بڕیاره له ڕۆژانی (27-28) ی ئه‌م مانگه‌دا كۆنگره‌ی ته‌سه‌وف له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت به به‌شداری شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و قادری وسه‌دان زانای ئاینی و ڕۆشنبیرو پسپۆری بواری ته‌سه‌وف و عیرفانناسی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، هه‌رچه‌نده پێشتر وابڕیاربوو كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌م كۆنگره‌یه به‌ڕێوه‌بچێت به‌ڵام به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بڕیاری دواخستنی درا...ئاشكرایه كۆنگره‌یه‌كی هاوشێوه به‌ر له چه‌ند ساڵێك له شاری سلێمانیش به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاینی و توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری ته‌سه‌وف و عیرفان و رێبازی نه‌قشبه‌ندی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه تیایدا به‌شداربوون، كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌دوور نه‌بوو له ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نی حزبی و به‌كارهێنانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامی سیاسی...ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌ش كه‌سانێك به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له رێزی نازناوی نه‌قشبه‌ندی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ڕووداو و بۆنه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه‌یه به هه‌لێك ده‌زانن بۆ خۆده‌رخستن و وه‌ده‌ست خستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌بنه نوێنه‌ری شێخی ته‌ریقه‌ت و ده‌م ڕاست و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و بیرمه‌ند و شاره‌زا و خه‌بیر، تاد...له پێناو ماسی گرتن له ئاوی لێڵدا، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كارێكی ئاسانه هه‌روه‌ك چۆن كه‌سانێك بوونیان هه‌یه بازرگانی ده‌كه‌ن به سیاسه‌ته‌وه، پێده‌چێت بازرگانیكردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و رێبازی نه‌قشبه‌ندی یه‌وه بازاڕی گه‌رمتر بێت، له هه‌ندێك كاتیش‌دا ده‌ستكه‌وته‌كانی زیاتربن.هیوادارین كۆنگره‌ی ته‌سه‌وف كه ئه‌م جاره له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌سانی له‌و جۆره نه‌كرێنه سووره‌ی به‌ر له‌شكر و ئه‌م دیارده دزێوه دووباره نه‌بێته‌وه.
گاڵته‌جاڕی قه‌ده‌ریش له‌وه‌دایه كه ئان وساتی به‌ستنی كۆنگره‌ی ته‌سه‌وف كه له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌به‌سترێت پاش تێپه‌ربوونی ساڵێكه به‌سه‌ر هێرشه دڕندانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك چه‌كدار و چه‌ته‌ی حزبێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی جێگری سكرتێری ئه‌وحزبه و به‌پێی پلانێكی پێشوه‌خت بۆ سه‌ر خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی له شاری سلێمانی له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زاندا له شه‌وی 8/4/2012 كه به‌سه‌ختی بریندار بوونی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی هه‌ورامانی لێكه‌وته‌وه كه یه‌كێكیان به‌ڕێز (ئه‌حسه‌ن شێج جه‌مال) بوو كه كوڕه‌زای حه‌زره‌تی (شێخ عوسمان سراج ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی) ه وپێشمه‌رگه‌ی دێرینی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه...به‌ڵێ ئه‌م كاره‌ساته كرایه سه‌ر خانه‌قای ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی، ئه‌و ڕێبازه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی چه‌ندین جار جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به شانازیه‌وه سه‌ر به‌و ڕێبازه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا كه به‌ڕێز كاك (نێچیرڤان بارزانی) له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندایه...كه به‌رێزیشیان به‌هه‌مان شێوه له گه‌لێك بۆنه‌دا په‌یوه‌ست بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان دووپات ده‌كاته‌وه به ڕێبازی نه‌قشبه‌ندیه‌وه...دیسان به داخه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا كه به‌ڕێز (مه‌سرور بارزانی) لێپرسراوی باڵاترین و هه‌ستیارترین ده‌زگای ئه‌منیه...نه‌ك ته‌نها ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شێخانی هه‌ورامان و خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی كه سیمولی شانازی ئێوه‌یه، نه‌ك ته‌نها ئه‌و كه‌س و لایه‌نه دیار و ناسراون له‌لای ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ناو و ناونیشانیان ئاشكرایه‌و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام نه‌درا هێنده نه‌بێت كه چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیر كران مه‌خابن دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كران تاوه‌كو ئێستاش كه‌یسه‌كه له نێوان سنوری سه‌وز و زه‌رددا به بێ ئه‌نجام و به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه...به‌ڵكو له هه‌ولێر و له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ڕێزیان لێده‌گیرێت و له بۆنه‌و ئاهه‌نگه حزبیه جۆربه‌جۆره‌كاندا بوونیان هه‌یه..له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌رتر له دانیشتن و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی تاوانباره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و هێرشه نامرۆڤانه‌یه شانبه‌شانی سه‌رۆكی هه‌رێم داده‌نیشن و گوێ له ڕاو بۆچوونیان ده‌گیرێت و له ڕاگه‌یاندنه‌كانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت، له‌كاتێكدا له مه‌له‌فی كه‌یسه‌كه كه له به‌رده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسدایه هه‌ندێكیان داواكراون و به‌پێی یاسا ده‌بوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت، ئاكامی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه و دروشمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێپرسراوانی ئه‌م هه‌رێمه سه‌باره‌ت به پرسی چاكسازی ڕۆژی ئێمه‌یان گه‌یانده ئه‌م ڕۆژه...هه‌ربۆیه ده‌پرسین ئایا سه‌روه‌ری یاسا بنه‌مایه‌ك نیه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی.
ئیتر ئه‌شێت تێڕوانینمان چۆن بێت له ئاست گرنگی دانی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه سه‌باره‌ت به ته‌سه‌وف و رێبازی نه‌قشبه‌ندی له كاتێكدا پاش تێپه‌ربوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماری ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كداره بۆ سه‌ر خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی له سلێمانی، بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی هه‌ورامان و سه‌دان و هه‌زاران له په‌یڕه‌وان و شوێنكه‌وتوانی ئه‌م ڕێبازه هیچ جۆره وه‌ڵامێكیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێ نه‌گه‌یشتبێت.
پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئاخۆ كامیان خزمه‌تی ڕاسته‌قینه به ئاینی ئیسلامی پیرۆز و ته‌سه‌وف و ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی و په‌یڕه‌وانی له كوردستاندا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك بانگهێشت كردنی سه‌دان كه‌س كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ته‌رخان كردنی بودجه وخه‌رجیه‌كی زه‌به‌لاحی پێویسته كه ئاشكرانیه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێوه‌یه، یاخود كاركردن بۆ سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر خانه‌قای نه‌قشبه‌ندی له سلێمانی و دادگایی كردنیان؟!! تا ئه‌و كاته‌ش كه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێت و پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌شدا و پاش په‌یوه‌ندی كردن و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مامۆستای به‌ڕێز و په‌یڕه‌وانی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان له‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه باشترین و گونجاوترین وه‌ڵام بۆ پرۆتستۆكردن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و بایكۆت كردنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌یه و به‌شداری نه‌كردنه تیایدا، تاوه‌كو به‌یه‌ك ده‌نگ سكاڵا بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وگشت ده‌زگا فه‌رمیه په‌یوه‌ندی داره‌كان له پێناو ئاشكرا كردنی چاره‌نووسی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كه‌یسی هێرش كردن بۆ سه‌رخانه‌قای نه‌قشبه‌ندی له‌سلێمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
