ئه‌نجامی ده‌نگه به‌ده‌ست هاتوه‌كانی حزبی شیوعی كه‌خۆی له (11991) ده‌نگدا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌مه له گه‌ڵ تێكۆشان و به‌رخودانی ڕابوردوو پێشه‌نگی كردنی بزاوتی چه‌پ گه‌رایی ئه‌م حزبه له‌ماوه‌ی (22) ساڵی دوای ڕاپه‌ڕین نایه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش وای كرد ته‌واوی شیوعیه دڵسۆزه‌كانی توشی شۆك ونیگه‌رانی كردئه‌مه‌ش به‌وو خوێندنه‌وه‌ی كه حزبی شیوعی ده‌بووزۆرزیاتر ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌رزتر بوایه..كه بۆچونه‌كان له‌م ئه‌نجامه خراپه جۆرێك له دابه‌شبونی تێدایه له نێووكادیران وهه‌وادارانی دا..هه‌ندێك بۆ زرووفی سیاسی چوارده‌ورو..هه‌ندێكیش بۆ كه‌م ئیمكانی مادی و به‌شه‌ری و..هه‌ندێكیش خه‌تاباركردنی قیاده‌ی حزب و..هه‌ندێكیش بۆ نه‌بونی خیتابێكی سیاسی سادقانه‌ی حزب و هه‌ندێكیشی بۆ كه‌مته‌رخه‌می ڕێكخستنه‌كان و هه‌نده‌كه‌ی تریشی بۆ به‌شداری ته‌نها به‌ناوی له كابینه كانی حكومه‌ته‌گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی هه‌رێم و هه‌ندێكیشی بۆهه‌ڵوێستی نه‌گوَڕی چه‌پ بون وتێكۆشان بۆ به علمانی كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گێڕنه‌وه كه‌به دیدووبۆچونی من هه‌مویان هۆكاری ته‌واون و هه‌رهۆكارێكیان به‌ڕێژه‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌بوه بۆ ئه‌م مت بونه‌ی حزبی شیوعی كه‌هه‌ندێكی له‌ژێرئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی قیاده‌ی حزبدایه و زۆریش گرنگه له داهاتوودا و زۆر به په‌له ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنیان بكات...
+به‌شداری نه‌كردنی له حكومه‌ت و بونی به معاره‌زه‌یه‌كی ڕاستگۆومه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م دوور له چه‌واشه‌كردنی گه‌ل و جیاواز له‌كاركردنی ئه‌ومعاره‌زه‌یه‌ی كه‌ئێسته هه‌یه
+له‌هه‌ر هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌حداسێكی سیاسی له سنوری هه‌رێمدا ده‌ربڕینی ڕای دروست له كاتی خۆیداو
بی مراعات كردنی ده‌سه‌ڵاتی جئ به‌جئ كارله هه‌رێمدا..كه‌له‌مه‌وپێش نه‌بوین هه‌شبوبێت وه‌ك پێویست نه‌بوه
+دووركه‌وتنه‌وه له ختابی شه‌رمنانه‌ومجامه‌له‌كردنی ده‌سه‌ڵات له‌ژێربیانوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی به‌یه‌ك ڕیزی نیشتمانیه
+ داكوَكی كردن و وه‌رگرتن (نه‌ك داواكردنی) مافی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان وزیندانیانی سیاسی وهاوتاكردنی پله وموچه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی حزب له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی لایه‌نه‌كان ده‌سه‌ڵات كه كه‌س وكاری شه‌هیدانمان زۆر مه‌غدورن
+وه‌رگرتنی ئیمتیازات بۆ كادیران و پێشمه‌رگه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین كه‌تاكو ئێسته‌یش بی به‌شن له‌هه‌موو ئیمتیازاتێك
+گوَرینی ئه‌دایی ڕاگه‌یاندنه ئوَرگانیه‌كانی حزبی شیوعی به‌ئه‌دایه‌كی ڕه‌خنه گرانه و خستنه ڕووی ڕاستی هه‌ركه‌مته‌رخه‌میه‌كی ده‌سه‌ڵات له (گه‌نده‌ڵی..پۆلێنكاری ده‌زگا حكومیه‌كان..كه‌م ته‌رخه‌می پرۆژه‌كان وهه‌تادوای...
له‌ڕووی ناوخۆیشه‌وه گرنگه ئه‌گه‌ر كوَنگره‌ی ناكاویش نابه‌سرێت ونیزامی نیه وه‌ك به‌دیلی كۆنگره كوَنفرانسی گشتی ئه‌نجامبدرێت بَوئه‌وه‌ی به‌هه‌موان بگه‌ینه ده‌رئه‌نجامێكی درووست بۆده‌ربازبونمان له‌م (مت) بونه‌مان..وه‌گرنگیشه باوه‌شی میهره‌بانی بۆ كه‌س و تێكۆشه‌ره (زوویركراوه‌كان) نه‌ك (زوویربوه‌كان) بكاته‌وه‌وسه‌ردانی بكرێن و بهێنرێنه‌وه ڕیزی حزبه‌كه‌یان..ئه‌وانه‌یشی له كادیرێكی خواره‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی جێگایان گرتوه‌و كارناكه‌ن وه‌لا بنرێت له كار‌و پله كانیان و كه‌سی به‌توانا له جێگایان دابنرێن...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
