پێده‌چێت ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه تاحه‌دێك لاتان سه‌یربێت؟ سه‌یرنه‌بێت چونكه ئه‌مه خه‌می مێردمنداڵێكی كه‌مێك ناكامڵه له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه...ئه‌م مێردمنداڵه ئاخۆخه‌می له دروستبونی شه‌ڕخه‌می بڕینی موچه‌كه‌ی باوكیه‌تی؟ یان له‌ده‌ستدانی چێژی ئازادی؟یان ترسه له بونی به‌قوربانی ئه‌ووشه‌ڕه؟یاخودله‌خه‌می نیشتمانه‌وه..یه‌خه‌ی به‌كاك هینی دراوسێیانی گرتوه‌وهه‌واڵ له‌ڕاست ودرووستی ئه‌ووخه‌به‌ری شه‌ڕه ده‌پرسێت كه بیستویه‌تی یاخود ده‌رك كردنیه‌تی به ده‌ره‌نجامه وێرانكاریه‌كانی پاشماوه‌ی شه‌ڕكه؟ هه‌میشه له‌ووشه‌ڕه نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یانه‌دا نیشتمان په‌روه‌ران وهه‌ژارانی نیشتمان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن...هه‌رچه‌نده بۆماوه‌یه‌ك دچێت هه‌ندێك دوَخه‌كه هێوربوه‌ته‌وه و گفتووگوَله نێوانی هه‌رێم وبغداد ده‌ستی پێكردوه‌و (مالیكی) یش ته‌ڵه‌یه‌كی دی به‌نه‌فامی وله‌په‌له‌كردنی بۆبونی به دیكتاتوَرێكی سه‌رده‌م له قاچ ئاڵاوه‌وكوردیش ئالێره‌داده‌رفه‌تێكی بۆڕه‌خساوه تا نێوماڵی خوَی یه‌كبخات وئاوڕێك له‌هه‌ڵه‌كانی ڕابوردوی بداته‌وه‌و ده‌رسیان لێ وه‌ربگرێت بۆداهاتوو كه‌به‌بۆچونی من گرنگه سه‌رانی سیاسی كورد بۆدانوستانه‌كان خه‌ڵكی به‌تواناوخاوه‌ن ئه‌زمون و پڕهه‌ڵوێست وفكربكاته واجیهه‌ی وه‌فده‌كه..وه ناكرێت وه‌فدێكی باڵای هه‌رێم بچێته ئاوها دانوستانێكه‌وه به‌بێ نوسینی مه‌رجه‌كانی دانوستان وڕێكه‌وتن وهه‌مووداواو بیرووبۆچونه‌كان له‌ووگشت گرفته‌ی هه‌یه زاره‌كیانه بخرێته ڕووكه‌به‌بۆچونم نایه‌ك ڕزی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه نیشان ده‌دات كه‌نه‌یان توانیوه پێش چونیان ته‌نها لیقائێك بكه‌ن هه‌رچه‌نده من گه‌شبین نیم به ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌كان كه‌پێم وایه مالیكی یاری به وه‌خت ده‌كات له‌گه‌ڵ كورد نه‌ك ڕێك كه‌وتن كه ده‌بوو كوردبه‌دووخاڵ كوَتایی به‌گفتووگۆگان بهێنایه.1-كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌بێی سوپای دیجله.2- جێ به جێ كردنی ماده‌ی 140دواتر له‌سه‌رئه‌ووگرفته بجوكانه‌ی كه‌دروستكراون بۆ شاردنه‌وه‌ی مافه‌كانی كوردگفتووگۆیان بكردایه...له هه‌ركارێكی ترگرنگتر ئه‌وه‌یه كوردله‌كاتی بشێوی ومل ملانێكانی قه‌واره سیاسیه عێراقیه عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ مالیكی..سه‌رانی سیاسی كوردجارێكی تر خۆی نه‌كاته‌وه به‌ڕیش سپی وسوڵح كاری نێوانیان وده‌شبێت له‌م ئات وساته‌داوله له وروژانه‌كانی شه‌قام له خوارووناوه‌ڕاستی عێراق دژبه ڕه‌فتاره‌تاك ڕه‌ویه‌كانی مالیكی وبۆ ئازادكردنی (پاسه‌وانه‌كانی وه‌زیری دارای حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی كوردهه‌وڵی جدی بدات كه‌دۆست وهاوهه‌ڵوێست له‌دژی مالیكی زیادبكات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری له مالیكی هه‌رچه‌نده به‌بڕوام هه‌ركه‌س وكیانێكی سیاسی عه‌ره‌بی ببێته جێگره‌وه‌ی مالیكی حاڵمان له‌ئێسته‌مان باشترنابێت ئه‌گه‌ركوردوسه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی كوَنكرێتی نه‌بێت له‌سه‌رمافه‌سیاسیی وجوگرافیاكان وته‌واوی مافه‌كانی ترمان ئه‌وابه‌هه‌مان شێوه توشی هه‌مانگرفت ده‌بینه‌وه بۆیه‌ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی له‌گه‌ڵ پێك هێنانی وه‌فدی سه‌ربازی وه‌فدی سیاسی یش بنێرێته بغدادبۆداكوَكی كردن له‌ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رویانه‌وه فشارخستنه‌سه‌ربغدادبۆجی به‌جی كردنی ماده‌ی 140كه‌زۆرینه‌ی گرفته‌كان به جی به‌جی كردن ونه‌كردنی ئه‌ووماده‌یه‌وه په‌یوه‌سته
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
