بۆچوونێكی تازه نیه ئه‌گه‌ر بڵێین خه‌ڵكی كوردستان به بیستنی ووشه‌ی به‌عس تووشی حاڵه‌تێكی ناڕه‌حه‌تی ده‌بن، داهێنانێكی نۆی به‌دی ناهێنین ئه‌گه‌ر
كه سه‌رده‌می چڵ ساڵی حوكمڕانیی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو چه‌ندین تراژیدیا‌و تاوانمان وه‌بیر دێنێته‌وه كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامیان داوه له ته‌عریب وته‌بعیس و ئه‌نفال و كیمیا باران ئاواره بوون و ده‌ربه‌ده‌ری. . . به‌ڵام له بری سارێژ كردنی گشت ئه‌م برینانه له‌سایه‌ی حوكمڕانیی خودی كورد دا وبه درێژایی زیاد له بیست ساڵ ڕۆژانه قه‌تماغه‌ی برینه‌كانمان هه‌ڵده‌درێته‌وه. . . ڕۆژانه ئازاری ڕۆحمان ده‌درێت. . . مردوه‌كانمان پێش زیندوه‌كان، به‌بێ گوێدان به هیچ ڕێسا‌و یاسایه‌ك و به‌بێ بیركردنه‌وه له ئاسه‌واره‌كانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی فڕۆكه‌وانی تۆمه‌تبار به كیمیا باران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی سومبولی كوردان ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌ره‌وه. . . له‌عێراقدا پاش 10 ساڵ له ڕووخانی ڕژێمی به‌عس تاوه‌كو ئیستا به‌چاوی گومانه‌وه ته‌ماشای كورد ده‌كرێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد شاره‌كانمان (عه‌ره‌ب باران) ده‌كه‌ن، سه‌رۆكه‌كانمان له پێناو ئافه‌رینێك دا ڕاوێژكاری عه‌ره‌ب به‌كۆڵێك مووچه‌و ئیمتیازاته‌وه داده‌مه‌زرێنن. . . مووچه‌ی چه‌ندین هه‌زار دۆلار بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڤێنی وه‌ك (عبدالرحمن عارف) ته‌رخان ده‌كه‌ن، له كۆلێژی سه‌ربازی كوردستاندا ئه‌فسه‌ری كۆنه به‌عسی چه‌پ ڕاست به ڕۆڵه‌كانمان ده‌كه‌ن، ڤیللا و جۆره‌ها جێگه‌ی حه‌وانه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ (مشعان جبوری محمود المشهدانی وتاریق الهاشمی و حازم الشعلان) و ده‌یان ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌ب كه هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت ئاماده نین ده‌سته‌واژه‌ی (شمال العراق) بگۆرن بۆ (اقلیم كوردستان) . . . زه‌وی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ده‌یان ئه‌فسه‌ری پایه‌داری كۆنه به‌عسی عه‌ره‌ب دا. . . چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر چونه سه‌نگه‌ره‌وه دژ به (هێزه‌كانی دیجله) و عبدالامیر الزیدی به دڕنده. . كۆنه به‌عسی وئه‌نفالچی بۆ وه‌سف كرین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ماوه‌یه‌كه له چه‌ندین ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن دا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی له نوری المالكی كه نه‌زانراوه چیه. . . به بیانووی كوشتاری حه‌ویجه‌وه و دروست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی وخێزانی، له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ كراون.
له گشت ئه‌مانه‌ش سه‌یرتر ڕه‌فتارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده كه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ گفتاریان یه‌ك ناگرێته‌وه ئه‌ویش خانه‌نشین كردنی كۆنه به‌عسیه‌كی دڵسۆزی رژێمی به‌عسه به ناوی (عبدالجبار الكبیسی) به بڕی 2 ملیۆن دینار له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رێك له پاداشتی 25 ساڵ خزمه‌ت و 25 ساڵ لێبرینی مانگانه‌ی به‌شێك له مووچه‌كه‌ی بۆ سندوقی خانه‌نشین كردن مانگانه ته‌نها 300 هه‌زار دینا وه‌رده‌گرێت، خاڵی سه‌رنج ڕاكێش له‌م كرده‌وه‌یه‌شدا ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێز (عدنان موفتی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دێته سه‌ر خه‌ت و ده‌ڵێت له‌سه‌ر خواستی ئێمه حكومه‌ت ئه‌م كاره‌ی كردوه، به‌جۆرێك كه له په‌یوه‌ندیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه كه له ڕۆژی سێ شه‌ممه2/7/2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه به جۆرێك باسی (كوبه‌یسی) ده‌كات كه هه‌موو ژیانی ته‌رخان كردبێت بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی ڕژێمی دیكتاتۆری پێشووی به‌غدا، به‌ڵام به هیچ جۆرێك باس له هه‌ندێك وورده‌كاری دیكه ناكات له باره‌ی هه‌ڵوێستی ناوبراوه‌وه به‌تایبه‌ت گه‌رانه‌وه‌ی كوبه‌یسی بۆ عێراق له كۆتایی ساڵی 2012 دا ودووباره په‌یوه‌ندی كردنی به ڕژێمی به‌عسه‌وه و ئه‌نجام دانی چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن وه‌ك (الجزیره والعربیه) وهێرش كردنه سه‌ر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیون به كورد وشیعه‌وه و ناوبردنیان به خائین و خۆفرۆش و خزمه‌تكاری ئه‌مه‌ریكا و جوله‌كه‌و. . . وبانگه‌شه كردن بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه دژی رژێمی به‌عس و گه‌لی عێراق شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا وهاوپه‌یمانانی ده‌جه‌نگن؟!!ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان به‌ڕوون وئاشكرا به‌دی ده‌كرێت له دیدارێكدا كه كوبه‌یسی له‌گه‌ڵ سایتێك ئه‌نجامی داوه به‌ناوی (الێوت العربی الحر) له به‌غدا له ڕێكه‌وتی 13/12/2002 واتا ته‌نها پیش 3 مانگ له هیرشی ئه‌مه‌ریكا وهاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر عێراق و ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمه. جێگه‌ی داخه به‌ڕێزێك وه‌ك عدنان موفتی باسی نیشتمانپه‌روه‌ری و ئه‌مه‌كداری وجوامێری جوامێری كه‌سێكی وه‌ك كوبه‌یسی ده‌كات. . . گریمان وه‌ك موفتی ئاماژه‌ی پێده‌كات له ساڵی 1979 دا كوبه‌یسی ڕۆلی بینیوه له ئازاد كردنی به‌رێزیان بۆ گه‌رانه‌وه له سوریاوه بۆ كوردستان، به‌ڵام وه‌ك مافێكی سروشتی هه‌موو تاكێكی كورد بۆمان هه‌یه پرسیارێك بخه‌ینه ڕوو. . ئایا پیشكه‌ش كردنی ئه‌و ئاسانكاریه به‌رامبه‌ر به ئێوه مافی ئه‌وه‌تان ده‌داتێ له پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته مانگانه 2 ملیۆن دینار بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ته‌رخان بكه‌ن؟!. ئایا زنجیره‌ی گاڵته‌جاریه‌كانی حوكمرانیی كوردی به خانه نشین كردنی كوبه‌یسی كۆتایی دێت؟ ئایا به‌م كارانه گومان له ناخی تاكی كورد دا دروست ناكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك كه له دواڕۆژدا به دۆستی كورد بیناسێنن؟ئه‌مڕۆ زه‌یدی ئه‌نفالچی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌هێننه كوردستان و كوبه‌یسی كۆنه به‌عسی ده‌كه‌نه دۆستی كورد وخانه‌نشینی ده‌كه‌ن. . . سبه‌ینێ پێده‌چێت پێشنیار بكه‌ن كه له پاركی ئازادی دا په‌یكه‌رێك دروست بكرێت بۆ (زه‌عیم سدیق) كه له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا قه‌تلوعامی ئه‌م شاره‌ی كرد دواتریش دوور نیه داوامان لێبكه‌ن شه‌قامێك له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به ناوی (علی حسن مجید) ه‌وه ناو بنێین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
