ئایا (ڕێگا تی ڤی حزبی شیوعی) جێگای متمانه‌ی ئه‌ووچاوه‌ڕوانیه‌ده‌بێ؟؟؟ ...هادی كوڵكنی
ده‌مێكه ئه‌ندامان و دۆست وهه‌وادارانی حزبی شیوعی له‌چاوه‌ڕوانی هه‌بونی كه‌ناڵێكی (تی ڤی) ئاسمانی حزبه‌كه‌یاندان هاوشانی چاوه‌ڕوانیه‌كانی ئێمه‌ی شیوعیه‌كانیش زۆرێك له چه‌پ وپێشكه‌وتوخوازانیش خۆزگه‌یان بووكه كه‌ناڵێكی چه‌پ وپێشكه‌وتوخوازی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت هه‌واڵه كرێكاری وكوَمه‌نیستیه‌كان ئاشنابكاته‌وه به دونیای سه‌رمایه‌داری و بڵێت هێشتا شوَڕشی دژبه‌چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ ودونیای پڕنایه‌كسانی به‌رده‌وامه...هه‌ژارانیش ئومێدیان بووكه كه‌ناڵێك هه‌بێت نایه‌كسانیه‌كان نیشانی نادادپه‌روه‌رانی نیشتمان...بدات وبه‌ئاگایان بێنێته‌وه‌له‌وودۆخه‌ناله‌باره‌ی خوڵقاندویانه..
خه‌ڵكانی ناڕه‌زای ئه‌م نیشتمانه‌یش هه‌رله كرێكاروچوتیاروته‌واوی چین وتوێژه‌كان له‌به‌رانبه‌رنه‌بونی گوزه‌رانی پێویست ونه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌كان وبێ ئاگایی فه‌رمان ڕه‌وای وڵات وگه‌ڕان به‌دوای بڵندگۆیه‌كی ئازادی خوازووڕاسبێژبۆئه‌وه‌ی به‌ئاگایان بێنێته‌وه‌له ژیانی كوله مه‌رگی گه‌له‌كه‌یان هه‌مووئه‌مانه‌وزۆری تر هیوابون وله‌ده‌رگای زۆركه‌ناڵی ئازیزی تریان داووهه‌ریه‌كه‌یان به زووبان وسیاسه‌تی خۆی كاریان بۆكرد چه‌ند سادقانه گه‌یه‌نه‌ربون؟؟؟ئه‌وه هه‌ركه‌س وبه‌شێوه‌یه‌ك خه‌مڵاندنی بۆده‌كات...به‌بوَچونی من ڕێگا زۆرله‌پێشتر هه‌بونی پێویست بوو به‌ڵام دواكه‌وتنیشی هوَكارگه‌لێكی هه‌بووتاچه‌ندهوَكاره‌كان ڕازیكاره نازانم؟؟؟ به‌ڵام گرنگه بۆستافی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كه‌ناڵه چه‌پ وپێشكه‌وتوخوازه ئه‌ووگشت چاوه‌ڕوان یانه‌ی وتمان له‌پێش چاووبگرێت و (ڕه‌خنه به زووبانی گوڵ و) وه‌لانانی شه‌رم له‌گه‌یاندنی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك و ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك وده‌سه‌ڵات و ڕاستگوَی له گه‌یاندنی هه‌واڵ وزانیاری كرێكاری وگه‌رم نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌واڵ وگرنگی دان به ته‌واوی چین وتوێژه‌كان له ڕێگای به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به گرفته‌كانیان و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری فكری ماركسیزم وهه‌تادوای و بتوانێت كه‌ناڵی ته‌واوی شارووشاروَچكه‌كان بێت له‌ڕێی هه‌بونی په‌یامنێری پێویست وته‌واوی كه‌سانی سنوری كاركردنی ئه‌م كه‌ناڵه بوێرانه‌وڕاستگوَیانه ڕابهێرێن به‌كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به كاره‌كه‌یان وبه‌جدی كاربكات بۆڕێكخستنی به‌رنامه‌جۆراووجۆره‌كان وزۆرترین بینه‌رله به‌رنامه‌به‌پێزه‌كانی كوَبكاته‌وه و..هه‌مووئه‌م ئه‌ركانه‌یان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدروستی حزب هاوتابكه‌ن و زووبان حاڵێكی سادقی حزب بێت وگرنگیش به كارووچالاكیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی حزب بدات به‌بێ جیاوازی ئه‌م شوێن وئه‌ووشوێن وه‌ك له هه‌ندێك جارووبڵاووكراوه ئه‌م حاڵه‌ته به‌دی ده‌كرێت وقسه‌ی له‌سه‌ره...كه‌بۆخۆم پێم وایه ئه‌گه‌ركاری جدی بۆبكرێت به پێی ئه‌ووئاماده‌كاریانه‌ی بۆی كراوه كه‌ناڵێكی پڕبه‌رهه‌می پڕزانستی وفكری وجه‌ماوه‌ری وزانیاری و هه‌تادوای ده‌بێت به‌مه‌رجێك به‌ڕێوه‌به‌روستافی به‌ڕێوه‌بردنی خۆیان ته‌نهاوته‌نها بۆكاركردن بۆسه‌رخسنی بكه‌ن نه‌وه‌ك له‌چه‌ندشوێن وبه‌چه‌ندشێوه‌یه‌ك كارووئه‌ركیان له‌هه‌ستۆبخرێت وبه‌كاری تره‌وه سه‌رقاڵبكرێن..خاڵێكی تری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕێگایه خۆدوورگرتنه له خۆبه‌ستنه‌وه‌به‌هه‌ندێك له‌وو وه‌زعه سیاسی یانه‌ی وه‌پێش دێن ئه‌مه‌ش بكرێته بیانوی نه‌خستنه ڕوی گه‌نده‌ڵی ونایه‌كسانیه‌كانی ناوودام وده‌زگاحكومیه‌كان وحزبیه‌كان..خاڵێكی تری گرنگ كه‌ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی ڕێگا به‌كوردی وبه‌كورتی كه‌سی شیاو‌و بۆشوێنی شیاوودیاری بكرێت به‌ئومێدین ڕێگا تی ڤی ڕێگای ڕاستی خۆی بگرێته‌به‌ر وه‌ك وای لی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین...................به‌داخه‌وه كه ئه‌م نوسینه‌م ناردوه بۆڕۆژنامه‌ی ڕێگای كوردستان به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی نازانم بۆ؟ دایان نه‌به‌زاندوه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
