نامه‌وێت بابه‌تێكی به‌رفراوان وڕێپوَرتاژێكی قه‌به له‌سه‌رئه‌م دیارده بنوسم چونكه جارێكی تریش له ماڵپه‌ڕه‌كان بابه‌تێكم له‌ژێرناوی (ژینگه به‌دانانی سهلهیهك ناپارێزرێت) له سه‌رئه‌م جێگایه بڵاوكرده‌وه به‌سوپاسه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ هه‌ستا بهخاوێنكردنهوهی سه‌رباری ئه‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئیداریشی نه‌بوو...به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌رنیه وه‌ك خۆی وزیاتر به شیاكه‌ی ئاژه‌ڵان وخوَڵ وخاشاك وشوشهوقوتوی ماده كحولیه‌كان به‌ته‌واووی ژینگه‌ی ئه‌م شوێنه گشتیه كه چهندمهترێك ته‌نیشتی (پردی زه‌ڵم) ه كهڕوَژانه ژماره‌یه‌كی زۆرله گه‌شتیاران وئهووخێزانانهی بۆبه‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش وهه‌ڵمژینی هه‌وایه‌كی پاكژ ڕووله‌م جێگایه ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌م شوێنه گه‌شت وگوزاریه سه‌رباری هه‌بونی سروشتێكی جوان ودڵڕفێن به‌ڵام هیچ مه‌رجێكی گه‌شت وگوزاری تێدانیه بهووهوَكارانهی كهگوتمان...بۆیهداواله سهروَكی شاره‌وانی ویهكهی چاودێری ته‌ندروستی وبه‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان ده‌كه‌م وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ولێ‌ی به‌رپرسن كه گرنگیه‌كی پێویست بهپاكژكردنهوهی ئه‌م شوێنه گه‌شتیاریه بده‌ن وڕێگه له‌دووباره بونه‌وه‌ی ڕشتنی خوَڵ وخاشاك وشیاكهی ئاژه‌ڵان بگرن وڕێگه‌ی ئیجرائات بگرنه‌به‌ر بهرانبهربهووكهسانهی كه ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن...به‌لای كه‌م پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا جارێك هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه بكرێت وئه‌ركی گه‌شتیاران وئاژهڵدارهكانی ئه‌م سنورهیشه ڕێزلهسروشتی جوانی ئه‌م سه‌یرانگایه بگرن پیسی نه‌كه‌ن وبهشێوه جوانه‌كه‌ی بیهێڵنه‌وه ئه‌ویش به‌پاك ڕگرتنی...
له‌گه‌ڵ پیس وشهپڵوَخی ئه‌م شوێنه گه‌شتیارییه تاكوئێسته لایه‌نی په‌یوه‌ندی داربیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه كهههرهیچ نه‌بێت ڕێگه لهووجوتیارانه بگرێت كهڕێگای چونه ناووبهشی خواروی ئه‌م شوێنه‌گه‌شتیاریه بگرن كه ئێسته ڕێگه‌كه‌ی گیراوه..یان ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له دونیای پڕجوانی وسه‌وزی وسێبه‌ری داره‌كانی ساڵانی ڕابوردوی بده‌ینه‌وه‌و سه‌یرێكی ئێسته‌یشی بكه‌ین به ته‌واوی سروشتی شێوێنراوه به‌بڕینی داره‌كانی له‌یه‌ن جوتیاره‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه..یان هه‌رهیچ نه‌بێت بیرێك بكهنهوهودوو (w.c) لێ‌دروست بكه‌ن وئه‌م شوێنه بكه‌نه شوێنێكی گه‌شتیاری سه‌رده‌میانه‌و ببێته داهاتێكیش بۆئیدارهكهیان به‌هیوای چاره‌سه‌ری پێویستین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
