هه‌فته نامه‌ی شارێكی بێ حاكم ...ئامانج ناجی نه‌قشبه‌ندی
رۆژی شه‌ممه:-
له وتارێكیدا كه له گه‌لێك له ڕۆژنامه‌كانی شاردا بڵاوكرایه‌وه، سیاسه‌تمه‌دارێكی ناسراوی شار كه له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵات..ئه‌م به‌ڕێزه زۆر به‌توندی ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌دای حكومه‌ت كرد و تۆمه‌تباری كردن به تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی، جگه له‌مه‌ش هێرشێكی توندی كرده سه‌ر ملیۆنه‌ر و ملیاردێره‌كانی شار، ئه‌م براده‌ره بیرچووه كه خۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی داناوه كه پێیان ده‌ڵێ گه‌نده‌ڵ و پاره‌خۆر..ملیۆنه‌رو ملیارده‌ره‌كانی شاریش كه جه‌نابیان هێرشی كرده سه‌ریان، زۆربه‌ی زۆری سه‌روه‌ت وسامانیان موڵكی ئه‌م به‌ڕێزه‌و هه‌ڤاڵه‌كانی حزبن واتا له لێپرسراوێتی كه‌مته‌رخه‌می وگه‌نده‌ڵی و ئاست نزمی ئه‌دای حكومه‌تدا پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت.
رۆژی 1 شه‌ممه:-
شوێن: هۆڵی دادگا
پارێزه‌ر له كاتی به‌رگری كردن له تاوانبارێك ڕوو ده‌كاته جه‌نابی دادوه‌ر و له به‌شێكی مورافه‌عه دوور ودرێژه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:-
جه‌نابی حاكم ئه‌م تاوانباره‌ی من به‌رگری لێده‌كه‌م شایه‌نی ئه‌وه‌یه سوپاس وپێزانینی ئاراسته بكرێت، نه‌ك راِپێچی دادگا بكرێت به‌تۆمه‌تی (دزینی ئه‌سپێك) ..به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی ئه‌سپه‌كه خزمه‌تی نه‌كردوه و ئالیكی نه‌داوه‌تێ و ئازاری جه‌سته‌یی داوه، به‌ڵام موه‌كیله‌كه‌ی من خزمه‌تی كردوه و نازی داوه‌تێ و ئالیكی بۆ كڕیوه و بردویه‌تی بۆ عیاده‌ی دكتۆری ڤێتێرنه‌ری هتد....لێره‌دا جه‌نابی دادوه‌ر مورافه‌عه‌كه‌ی پێ ده‌بڕێت و به پارێزه‌ر ده‌ڵێت..ئه‌گه‌ر قسه‌كانت ته‌واو بووه منیش تێبینیه‌كم هه‌یه، پارێزه‌ریش ده‌ڵێت فه‌رموو .. .
به‌ڕێز دادوه‌ر ڕوو ده‌كاته پارێزه‌ر و ده‌ڵێت..پێده‌چێت جه‌نابت ئاگاتان له وورده‌كاریه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه نه‌بێت، چونكه ئه‌و ئه‌سپه دزراوه‌ی ئه‌م تاوانباره‌ی له‌سه‌ر دادگایی ده‌كرێت..ئه‌سپی زیندوو نیه به‌ڵكو ئه‌سپی زینه‌یه (تحفیات) و ناوبراو له‌ناو ماڵی خه‌ڵكدا دزیویه‌تی.....سه‌یر له‌وه‌دایه پاش ماوه‌یه‌ك له‌م مورافه‌عه مێژوویی یه پارێزه‌ری گومناو پله‌ی به‌رز كرایه‌وه و بوو به‌جه‌نابی حاكم.
رۆژی 2 شه‌ممه:-
شوێن:-هۆڵی وانه ووتنه‌وه له زانكۆ
مامۆستای پسپۆڕ؟!!داوا له خوێندكاره‌كان ده‌كات توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن سه‌باره‌ت به قه‌یرانێكی ئابووری كه شاری پیایدا تێده‌په‌رێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كتێبێكیان بۆ دیاری ده‌كات كه وه‌ك سه‌رچاوه سوودی لێ وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وه جێی سه‌رنج وتێڕامانه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی قه‌یرانێك ده‌كات كه به‌سه‌ر ووڵاتێكدا هاتووه (60) ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌یرتریش له‌وه‌دایه كه (6000) كیلۆمه‌تر له‌م شاره‌وه دووره...ئافه‌رین زانكۆ بۆ خۆت زانست و مامۆستا و بڕوانامه‌ت.
رۆژی 3 شه‌ممه:-
نووسراوێكی فه‌رمیم به‌رچاو كه‌وت كه به‌ڕێوه‌به‌رێك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی گشتی په‌یوه‌ندیداری كردوه و تیایدا نووسیوه كه پاش ئه‌وه‌ی جه‌نابی شێخ له‌سه‌ر شه‌قامی چوارده‌وری شار چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سۆپه‌رماركێتی (خێرخوازی) دانا و هاوڵاتیانی شار سوودێكی گه‌وره‌یان لێ بینی؟!! به‌ڕێوه‌به‌ری ناوبراو له درێژه‌ی نووسراوه فه‌رمیه‌كه‌یدا پێشنیاز ده‌كات بۆ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه په‌یوه‌ندیداره كه زه‌ویه‌كی دیكه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت تاوه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی سۆپه‌رماركێتی خێرخوازی تیادا ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر له‌هه‌مان نوسراویشدا ژماره‌ی 2 زه‌وی بۆ جه‌نابی شێخ ده‌ستنیشان كرابوو كه له‌به‌رده‌ستدایه ده‌توانرێت ته‌رخان بكرێت بۆ مامه شێخ.
رۆژی 4 شه‌ممه:-
به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومیی كه تاوه‌كو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به ڕێكه‌وتیش له چه‌مچه‌ماڵ به‌ره‌و خواری نه‌دیبوو، له‌سایه‌ی سه‌ری لێپرسراوانی حزبی ئه‌م شاره بێ حاكمه‌وه كار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری كاته‌كانی له فرۆكه‌خانه‌و له‌ناو فرۆكه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات، به ئاشكرا له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌یدا ده‌ڵێت (تاخۆم وه‌ستابم كه‌س لـــچ له ئیفاد نادات گه‌ر بۆ عه‌ربه‌تیش بێت) ...هیوایه‌تی ئه‌م به‌ڕێزه خواردنی فاست فووده.
رۆژی 5 شه‌ممه:-
له‌سه‌روبه‌ندی داواكاری ڕای گشتی و شه‌قامی شار بۆ هێنانه‌دی گۆڕانكاری له ده‌ستووردا و ئه‌نجام دانی چاكسازی وپێداچوونه‌وه به‌هه‌ندێك په‌یڕه‌وی ناوخۆی گه‌لێك له دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا وله درێژایی ناڕه‌زایی له‌ناو فه‌رمانگه حكومیه‌كاندا سه‌باره‌ت به زاڵ كردنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی لێپرسراوه حكومیه‌كان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگایه‌كی هه‌ستیاری شار داواكارن كه‌ناوی دامه‌زراوه‌كه‌یان بگۆرن له ده‌زگای (و....انێكه‌وه) بۆ ده‌زگای (ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه‌س بۆ خۆی ) .
رۆژی هه‌ینی:-
گشت لێپرسراوانی شار به‌حكومی وحزبیه‌وه نیوه‌ڕۆ له مزگه‌وت و پاش نیوه‌ڕۆش له به‌رزاییه‌كانی شار كۆده‌بنه‌وه، به‌ده‌م خواردانی شیشه گۆشت و خواردنی چینیه‌وه پلانی تۆكمه داده‌ڕێژن بۆ چۆنیه‌تی ئیداره كردنی شاره بێ حاكمه‌كه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
