له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان له دژی رژێمی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوشاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ركوكیشه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌نه‌دان به خوێن رشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌كه‌سانی خۆفرۆش و خائین كه ڕۆژێك له ڕۆژان به‌پاڵپشتی هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس ئازاری هاوڵاتیانیان دابوو یاخود ببونه هۆی زیندانی كردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی كه‌سانێك یان هه‌رجۆره كردارێكی ناشیاوی دیكه‌یان ئه‌نجام دابوو به‌رامبه‌ر به‌تاكی كورد، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی هێزی پێشمه‌رگه كه خۆی له‌به‌ره‌ی كوردستانیدا ده‌بینیه‌وه و له‌زاری گه‌لێك له‌سه‌ركرده‌كانیه‌وه فه‌رمانی ده‌ركرد كه ڕێگه نه‌درێت هاوشێوه‌ی یاسای دارستان هه‌ركه‌س به‌ده‌ستی خۆی تۆڵه بكاته‌وه له كه‌سانێك كه خیانه‌تیان له گه‌ل و نیشتیمان كردوه و بونه‌ته دارده‌ست و سیخوڕی ڕژێمی به‌عس، به‌ڵكو ده‌كرێت كه‌سانی تاوانبار كه ده‌ستیان سووره به‌خوێنی رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته ڕۆژێك له ڕۆژان ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه و له‌ڕێی یاساوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌ربۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ره‌ی كوردستانی هاوڵاتیانی هانده‌دا كه به رۆحی لێبورده‌ییه‌وه هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن چیتر كوردان ده‌ستیان نه‌چێته خوێنی یه‌كتر، وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێن (عفا الله عما سلف) ، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌رده‌مانی زووی دوای ڕاپه‌ڕیندا به‌دی ده‌كرا..جگه له‌هه‌ندێك ڕووداو كه تاك و ته‌را كه‌سانێكی زوڵم لێكراو و سته‌م دیده لێره و له‌وێ به‌و فه‌رمانه‌وه پابه‌ند نه‌ده‌بوون كار‌و كرده‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی داخه كه تاوه‌كو ئێستا گه‌لێك تاوانبار و خۆفرۆش خائین له‌نێوانماندا بوونیان هه‌یه و دێن و ده‌چن...نه (با) یان دیوه نه‌باران، سه‌ره‌ڕای داواكاری ڕای گشتی و شه‌قام و كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ لێپرسینه‌وه و دادگایی كردنی ئه‌و تاوانبارانه به‌ڵام كارێكی وا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام نه‌درا كه شایه‌نی باسكردن بێت، ده‌شێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه گه‌لێك له‌و تاوانبارانه ناسراون، هێشتا له هه‌رێمی كوردستاندان، جێگه‌ی داخه كه دوای تێپه‌ڕینی زیاد له‌بیست ساڵ هێشتا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی (عفا الله عما سلف) مانا‌و ته‌فسیری دیكه هه‌ڵده‌گرێت، كاتێك ده‌بینین ئه‌نفالچی به پله‌ی مودیر عام خانه‌نشین ده‌كرێت...كوری ئه‌نفالچی ده‌كرێته ئه‌فسه‌ر له‌ناو دامه‌زراوه‌ی زۆر هه‌ستیاری حزبی وحكومیدا، جۆره‌ها ئیمتیاز ومووچه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه كه پێده‌چێت كه‌بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و دایك و كه‌سوكاریی شه‌هیدێك ته‌رخان نه‌كرابێت، ره‌نگه ئه‌م باسه تاوه‌كو ئێره جۆرێك له نائومێدی دروست بكات لای هاوڵاتی به‌ڵام نه‌گاته ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێك بێت توشی شۆكی بكات و له چه‌ند ساتێك‌دا شریتی نه‌هامه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێنێته‌وه به‌رچاو...ئه‌نفال و كیمیاباران و ڕاگواستن، ئاواره‌بوون وكۆڕه‌و رووخاندنی هه‌زاران دێهات...شه‌هیدكردنی هه‌زاران گه‌نجی ئه‌م نیشتیمانه....كاره‌ساته، كاتێك ده‌بینیت تاوانبارێكی به‌ناو كورد به‌درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تی به‌عسیانی كردوه، چه‌ندین پۆستی باڵای له‌حكومه‌تی به‌عسدا پێدراوه، ساڵانێك به‌وپه‌ڕی شانازیه‌وه پۆشاكی زه‌یتونی ره‌فیق حزبیه‌كانی به‌عسی پۆشیوه، تاوه‌كو له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێ به‌خشراوه كه بكرێته (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێری) یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی زمانحالی حكومه‌تی به‌عس؟!!ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ك به‌هۆی لێهاتوویی ئه‌م كه‌سه‌وه له‌بواری نوسین و كاری ڕاگه‌یاندندا به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك پاداشتێك بۆ ساڵانی خزمه‌تی دور و درێژی له‌به‌غدا...تادواهه‌ناسه‌ی ئه‌و ڕژێمه به‌وپه‌ڕی دلسۆزیه‌وه له‌خزمه‌تیاندا بوو...له ساڵی 1991 تاوه‌كو ساڵی 2003 به‌خیانه‌تی زانیوه ته‌نانه‌ت باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بكات بۆ كوردستان.به‌ڵام پێشینان ووتویانه ڕۆژان رۆژی له‌دوایه...له‌پاش داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه ئه‌م پاڵه‌وانه هه‌ڵدێت و ماوه‌یه‌ك له ووڵاتێكی دراوسێی عیراق ژیان به‌سه‌رده‌بات، دواتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه پێده‌چێت تا ئێره شتێكی سروشتی بێت و خوێنه‌ر زۆر كه‌سی هاوشێوه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كه‌وتبێته به‌رچاو، به‌ڵام كاره‌سات ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یه، كه‌من تووشی بوم له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌دا له‌كاتی سه‌ردانێكمدا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش وه‌ك عورفێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ لێپرسراوێكی باڵای مه‌كته‌ب سیاسی حزبێكی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان، كه پێده‌چێت من و دایكی شه‌هیدێك وكه‌مئه‌ندامێكی سه‌نگه‌ریش دوای چه‌ندین ته‌له‌فون و هه‌وڵ وته‌قه‌لا وپاش تێپه‌ڕبوون به چه‌ند پرسگه‌یه‌ك ده‌توانین بۆ چه‌ند ساتێك..به‌دیداری جه‌نابی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی شاد بین؟!! به‌ڵام كاره‌سات له‌وه‌دابوو كه جه‌نابی كۆنه ره‌فیق حزبی به مه‌وكیبێكه‌وه و به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه پێشوازی لێكرا، لێره‌دا ده‌كرێت له‌خۆمان بپرسین ئه‌م گاڵته‌جاڕیه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟..ئایا ئێمه گه‌لێكین ڕابردوومان له‌بیرچوه یان گوێی ناده‌ینێ؟ یاخود به‌رپرسه‌كانی ناوده‌سه‌ڵات له‌ناو خه‌ڵكدا ناژین و له‌ئازاره‌كانیان بێ‌ئاگان؟ ئایا له‌تاو تیهه‌ڵچوون له گه‌نده‌ڵی و بازرگانیكردن و گیرفان پڕكردن به‌رپرسان جیاوازیه‌ك نابینن له‌نێوان نیشتیمان په‌روه‌ر و نیشتیمان فرۆش، یان نهێنی ئه‌و پێشوازیه گه‌رم وگوڕه جۆرێكه له وه‌فا بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه دێرینه‌ی براده‌رانی ئێره له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی دوێنێی عێراقدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
