ڕێكخستنه دێرینه‌كان له‌نێوان بی ئیمتیازی ومنه‌تی پێشمه‌رگه دێرینه‌كاندا ...هادی كوڵكنی
گرنگه پێ بزانین وبه‌ڕه‌وای ببینین ئه‌گه‌ربڵێین ماندووبون وشه‌وونخونی وژیان كه‌وتنه مه‌ترسی ڕێكخستنه نهێنیه‌كان له‌سه‌رده‌می شوَڕشی شاخ دائه‌گه‌ر هاوشان نه‌بوبێت ئه‌وازۆر كه‌متر نه‌بوه له تێكۆشان وماندووبونی (پێشمه‌رگه) كانمان به‌ووده‌لیله‌ی ده‌یڵێم كه من بۆخۆم له بیرم دێت پاش هه‌موو خزمه‌ت ورێنوێنی (ده‌لیل) كردنێك له‌م گوندبۆئه‌ووگوندی پێشمه‌رگه‌كان وهه‌ڵواسین وبڵاوو كردنه‌وه‌ی به‌یانه ناوخۆیه‌كان وپۆسته‌ری شه‌هید له گونده‌وه بۆشارو له نێوشاریشدا بڵاووكردنه‌وه‌یان هه‌مووئه‌ركی ڕێكخستنه كانی ئه‌وكاتی هه‌ر لایه‌نێك بوه...سه‌رباری ئه‌مانه‌یش جل شوَر وبه‌رگ در‌و و چێشت لێنه‌ریشیان بون له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌مانه‌یشدا..كاتێك مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ستێكیان له‌ڕه‌بایه‌ی نزیك گوندێك یان مه‌فره‌زه‌یه‌كی جوڵاوی ڕژێم له‌گه‌ڕه‌كێكی شار ده‌وه‌شاند ده‌ست به‌جی له‌لایه‌ن ڕێكخستنه‌كانه‌وه ڕینمونی ده‌ربازبون ده‌كران ئیتر شه‌ق خۆر وبه‌ركه‌وته‌ی ڕه‌شبگیری ڕژێم ڕێكخستنه‌كان وخێزانه‌كانیان ده‌بون كه‌وابوو هیچ كه‌س ناتوانێت حاشا له‌م ڕاستیانه بكات...لێره‌ووله‌م نوسینه‌م كورده واته‌نی خوانه‌خواست مه‌به‌ستم نیه له بوێری وماندووبون وبه‌رخوودانی (پێشمه‌رگه) دێرینه‌كان كه‌م بكه‌مه‌وه به‌ڵام پێیشم وایه ناكرێت هه‌مووكوَششی ڕێكخستنه دێرینه‌كانیش له ئێسته دا پێنه‌زانراووبێ بایه‌خ بێت كه ئه‌وكات وه‌ك سه‌ربازێكی به‌ئه‌مه‌ك تێكۆشاون تا ڕپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان وئێسته‌یش وه‌ك سه‌ربازێكی ون فه‌رامۆش بكرێن..كه ئه‌وكات هه‌م پێشمه‌رگه‌و هه‌م ڕێكخستنه‌كانیش چاوه‌ڕێی ئیمتیاز‌و پاداشت نه‌بون به‌ڵام كاتێكیش ئیمتیاز هاته ئاراوه ده‌بێت وده‌كرێت هه‌موان پێكه‌وه پشكیان هه‌بێت دوورله‌منه‌تكردنی ئه‌میان به‌سه‌ر ئه‌ویانه‌وه كه له‌ئێسته‌دا به‌وو شه‌رعیه‌ته‌ی كه (پێشمه‌رگه) كۆمه‌ڵه‌ی خۆی هه‌یه وحزبه‌كانیش بۆ سوك كردنی باری دارای ڕێكخراوه‌كانیان هه‌وڵده‌ده‌ن كادیره‌دێرین ونوێكانیان له نێوولیستی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان جی بكه‌نه‌وه بۆ خانه‌نشینكردن ووه‌رگرتنی زه‌وی بۆیان زۆرجاڕێكخستنه دێرینه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر منه‌ت وكه‌م سه‌یركردن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه دێرینه‌كانه‌وه كه تۆپێشمه‌رگه‌نه‌بویت ئه‌مه‌ت بۆكراوه‌وله‌بری ده‌بی هه‌زاروو یه‌ك بۆڵه وخورته قبوڵ بكات كه ئه‌مه له‌نێووپێشمه‌رگه وڕێكخستنه دێرینه‌كاندا حاڵه‌تی تێ په‌ڕاندوه بۆوه‌ته دیارده به‌تایبه‌ت له‌نێوو حزبه بچوكه‌كاندا زۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌ووئه‌وومل ملانی نادروسته به‌زه‌قی به‌دی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رله‌وو ده‌رگایه‌وه زۆركه‌س بوه‌ته خاوه‌ن خانه‌نشینی پله‌ی سه‌ربازی به‌رزكه نه ئه‌وكات وئێسته‌یش له‌دوورونزیك په‌یوه‌ندی نه‌به پێشمه‌رگه‌ونه‌ڕێكخستنه‌وه نه‌بوه كه‌ئه‌مه‌شیان جۆرێكه له میزاجیه‌تی هه‌ندێك كه‌س كه‌له‌ووبواره دا ده‌ورده‌گێڕن به‌ڵام بۆهه‌ندێكیش میزاجی له‌گه‌ڵی نایه‌ته‌وه هیچی پێ ڕه‌وانابینن وحزبه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ كاكی پێشمه‌رگه‌ی دێرین یان بێده‌نگه یان هیچی پێناكرێت یاخود لێپێچینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت زۆر سه‌راحه‌ت ده‌ڵێت ئه‌وه حه‌قی پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌وهیچ كه‌سی ترئیتر بێگوئ دانه ماندوبون وهاوكاریه‌كان كه له‌ه‌كاتی خوَیدا له‌گه‌رماوسه‌رماو برسیه‌تی ومه‌رگ ڕزگاری كردون..لێره‌وه داواله ته‌واوی ڕێكخستنه دێرینه‌كان ده‌كه‌م كه منه‌ت به‌سه‌رداكردنی هیچ كه‌س ولایه‌ك قبوڵ مه‌كه‌ن وئه‌وه‌ی بۆتان كراوه به‌منه‌ته‌وه وه‌ری مه‌گرن چونكه ئێوه هاوبه‌شی سه‌ركی بون له شوَڕش وهێنانه‌دی ئه‌م ده‌ستكه‌وتو ئیمتیازانه‌ن ومافی ته‌واوی خۆتانه كه‌له ئیمتیازه‌كانیش هاوبه‌ش بن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
