هه‌ڵه بجه‌كه‌م ئه‌مساڵ بمبوره ...هادی كوڵكنی
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م...مام وئامۆژن وباپیرو ئامۆزائازیزه‌كانم..كوڕوكچی عاشق ومه عشوقی دڵ پڕ هیواوخۆزگه..دایه وباپیره‌كانی شار ئه‌ی ئه‌وومرۆڤه جوان وبه‌ناحه‌ق شه‌هیدو قه‌تڵ وعام كراوانه‌ی شار ئه‌ی ئه‌ومرۆڤه گه‌ورانه‌ی كه خودی بكوژه‌كانیشتان به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه له گوَڕنراله‌ئاست ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز
بۆ (25) مین ساڵیادتان ویستم له‌سوچێكی ماڵه‌كه‌مدا سه‌ركزكه‌م وبه‌بێ ده‌نگی ودوورله‌هاتنم بۆ سه‌رمه‌زارتان ودور له بینینی ڕازاندنه‌وه‌ی شار به لافیته‌وپۆسته‌ری ته‌نهانوسین.و.پاكژكردنه‌وه‌ی یه‌ك ڕۆژه‌ی شار‌و.دور له دیتنی زۆرێك له میوانانی سه‌فا ئاسای سه‌رمه‌زارتان و..دورله‌بیستنی چه‌ندباره‌ی وته‌ی به‌پرسه ئازادكه‌روداڵده‌ده‌ری تاوانباران ودور له‌دیتنی ڕاكه ڕاكه‌ی پاسه‌وانه‌كانیان له نێو‌و مه‌زاری پیرۆزتان...دور له‌دیتنی له‌دوره‌وه وه‌ستانی چاووپڕ فرمێسكی ئێمه‌ی كه‌سووكارتان وله‌پێشه‌وه دانیشتوی خاوه‌ن ئوَتۆمبیله جام ڕه‌شه‌كان دور دور دور دور له هه‌مووئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ته‌نهاو ته‌نها له 16/3دا به ناچاری وبه ڕیباتێكی ڕه‌شه‌وه وه‌ك موَدیلێكی سه‌رده‌م دێته شاروو سه‌ردانێكی شار ودیده‌نیه‌كی دووراودوری كه‌س وكاره برینداره‌كانتان ده‌كات ودواتر بۆ گه‌شتی به‌هاری ڤێلاكانیان به‌ڕێده‌كه‌وێت...به‌ڵام له كوچه‌ی ماڵه كه‌مدا نزیك زیك له یاده‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی منداڵیمان وپێكه‌وه بونمان تێر تێر به گریانێكی به‌كوڵ و له ڕوانینی چاوه پڕ له فرمێسكیه‌كانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م ده‌ڕوانم كه گشت ساڵێك وله‌م ڕۆژه‌داشین وگریانه‌كانی ئه‌وانیش له‌مالڕ ڕاوم ده‌نێن...نزیك له چه‌شتنی ئازارێكی بێكۆتابۆئێوه‌ی كه‌سم...نزیك له هه‌مووپیرۆزیه‌كانتان..نزیك نزیك له‌خه‌م وكولانه‌وه‌ی برینه كانمان..نزیك نزیك له بێ ئومێدیم له‌وته داڕێژراوه‌كانیان وبه‌ڵێنه چه‌ندباره‌كانی مه‌سئولینی هه‌رێمه كه‌م...وتن زۆرن كه بۆتانی بنوسم به‌ڵاَم هێنده به‌سه بۆئه‌وه‌ی لێم تێبگه‌ن...یادتان به‌خێرپێنج هه‌زار شه‌هیدی به‌بۆنخنكێراوو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
