۆویواری لە وڵاتی کۆماری چیک نمایشکرا.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆویواری گرینگترین فیستیڤاڵی ڕۆژهەڵاتی ئەرووپایە و یەکێکە لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە خولی چل و هەشتەمینی بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 28 حوزەێران / یۆنیۆ تا 6ی تەمموز / یۆلیۆی 2013 لە شاری کاڕڵۆویواری لە وڵاتی کۆماری چیک بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://www.aiwff.com/2013/en/films-en/drama-en/about-111girls.html


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ئاگادارییەك لە هونەرمەند (چۆپی) یەوە بۆ هەموو گوێگرانی خۆی.

بابەتی هونەری 23 August 2013

خۆشەویستان

 ماوەیەکی زۆرە بە بێ بەرنامە ڤیدیۆ کلیپەکانم لە سەر تۆڕی یوتوب بڵاو دەبێتەوە بۆیە لە گەڵ هاوکارانمدا کەناڵێکی تایبەتییم بۆ خۆم دامەزراندووە، بۆ ئەوەی گوێ بیستانی دەنگم بتوانن ئاسانتر گوێبیست و بینەری کلیپ و کۆنسێرت و ئاهەنگەکانم بن لە سەر تۆڕی یوتوب، هیوادارم بە دڵی هەموو لایەك بێت.

ئەوەش لینکی کەناڵی یوتوبی منە و چەندیین بەرهەمی منی لە سەرە بە کوالیتییەکی بەرز و لە ماوەیەکی کورتدا کۆی بەرهەمەکانم لە سەر ئەو کەناڵە دادەنێم، بە تایبەتی بەرهەمە نوێیەکانم.

https://www. youtube. com/user/ChopyOfficialMusic

 

 

ڕێز و خۆشەویستییم بۆ هەموو لایەکتان هەیە.

چۆپی

 

 

 

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ئه‌گه‌ر هندستان یه‌ک مانووی هه‌یه‌، کوردستان زۆری هه‌یه به‌ڵام. . . نێچیرڤان سابیر غه‌ریب

بابەتی هونەری 18 July 2013

ڕانی لاکشمیبای یاخوود مانو(مانیکارنیکا) کچه‌ شۆڕشگێڕێکی هینده‌ دژی به‌ریتانیه‌کان جه‌نگاوه له‌ سه‌ده‌ی 18ده‌دا‌، شاژنی ناوچه‌یه‌کی هیند بووه‌ به‌ ناوی جانسی، بۆیه‌ ئه‌ناسرێته‌وه‌ به‌ شاژنی جانسی، سینه‌مای هیندی یه‌کێک له‌ پرۆژه‌ زه‌به‌لاح و گه‌وره‌کانی ده‌ستپێکرد، ئه‌ویش ده‌رهێنانی فلیمێک بوو به ناوی شاژنی جانسی، مه‌به‌ست له‌ ده‌رکردنی ئه‌و زنجیره‌ فلیمه‌ش چه‌ند شتێکی گرنگ بوو ( زیندووکردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌ویه‌تی خه‌ڵکی هیند، به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی شۆڕشگێری، نیشتیمان په‌روه‌ری، ڕۆڵی ژن، حیکمه‌تی هیندی، داهاتی ئابووری به‌ هۆی دراماکه‌وه‌، په‌ره‌پێدانی سینه‌مای هیند، چه‌سپاندن و پیرۆزکردنی ئاینه‌که‌یان و ‌نه‌ریته کۆنه‌کانیان‌. . . هتد)، زنجیره‌که‌ به‌ 520 ئه‌ڵقه‌ کۆتایی پێهات، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه‌ و کاریگه‌ریه‌که‌ی له‌ سنووری هیند ده‌رچوو، چه‌ندین که‌ناڵی به‌ناوبانگی جیهانی له‌وانه‌ (MBC) ده‌ستی کرد به‌ په‌خش کردنی و به‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کاندا بڵاوی کرده‌وه‌، تا گه‌یشته‌ کوردستان و که‌ناڵی (کوردسات) هه‌ستا به‌ په‌خش کردنی و بڵاوکردنه‌وه‌ی، بینه‌رێکی زۆری له‌ ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه، ئه‌گه‌ر هندستان یه‌ک مانووی هه‌یه‌، کوردستان زۆری هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نیمانه‌ هونه‌ر و سینه‌مایه‌، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لیره‌دا بنیاتنانی هونه‌ر و سینه‌مایه‌کی مۆدێرنه و هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و جاره‌سه‌ر‌ چونکه‌ پێویستیه‌کی گرنگی سه‌رده‌مه‌‌‌.

 

بۆیه‌ چه‌ند خاڵیک ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وهونه‌رمه‌ندان و پسپۆڕان و میدیاکاران و سینه‌ماکاران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان :

 

1-  هونه‌ر له‌ قه‌یراندایه و پیویستی به‌ چاره‌سه‌ره‌‌ :

 

 هونه‌ر سنووری شاره‌کان و وڵاته‌کان ئه‌بڕێت، هونه‌ر له‌ وڵاتی ئێمه‌دا ناگاته‌ تیڤیه‌کانی ماڵه‌کانی خۆمان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی شکستێکی گه‌وره‌یه‌، فه‌رامۆشکردنی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه‌، پیویسته‌ ڕێ بۆ که‌سانی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا خۆش بکرێت تا چاوێک به‌و لایه‌نه‌ گرنگه‌دا بخشێنرێته‌وه‌، به‌ هه‌موو لایه‌ک شؤڕشێک له‌و بواره‌دا به‌رپابکرێت .

 

2-  نیشانه‌کانی قه‌یرانه‌که‌ :

 

  فیکری تاکی کوردی‌ ئێستا‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری که‌لتووری هینندایه‌، دوێنێ له‌ ژێر کاریگه‌ری که‌لتووری کۆری و پێرێ له‌ ژێرکاریگه‌ری تورکی و عه‌ره‌بی و به‌رازیلی و مه‌غریبی و ئێرانی و ئه‌مه‌ریکی و چه‌ندانی تر، سبه‌ینێ له‌وانه‌یه‌ بکه‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری که‌لتوورێکی زۆر نامۆتر و زۆنگی ئه‌فه‌ریقاوه‌، ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگی له‌ بیرکردنه‌وه‌ وعه‌قلی کوردیدا دروست کردووه‌، به‌ تایبه‌تیش گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێ زیاتر لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. . . نیشانه‌کانی قه‌یارانه‌که‌ به‌ نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌‌‌ ئه‌و لادان و کاره‌ساته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه‌ که‌ ڕووده‌ده‌ن، ئه‌وه‌‌ ڕۆژێک بوو به‌ هۆی مردنی کاره‌کته‌رێکه‌وه‌ خۆیان هه‌ڵده‌واسی و ڕۆژێک شمشێره‌که‌ی جوومونگ و سوپای داموول ببوه‌ مۆدێل له‌ ماڵه‌کاندا و ڕۆژێکی تر جلی کۆری له‌ به‌ری منداڵه‌کانماندا بوو، مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ و ئه‌کرێ چاوه‌ڕوانی نیشانه‌ی گه‌وره‌تریش بین . . .

 

 

 

3- چاره‌سه‌ری پیویست:

 

 

·   گۆڕینی ئه‌و ڕوانگه‌ی به‌رامبه‌ر هونه‌ر هه‌یه‌ : کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ چاوێکی نامۆووه‌ سه‌یری هونه‌ر ده‌کات، هونه‌رمه‌ند به‌ که‌سێکی ناواقیعی ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م، راسته‌ هه‌موو که‌سێک هونه‌رمه‌ند نیه‌ به‌ڵام هه‌موو که‌سێک هونه‌ردۆسته‌، پیویسته‌ ئه‌و ڕوانگه‌ کوردیه‌ بگۆڕدرێت، ئه‌مه‌ش پیویستی به‌ کاری جدیی هه‌یه، ئه‌وه‌ش که‌ ده‌توانێ ئه‌و کاره‌ بکات ته‌نها هونه‌رمه‌ندانی کوردن، به‌رپرسیاریه‌ته‌ گه‌وره‌که‌ له‌ سه‌ر شانی ئه‌وانه و هۆکاری ئه‌و ناۆمۆییه‌ش هه‌ر ئه‌وانن بۆ نموونه‌ هیچ فلیمێکی کوردی نیه(زۆربه‌ی)‌ له‌ سه‌ر مێزه‌که‌ شووشه‌ی ئاره‌قی لێ نه‌بێت و نه‌یخواته‌وه‌، ئه‌مه تۆ باسی نادیه‌کی ئه‌وروپی ئه‌که‌یت یان سروشتی گشتی کۆمه‌ڵگای کوردی !. . .

 

·   گه‌رانه‌وه‌ بۆ ڕۆڵی راسته‌قینه‌ی هونه‌ر: (هونه‌ری راسته‌قینه‌ باسی ڕووکه‌شی شته‌کان ناکات، به‌ڵکو له‌ ناواخنی بابه‌ته‌کان ده‌دوێت )، ئه‌مه‌ ووته‌یه‌کی ئه‌رستۆیه‌،  زۆر گرنگه‌، هۆکاری نه‌گه‌شتنی هونه‌ری کوردی ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها باسی ڕۆتین ئه‌کات،  ناچیته‌ کرۆکی بابه‌ته‌کانه‌وه‌، ناچێته‌ ناو خه‌م و ئازه‌ره‌کانی گه‌له‌وه‌ و چاره‌سه‌ریان بۆ نادۆزێته‌وه‌، له‌ خۆشی و شادیه‌کانی نادوێت، باس له‌ هاتنه‌ دی خه‌وه‌کانی ناکات، هیوا بۆ تاکی کوردی دروست ناکات، سه‌ره‌نجام ناوه‌ڕۆکی فلیمه‌کان پیداویستیه‌کانی خه‌ڵک پڕناکه‌نه‌وه‌ . . .

 

·   به‌ کوردیکردنی هونه‌ر: ئه‌گه‌ر خۆمان بیرنه‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌بین به‌ کۆیله‌ی بیرێکی تر، ئه‌گه‌ر که‌لتووری خۆمان به‌کارنه‌هێنین ئه‌که‌وینه‌ ژێر کاریگه‌ری که‌لتوورێکی تر، باسکردنی بیری کوردی، حیکمه‌تی کوردی، ڕۆشنبیری کوردی، سیاسه‌تی کوردی، مێژووی کوردی، داستانی کوردی، ئه‌خلاقی کوردی، ئایینی کوردی، سیاسه‌تی کوردی، حوکمرانی کوردی، ژنی کوردی، شۆرشگێری کوردی، پیاوی کوردی. . . هتد.

 

·   به‌ هونه‌ری کردنی کورد: له‌م بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ کارکردن زۆر پیویسته و نموونه‌ی کرده‌نیش:

 

-   بواری حیکمه‌ت: باسکردنی فه‌لسه‌فه‌ی کوردی و سوود وه‌رگرتن له‌ په‌نده‌ عه‌قڵانیه‌کانی کورد ( تیرێک تێمه‌گره‌ که‌ بۆ خۆت ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌) .

-   ‌بواری سیاسه‌ت: باسکردنی سه‌رکرده‌کانی کورد و چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌تی کارکردنیان ( شێخ مه‌حموورد، قازی مه‌حه‌مه‌د، مسته‌فا بارزانی، جه‌لال تاڵه‌بانی، مه‌سعوود بارزانی. . . هتد) .

-   بواری نیشتیمانپه‌روه‌ری: باسکردنی شؤڕشه‌کانی کورد و قوربانیدانه‌کانی ( شۆڕشه‌کانی سمکۆی شکاک و شێخ عوبه‌یدووڵای نه‌هری و ئه‌یلوول و نوێ . . . هتد) .

-   بواری خیانه‌ت : خیانه‌ته‌کانی سه‌رده‌می میرنشینه‌کان ( مه‌لای خه‌تێ تێکشکانی میرنشینی سۆران، مه‌حموود ئالیکانی تێکشکانی قه‌ڵای دمدم. . . ) .

-   بواری دڵداری: مه‌م و زین، شیرین و فه‌رهاد، ئه سمه‌ر و مامه‌ر، دڵداری سه‌رده‌می نوێ. . .

-   بواری زانست: عیلمی:جزیری داهێنه‌ری مه‌کینه. . . هتد، ئاینی: مه‌لا عه‌بودلکه‌ریمی موده‌ریس داهێنه‌ری به‌ کوردیکردنی ووتاری هه‌ینی. . . هتد .

-   بواری ڕۆڵی ژن: ڕۆشنبیری: حه‌بسه‌ خانی نه‌قیب. . . هتد، به‌ڕێوه‌بردن: خانزادی میری سۆران. . . هتد، شۆڕشگێڕی و کوردپه‌روه‌ری و قوربانی دان به‌ گیان: له‌یلا قاسم. . . هتد، شیعر و هونه‌ر: مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌لان. . . هتد .

 

  * گرنگیدان به‌ کۆلیژی هونه‌ر و په‌یمانگا و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌کی تری تایبه‌ت به‌ بواره‌، به‌ هێنانی مامۆستای پسپۆڕ و سیسته‌می پێشکه‌وتوو و                    گه‌شه‌پێدانی ئاست به‌رز .

* دامه‌زراندنی شارێکی سینه‌مایی تایبه‌ت به‌و بواره‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی فلیمی ئاست به‌رز و مۆدێرن، کردنه‌وه‌ی جه‌ندین قووتابخانه‌ی هونه‌ری و په‌یمانگای تایبه‌ت به‌ هونه‌رله‌و شاره‌دا و کارکردنی جددی تێیدا بۆ پێگه‌یاندنی کارمه‌ندی پرۆفیشناڵ و کارامه‌ و هونه‌رمه‌ندی لێزان، وه‌کو نموونه‌کانی: (هۆڵیود له‌ ئه‌مه‌ریکا و بۆلیود له‌ هیند و داون تاون له‌ لوبنان و چه‌ندانی تر) .

 

ئه‌مه‌ی که‌ باسکرا مشتێکه‌ له‌ خه‌رمانێک‌ و هه‌نگاوێکی‌ تره‌ بۆ ئه‌قڵانیکرنی کورد و به‌ موئه‌سه‌سه‌کردنی، نه‌ سه‌ره‌تایه‌ و نه‌ کۆتایی. . . به‌رده‌وامه‌

 

 

نووسین: سابیر غه‌ریب

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

  1. پێڵاو چاوبه‌ست
  2. "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" و "111 كچ" له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری نمایشكران
  3. ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی شارۆن ستۆن و به‌همه‌ن قوبادی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد
  4. ڕۆژانى 7-8ى تەمووز- یادێک بۆ هونەرمەند تەها کەریمى

Page 2 of 3

  • 1
  • 2
  • 3
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 17 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە