له115هه‌مین ساڵیادی ڕوَژنامه‌گه‌ری كوردیدا..ڕه‌وشی ڕوَژنامه‌گه‌ری كوردی به چی ئاراسته‌یه‌ك ..هادی كوڵكنی
قسه‌م له‌سه‌ر یادوچوَنیه‌تی ڕوَژی ڕوَژنامه‌گه‌ری كوردی نیه...به‌ڵكووده‌مه‌وێت تیشكێك بهاوێژمه سه‌ر هه‌ندێك فه‌وزای ڕوَژنامه‌گه‌ری كوردی و چۆنیه‌تی كاركردنی ڕوَژنامه‌نوسی له كوردستاندا كه سه‌رباری توندووتیژی وفه‌لاقه‌كردن وزیندانی كردن له‌لایه‌ن ده‌زگائه‌منیه‌كانی حكومه‌ته‌وه بوته‌به‌شی هه‌ندێك ڕوَژنامه‌نوس به‌ڵام زوَرجاریش چوَنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن وكاركردنی هه‌ندێك ڕوَژنامه‌نوس به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌وه ده‌خولقێنێت بۆئه‌وه‌ی..ئه‌وه به‌شی بێت تاناوی بچێته لیستی خرووقاته‌كان وناوناوبانگی پی باڵا بكات...؟ هه‌ندێكیش مانشێتی گه‌وره‌ی كردوه‌ته ناونیشانی بابه‌تی بجوك بۆ بازاڕگه‌رمی ڕوَژنامه‌كه‌ی؟هه‌ندێكیش میزاجیه‌تی كردوه‌ته ڕێڕه‌وی كاركردن...؟ حاڵه‌تێكی تری زوَر ناته‌ندروست كه له هه‌ندێك كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌بینرێت ئه‌ویش ڕاكێشان وزیادكردنی موكافه‌ئه‌وموچه‌ی مانگانه بۆڕوَژنامه‌نوسان له جێگاكانی تره‌وه بۆخۆیان...هه‌ندێك وهه‌ندێكی تر تائه‌خیر كه‌به‌داخه‌وه ئه‌مانه وای كردوه كه ناوناوبانگی پیرۆزی ڕوَژنامه‌گه‌ری به‌ئاستێك گه‌یاندوه كه متمانه‌ی ڕوَژنامه‌نوس كه‌م بكاته‌وه ئه‌م كه‌مبونه‌وه‌یه‌ش وای كردوه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ڕوَژنامه یان ڕوَژنامه‌نوس بیه‌وی لێدوان یان چاووپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان به‌رپرسێك بكات ئه‌واكه‌سی خاوه‌ن قسه وێنه‌یه‌ك له لێدوانه‌كه‌لای َخوَیان ده‌هێڵنه‌وه نه‌وه‌ك له‌كاتی بڵاووكردنه‌وه‌ی زیادووكه‌م به‌قسه‌كانی بكرێت...كه‌زوَربه‌داخه‌وه ئه‌مانه‌وای كردوه میسداقیه‌تی ڕوَژنامه‌گه‌ری به‌ره‌ولاوازی بردوه....له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌مانه‌یش ڕوَژنامه‌وڕوَژنامه‌نوسی..ڕاستبێژو به‌ئه‌زمون وخاوه‌ن لێهاتوی به‌تواناوكارای زوَرباش مان هه‌یه كه به‌ویژدان وبه‌پێی پرنسیپه‌كانی یاسای ڕوَژنامه‌گه‌ری كارده‌كات وخوَی وناوناوبانگی ڕوَژنامه‌گه‌ری كوردی له‌هه‌رله‌كه‌وناشیرین بونێك ده‌پارێزێت وزۆربه‌ئه‌خلاقیاتێكی به‌رزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وش وڕووداوه‌كان ده‌كات كه‌بۆهه‌موان جێگای دڵخۆشیه له‌هه‌مان كاتیش كه‌م فرۆشن كه‌ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی بۆئه‌ووفه‌وزایه ده‌گێڕمه‌وه كه ئه‌ووڕه‌وشه‌ناته‌ندروستانه‌ی سه‌ره‌وه وای له خوێنه‌ركردوه هه‌رده‌م چاووبۆ متنشێتی گه‌وره بگێرێت له نێووڕۆژنامه‌كاندا كه هه‌مووڕوَژنامه‌یه‌كیش ئه‌ووكاره ناته‌ندروسته‌ی پێناكرێت چونكه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ڕوَژنامه‌كه‌وئه‌خلاقیاتی ڕوَژنامه‌گه‌ری نایه‌ته‌وه...كه‌به‌دیدی من جگه‌له‌وه‌ی كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی ڕوَشنبیری ڕێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌ربۆ ڕێگه گرتن له ده‌رچواندنی ئه‌ووبڵاوكراوه زۆرووزه‌به‌ندانه وئه‌ركی سه‌ندیكای ڕوَژنامه‌نوسانی كوردستانیشه كه یاساكانی نوسین وبڵاوكردنه‌وه به‌سه‌ر ڕوَژنامه‌نوساندا بكاته مه‌رجی ئه‌ندام بون وچاودێرێكی فعال بێت بۆڕێگه گرتن له‌وودیارده نائاساییانه‌ی له‌لای هه‌ندێك روَژنامه‌نوس بوه‌ته پیشه‌ی ڕوَژانه‌یان وه زه‌روریشه كه سه‌ندیكای ڕوَژنامه‌نوسان چاوێك به‌یاسای وه‌رگرتنی ئه‌ندامیه‌تی كاراوبه‌شداردا بخشێنێته‌وه كه مه‌رجی ئه‌ندام بونی كارا ئه‌ووڕوَژنامه‌نوسانه ناگرێته‌وه كه موچه‌خۆری میرین ومه‌رجه كه هه‌رئه‌ندامێكی كارابژێوی له‌سه‌رموكافه‌ئات بێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
