پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێك له یاداشته‌كانی (علی باپیر) ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له دواژماره‌ی (گۆڤاری لیڤین) دا كه تیایدا ڕه‌خنه‌ی ناحه‌ق و ناڕه‌وا له ته‌ریقه‌ت و ته‌سوف ده‌گرێت و به له‌ڕێ لادان ناوی ده‌هێنێت و هێرشێكی ناڕاست ونابه‌جێ ده‌كاته سه‌ر یه‌كێك له ناودارترین سیمبوڵه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له كوردستان و جیهان دا كه (شێخ عوسمان سراج ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی) یه كه به‌ده‌ر له كۆمه‌ڵێك بێرێزی و بوختان و درۆ هیچی دیكه‌ی تێدا به‌دی ناكرێت. . . له‌هه‌مان كاتدا وشه به وشه‌ی یاداشته‌كه‌ی ناوبراو ڕق وكینه و ئیره‌یی لێ ده‌تكێت، ئیره‌یی له مێژوویه‌كی پرشنگداری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له كوردستان به تایبه‌ت و له‌جیهانی ئیسلامی به‌گشتی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هری ئیسلامی سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا. . ئیره‌یی و ڕق وكینه به‌رامبه‌ر به دوو سه‌ده خزمه‌تی شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له هه‌ورامان به زانست و عیرفان و خودا په‌رستی، دوو سه‌ده شانازی كردن به خزمه‌تكاریی زانایان و هه‌ژاران (وه‌ك ئاشكرایه شیخانی نه‌قشبه‌ندی یه‌ك له دوای یه‌ك نازناوی خادم العلما و والفقرا و یان هه‌ڵگرتووه) . . . به به‌راورد كردنی به مێژوویه‌ك پڕ خوێن و خیانه‌ت. . كورد كوژی و عه‌ماله‌ت. . دونیا ویستی و هه‌وڵدان بۆ كورسی و پێگه و ده‌سه‌ڵات له ژێر په‌رده‌ی ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له یه‌كه‌م ساته وه‌ختی بڵاوبه‌نه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌و درۆ شاخداره‌كانی علی باپیردا، ده‌یان و سه‌دان زانای ئاینی به‌ڕێز و شوێنكه‌وتوان و موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی علی باپیریان دایه‌وه. . چ له ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه یاخود له ڕێگه‌ی ووتارو نوسین سه‌باره‌ت به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و رۆڵی خودی شێخ عوسمان سراج ا‌لدین و باوك و باپیرانی له خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردی موسوڵمان له‌ڕێگه‌ی مه‌دره‌سه‌ی دینی و خانه‌قاكانیانه‌وه له سه‌رانسه‌ری دونیادا كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوكرایه‌وه. . جگه له جموجوڵێكی به‌رچاو به‌هه‌مان ئاراسته له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك كه له لایه‌ن شوێنكه‌وتوان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سانی نزیك له‌و رێبازه‌وه ئه‌نجامدرا، له گه‌لێك له‌م نووسینانه‌شدا ئه‌و خاڵه ڕه‌ش و ساته قێزه‌ونانه‌یان هێنایه‌وه بیری مه‌لا باپیر كه ده‌ساڵه ده‌یه‌وێت له‌بیری كات. . . ئه‌ویش مه‌له‌فی په‌یوه‌ندیه‌كانی بوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی ڕووخاودا، جگه له په‌یوه‌ندی ژێر به ژێر و گوماناوی علی باپیر له‌گه‌ڵ گروپه پیرۆریسته‌كه‌ی ئه‌نسارالاسلام به‌ڵگه‌ش یۆ ئه‌م بۆچوونه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی حه‌زره‌تی شێخ حسام الدینی نه‌قشبه‌ندی بوو له‌خورماڵ كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ژێر كۆنتڕۆڵی علی باپیر‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا بوو پاش ئه‌وه‌ی گروپی ئه‌نسار له ساڵی 2002دا له گوندی باخه‌كۆن له كارێكی دڕندانه‌و نامرۆڤانه‌دا ته‌رمه‌كه‌یان له‌شوێنی خۆی لابردوو له تاریكی شه‌ودا گواستبوویانه‌وه بۆ باخچه‌ی ماڵێكی ئه‌ندامێكی ئه‌م گرووپه له خورماڵ، به‌ڵام حقد وكینه وئیره‌یی سه‌ری له علی باپیر تێكدا‌و كۆنترۆلی نه‌فسی ئه‌مماره‌ی پێنه‌كرا زمانی خۆی نه‌پاراست عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت (لسانك حصانك إن صنته صانك وإن خنته خانك ) سه‌یریش له‌وه‌دایه علی باپیر باسی ناشه‌رعی ده‌كات له مه‌جلیسی شێخ عوسمان سراج ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی دا؟!!.
هه‌ڵوێستی زانایانی ئاینیی به‌ڕێزو شوێنكه‌وتوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له سۆنگه‌ی وه‌فاداری و خۆشه‌ویستی و پابه‌ندبوونیان به‌رامبه‌ر به ئاینی ئیسلامی پیرۆز و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و خۆشه‌ویستیان بۆ كه‌سایه‌تی (شێخ عوسمان سراج ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی) ویستیان وه‌ك كاركردن به حه‌دیسێك (إنما ا‌لدین النصیحه) به یه‌ك ده‌نگ ویستیان ئه‌و حەدیسە بیری علی باپیر بهێننه‌وه كه ده‌فه‌رموێت (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت ) به‌ڵام علی باپیر نه (خێر) هاته سه‌ر زاری و نه بێده‌نگیش بوو. ئه‌و علی باپیره‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌و گشت تاوانه‌ی گروپی تیرۆریستی به‌ناو (انصار الاسلام) له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان ئه‌نجامیاندا ته‌نها له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا دوو كه‌س كه سه‌ركرده‌ی دوو حزبی ئیسلامی‌بوون بیسترا ئه‌م گروپه تاوانباره به (برایانی انێارالاسلام) ناوبه‌رن. . . یه‌كێكیان علی باپیر بوو. . . ئێستا جه‌نابی نانی شوان ده‌خوات. . ئیستا ڕه‌خنه له ته‌سه‌وف ده‌گرێت؟!!.
به‌ڵام له‌نێوان تاڵاوی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ی علی باپیر و شانازی كردنمان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی هه‌ورامان به هه‌ڵوێستی زانایانی ئاینیی به‌رێز و موریدان و شوێنكه‌وتوانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشی له ڕۆژانی ڕابردوودا، حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ڕوویدا كه ئێمه چه‌ندین جار ئاماژه‌مان پێ كردوه و چوارده‌وری خۆمان لێ ئاگادار كردۆته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌هه‌ورامان و له كوردستاندا وپاش دوو سه‌ده له‌خزمه‌ت به ئاین ونیشتیمان و چه‌ندین شێخی ته‌ریقه‌تی ناودارو خاوه‌ن كه‌سایه‌تی نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی و ملیۆنان مورید و مه‌نسوب وسۆفی و په‌روه‌رده‌كردنی ده‌یان و سه‌دان زانا و شاعیر مرۆڤی هه‌ڵكه‌وتوو وه‌ك (مه‌وله‌وی وچروستانی و شاهۆ و شاكه‌لی و مامۆستا مه‌لاكه‌ریمی موده‌ریس و مامۆستا مه‌لا محمد ئه‌مینی كانی سانان) به‌ڵام چه‌می خانه‌واده‌ی نه‌قشبه‌ندیش بێ چه‌قه‌ڵ نابێت كه ئه‌مه‌ش تاڵاوێكه بۆ جارێكی دیكه له سه‌روبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی یاداشته‌كانی علی باپیر دا دیسانه‌وه دوو باره‌بوه‌وه ئه‌ویش كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌ندێك كه‌سی ناو ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له كێشه وگرفته‌كان له پێناو خۆده‌رخستن و خۆبردنه پێش و سازدانی دیداری ته‌له‌فزیونی و ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و خۆناساندنی بێ بنچینه‌وه بێ به‌ڵگه هه‌ر ڕۆژێك به سیفه‌تێك. . . ڕۆژێك به خه‌بیر و شاره‌زا له فلان بوار و ڕۆژێكی دیكه به سه‌رپه‌رشتیاری فڵان خانه‌قا و جارێكی دیكه به سیفه‌تی نوێنه‌ری فڵان كه‌سایه‌تی. . . كه گشت ئه‌مانه دوورن له ڕاستی و هیچ كه‌سێك له ناو بنه‌ماڵه و ته‌ریقه‌تی نه‌قشی دا ئه‌م لێپرسراوێتیه‌و ئه‌م پێگه‌یه‌ی پێنه‌داون كه ئه‌م جۆره كه‌سه هه‌لپه‌رستانه به‌ناویانه‌وه قسه بكه‌ن و نوێنه‌ریان بن. . . ئێمه‌ش بۆ چه‌ندین جار و له گه‌لێك له كۆر و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ماۆستایانی ئاینی و موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیدا په‌رده‌مان ڕاماڵیوه له ڕووی ئه‌م كه‌سانه‌و ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌مان نیشانی خه‌ڵك داوه، به‌ڵام گرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك جار دوژمن له‌ناو خۆماندایه و نزیكترین كه‌سمانه و ئاماده‌یه له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مووچه‌و پێگه‌یه‌كی بێ به‌ها مێژوویی دووسه‌ده‌ی خانه‌واده‌كه‌ی هه‌رزان فرۆش بكات وه‌ك شاعیری ناوداری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت:
(وظلم ذوي القربى أشد مضاضة ....على المر‌ء من وقع الحسام المهند ).
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
