با چیدی یادی تراژیدیاكانمان نه‌كه‌ینه‌وه ...ئامانج ناجی نه‌قشبندی
ئامانج ناجی نەقشبەندی
Hits: 151
|
با چیدی یادی تراژیدیاكانمان نه‌كه‌ینه‌وه ...ئامانج ناجی نه‌قشبندی
له‌ڕۆژانی داهاتوودا هه‌موو كوردستانیان پێكه‌وه یادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ئازاری 1991 ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی هه‌مووان به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك هه‌ست وسۆز...به‌بیری به‌رزی كوردایه‌تی و له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی هێزی داپڵۆسێنه‌ری به‌عسیان بوونه‌وه‌و كۆتاییان هێنا به ده‌سه‌ڵاتی نامرۆڤانه‌ی به‌عس و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی له كوردستاندا...كه رۆژ ژمێری ئه‌م ئه‌زموونه‌ش كه بیست ساڵی تێپه‌ڕاندووه، تێكه‌ڵه‌یه‌كه خۆشی وناخۆشی، ئاوێته‌بوونی خه‌نده و فرمێسك...دروست بوونی كیانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواتر نه‌هامه‌تی شه‌ڕی ناوخۆ كه هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ی كرده قوربانی، ئابڵۆقه‌ی ئابووری دوو لایه‌نه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گرانی وقات وقڕی...تاوه‌كو ڕووخانی یه‌كجاره‌كی ڕژێمی به‌عس به‌داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانیه‌وه له‌ساڵی 2003 دا.
هه‌موو ساڵیك له مانگی ئازاردا گه‌لی كورد شار به‌شار ودێ به‌دێ یادی ڕاپه‌رینی ڕۆله‌كانی له داستانێكی بێ وێنه‌دا به‌رز ڕاده‌گرێت...ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی خۆیه‌تی وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دونیا، ئاشكرایه لای هه‌مووان كه ئێمه جگه له‌یادی ڕاپه‌رین له مێژووی هاوچه‌رخ دا ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك تراژیدیا بوینه‌ته‌وه وه‌ك كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه وبادینان و ته‌عریب و ته‌بعیس و ڕاگواستن و له‌سیداره دانی سه‌دان وهه‌زاران له ڕۆله‌كانمان...ڕووخاندنی نزیكه‌ی (5000) گه‌ند له كوردستان دا، له‌گشت ئه‌مانه‌ش ناخۆش تر ئه‌نفال كردنی (182000) كه‌سی بێ‌تاوان له دڕندانه‌ترین كرده‌وه‌دا كه حكومه‌تی به‌عس ئه‌نجامی دا دوا به‌دوای كوتایی هاتنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، وساڵانه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌م نه‌هامه‌تی وتراژیدیایانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستانه‌وه یاد ده‌كرێنه‌وه به شێوازی جۆراوجۆر.
به‌درێژایی ئه‌م مێژووه گه‌لی كورد قوربانیه‌كانی له‌بیرنه‌كردوه، یادی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له ویژ‌دانیدا زیندوه، دڵمان چوارچێوه‌ی وێنه‌ی شه‌هیده‌كانمانه، رۆحی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار ئه‌نفالكراو وه‌ك كۆتری سپی له‌ئاسمانماندا شه‌قه‌ی باڵیان دێت...به‌ڵام جێگه‌ی داخه كه نه‌ك ته‌نها ده‌سه‌ڵات به‌ڵكو نوخبه‌ی سیاسی به‌گشتی دوور له هه‌ست كردن به‌لێپرسراوێتی به‌هه‌مان هه‌ست و سۆزی هاوڵاتیان هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ل تراژیدیاكانی گه‌لی كورد ناكه‌ن...لای نوخبه‌ی سیاسی یادكرنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌هامه‌تیانه یاری كردنه به (كات) ، یاری كردنه به‌وه‌ته‌ری هه‌ستیاری كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان..یاری كردنه به‌ڕۆحی پاكی قوربانیانی ئه‌م گه‌له له‌پێناو گه‌مه‌ی سیاسی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژادن دا...به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌هاتووه پرسیارێك له نوخبه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه و له خۆشمان بكه‌ین...كه‌ڵكی چیه ساڵی یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌میشه زیندوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌مان له‌بیرچێت، له‌بڵدگۆكانه‌وه باسی شه‌هیدانمان بكه‌ین له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دا، كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ین بۆ نه‌وه‌كانیان، هه‌میشه باس له دێهاته ڕووخاوه‌كان بكه‌ن..له‌به‌رامبه‌ردا كارێكی وه‌هایان ئه‌نجام نه‌دابێت له‌پێناو ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و دروست كردنه‌وه‌یان و هاندانی خه‌ڵكی لادی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
له چاوپێكه‌وتنی میدیاكاندا نوخبه‌ی سیاسی باسی زوڵمی به‌عسیان له شاڵاوی ئه‌نفال دا بكه‌ن به‌ڵام كه‌س وكاریان له‌بیر بكرێن...له‌مه‌ش خرابتر...ئه‌نفالچیه‌جه‌لاده‌كان به‌رامبه‌ر قوربانیه‌كانیان له كه‌س وكاری ئه‌نفال بێن وبچن، نوخبه‌ی سیاسی ڕۆڵێكی به‌رچاو نه‌بینین له كه‌مكردنه‌وه‌ی موعاناتی زه‌ره‌ر مه‌نده‌كانی ئه‌م شاڵاوه دڕندانه‌یه...نوخبه‌ی سیاسی باسی هێنانه‌دی گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه وچاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و سیستمی دامه‌زراوه‌یی بكات به‌ڵام ته‌نها له‌وه‌همی به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند ده‌نگێكی زیاتر له‌هه‌ڵبژاردندا له جیاتی ئاوڕدانه‌وه له كه‌س وكاری سته‌مدیده‌ی ئه‌نفالكراوان....ئه‌نفالچی بگرێته باوه‌ش و وه‌ك پاڵه‌وان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات له مانشێتی ڕۆژنامه‌كاندابنوسرێت فڵان سه‌ركرده پێشوازی لێ‌كردن؟!!كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تی كردنه به گشت به‌هاو ئایدیا‌و ئه‌وبیروباوه‌ره‌ی گه‌نجی ئه‌م میلله‌ته كه گیانی خۆی له‌پێناودا به‌خت كرد، سوكایه‌تیه به قوربانیانی كیمیاباران وئه‌نفالكراوان.ئه‌م گشت واقیعه تاڵه به تێپه‌ر بوونی كات..قه‌ناعه‌تێكمان لا دروست ده‌كات كه ئه‌وه بڵێن...ئیتر به‌سه یاری كردن به هه‌ست وسۆزی ئه‌م گه‌ل ونیشتیمانه و ئه‌م گاڵته جاڕیه‌ی نوخبه‌ی سیاسی ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت...با چیدی خوێنی شه‌هیدان و مناڵه بێ كه‌سه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌نفال و دایكی شه‌هیدی جه‌رگ سوتاوی چاو پڕ فرمێسك له‌لایه‌ن ئه‌م نوخبه گه‌نده‌ڵه‌وه نه‌كرێنه هه‌وێنی كێشمه‌كێشی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژادن، چیدی رێگه نه‌ده‌ین له‌وه زیاتر سوكایه‌تی به پیرۆزیه‌كانی ئه‌م گه‌له بكرێت...با هه‌مووان رێگر بین له‌م گاڵته جاڕیه‌ی كه نوخبه‌ی سیاسی به درێژایی ئه‌م بیست ساڵه ئه‌نجامی ده‌دات (به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه) با له‌مه‌زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سته وئه‌و تاقم و ئه‌و حیزبه‌وه...ته‌نها له ئان وساتی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك كارتێك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی لایه‌نگرانیان...بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی و به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگه‌كان تراژیدیاكانمان به‌كار نه‌هێنرێن...ئه‌گه‌ر یاد كرنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌م گه‌له له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات ونوخبه‌ی سیاسیه‌وه پێویستی به‌م باجدانه هه‌بێت ئه‌وا یاد نه‌كردنه‌وه‌یان گه‌نجاوتره.
|
|
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.