تكایه جه‌نابی مامۆستا سلاحدین بهادین با گفتارو كردارت یه‌ك بن ... هادی کوڵکنی
مامۆستای به‌ڕێزدوای سڵاووم. . . به‌ووهیوایه‌م به‌م نوسینه‌م جه‌نابت وهه‌وادارانت زوویر نه‌كه‌م. . . زۆرجارنوسیومه به باش وبه خراپ به‌تێرووته‌سه‌لی وبه‌كاڵ و كرچی له‌هه‌مویشیان نێنتم باشكردن وخستنه ڕووی واقیع وڕاستكردنه‌وه بوه قه‌تیش هه‌وڵم نه‌داوه كه خوانه‌خواست له كه‌سیه‌تی هیچ كه‌س ولایه‌ك كه‌م بكه‌مه‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئێسته‌یش وئه‌م نوسینه‌م به‌وونێته نیه
مامۆستای به‌ڕێز هه‌ندێك ڕاپۆرتم به‌رچاووده‌كه‌وت له سه‌ركه‌سیه‌تی و ژیانی خاكیه‌تی توَ به‌ڕاست ده‌یڵێم جێگای خۆشحاڵیم بوو به‌تایبه‌ت له‌سه‌رووبه‌ندی جێهێتنی كورسی نزیك به (چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك) ی ئه‌مینداریه‌تیت له یه‌كگرتوی ئیسلامی كه هه‌ندێك نوسه‌رووبڵاووكراوه له‌سه‌رت ڕاپۆرتیان ده‌كرد. . . . . . .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رخسته‌ی ڕاستیه‌كان بوو ئه‌ووگرته ڤیدیۆیه‌بوو كه له‌هه‌واڵه‌كانی هه‌ندێك ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌رچاوم كه‌وت كه له ڕۆژی 21/4 و له كاتی دابه‌زینت بوو له به‌رده‌م یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیسی سلێمانی وچونت بۆ نوسینی سكاڵا له دژی (به‌ڕێزئه‌دهه‌م به‌رزانی) و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئوَتوَمبیله‌كه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانته‌وه كه‌ئه‌مه‌یش پێی گوتین (كرداروو گفتاری دژبه‌یه‌ك له خودی سلاحدین بهادین دا هه‌یه. . ؟
كه به‌بۆچونم بۆكه‌سێكی خاوه‌ن بیروڕای قه‌ومی سه‌رمایه‌داری. . . ؟یان كه‌سێك كه خوَی وكه‌سیه‌تی بۆپۆست وپایه یه‌كلاكردبێته‌وه زۆر ئاسایی هه‌م من وهه‌م خه‌ڵكانی تر ئه‌سڵه‌ن پی ده‌چێت جێگای تێڕامانیش نه‌بێت لامان. . . به‌ڵام بۆكه‌سێك كه‌خوَی به خاوه‌ن گوتاری ئیسڵاح خوازی وبیرووباوه‌ڕی ئاسمانی وبه‌دیلی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان گوته‌نی خۆسه‌پێن ودیكتاتۆر جێگای قسه له‌سه‌ركردن ده‌بن. . ده‌بێت حه‌قیش به خه‌ڵك بده‌ن له‌سه‌رتان بڵێن چونكه ئه‌ووجۆره‌ی له جه‌نابتم دی هه‌رئه‌ووجۆره‌یه كه‌له هه‌ندێك به‌رپرسه كانی ترده‌یبینم وجه‌نابیشتان قسه‌ی زوَرووزه‌به‌ندتان له‌سه‌ریان هه‌بوه‌و هه‌یه. . . به‌ڵام هیچ جیاوازیه‌ك له هه‌بونی پاسه‌وان وئۆتۆمبیلی كۆتا مۆدیل وده‌رگا بۆكردنه‌وه له‌لایه‌ن كوڕه هه‌ژارێكه‌وه له نێوان جه‌نابت وسه‌ركرده قه‌ومیه بۆرژوازیه‌كاندا نابینم جگه له گفتاری بێكرداری جه‌نابت. . . به‌م هه‌ڵوێستانه‌یشت عه‌لاماتی ئیستیفامت؟له‌سه‌رداهاتوت دانا ئایا سلاحدین بهادین نیش ببێته به‌رپرسێكی باڵاله كایه سیاسیه‌كاندا هه‌مان ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵات دارانی ئێسته ناكات؟ كه‌من بۆ خۆم به به‌ڵێ وزیاتریشت لی ده‌خوێنمه وه له داهاتودا. . . هه‌ربۆیه به جه‌نابت ده‌ڵێم تكایه ئه‌گه‌ر ده‌ت هه‌وێ ببیه به‌دیلی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێم دا با گوتاروو كردارت یه‌ك بن؟؟؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
