
* سه‌لاحه‌دین به‌هادین ده‌ویه‌وێت كوردستان بكاته ئه‌فغانستان
* ره‌نگه گۆڕان به مه‌رج ده‌نگ به سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین بدات
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندید بكات، هه‌رچه‌نده هێشتا هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له گفتوگۆ و مشتومڕدان بۆ ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر كاندیدێك، به‌ڵام چاودێرانی سیاسیی رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیریی سه‌لاحه‌دین به‌هادین بكات بۆ گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، ناوه‌ڕۆكی عه‌لمانیبوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. پسپۆرێكی زانسته سیاسییه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌جیندای سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌وه‌یه كوردستان بكاته ئه‌فغانستان و ویلایه‌تێكی ئیسلامی وا به‌سته به ئیخوان، ئه‌گه‌ر گۆڕان هاوكاریی سه‌لاحه‌دین به‌هادین بكات، بێگوومان هاوكاریی ئه‌و ده‌سته ده‌كات كه كوردستان ده‌كاته ئه‌فغانستان.
د. شیلان حه‌مه‌عه‌لی، پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان، پێیوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سیاسه‌تێكی دووفاقی له هه‌مبه‌ر هه‌موو پێشهاته‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات، له‌لایه‌ك پیرۆزییه ئاینییه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ په‌یداكردنی جه‌ماوه‌ر، له‌لاكه‌ی تر له راپۆرتی ناوخۆیی خۆیاندا دژی ئه‌و پیرۆزییانه هۆشداریی ده‌ده‌ن. وتیشی "گۆڕان هێشتا به ته‌واویی بڕیاری نه‌داوه، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی هیچ گره‌نتییه‌ك نابینن بۆ سه‌ركه‌وتنی نه‌وشیروان مسته‌فا، پێده‌چێت پشتیوانی له كاندیدێكی دیكه بكه‌ن، كه سه‌لاحه‌دین به‌هادین تا هه‌نووكه به‌هێزترین كاندیده. پێموایه ئه‌گه‌ر گۆڕان پشتیوانی له‌و كاندیده بكات، ناوه‌ڕۆكی عه‌لمانیبوونی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستاش له ژێر پرسیاردایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سیاسیی ئه‌م هێزه تا ئێستا بۆ هیچ لایه‌ك روون نه‌بۆته‌وه".
ئه‌و پسپۆره‌ی زانسته سیاسییه‌كان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یانه‌وێ شكستی ئۆپۆزیسیۆن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا به‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین به‌هادیندا ساغ بكه‌نه‌وه. وتیشی "سه‌لاحه‌دین به‌هادین خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت كوردستان بكاته ئه‌فغانستان، یان ویلایه‌تێكی ئیسلامی كه له ئیخوانی میسره‌وه ته‌وجیهی بۆ بێت، ئه‌گه‌ر گۆڕان پشتیوانی له سه‌لاحه‌دین به‌هادین بكات، جا ده‌ربچێت یان نا، یارمه‌تی به‌هێزبوونی ئه‌و ره‌وته دواكه‌وتووه ده‌دات كه ئه‌جیندایه‌كی ترسناكی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له‌لایه‌كی تره‌وه گۆڕان نابێت له پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ هێزه عه‌لمانییه‌كانی تر كه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان، هێنده زیاده‌ڕه‌ویی بكات كه سه‌ره‌نجام به سوودی ئیسلامی سیاسیی بشكێته‌وه، نابێت ئه‌و ئه‌زموونه شكستخواردووه دووباره بكاته‌وه كه له به‌رده‌ركی سه‌را له ساڵی 2011 تاقی كرده‌وه".
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا، رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی، پێیوایه: پشتیوانیكردنی گۆڕان له هێزه كۆنه‌په‌رسته ئسیلامییه‌كان به گشتیی و به تایبه‌تی كاره‌كته‌ری ئیسلامی سیاسیی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌كی روونه كه گۆڕان مۆدێلێكی تازه نییه له سیاسه‌تدا و به واتایه‌كی تریش پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی ئه‌وپه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه ده‌گه‌یه‌نێت. هاوكات ئاماژه‌یه‌كی ترسناكیشه له‌وه‌ی هێزێك له رابردوودا سه‌ركرده‌كانی به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی چه‌پبوون و عه‌لمانیبوونیان كردووه و به‌م هۆیه‌وه‌ش بووه توانیوویانه به‌شێك له هێزی چه‌په‌كان له چوار ده‌وری خۆیاندا كۆ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه وتیشی: له‌وه كۆنه‌په‌رستانه‌تر نییه كه ئێستاكه ته‌واوی دونیا به هۆی ئیسلامییه‌كانه‌وه دووچاری ئاڵۆزی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه تایبه‌تییه‌كان بۆته‌وه كه‌چی ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌ره‌تا خه‌ونی به‌شێكی زۆر له چه‌په‌كانی كوردستان بوو ئێستاكه به ئاشكرا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه‌وتۆته ژێر ئه‌جێندای گروپه ئیسلامییه‌كانی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه به‌تاڵبوونه‌وه‌ی عه‌لمانیبوونی یاخۆ چه‌پبوونی گۆڕان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌كرێت بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له رابردوودا سه‌ركرده‌كانی گۆڕان له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا ئیزدواجییه‌تیان به‌رهه‌م هێناوه له مه‌سه‌له‌ی چه‌پبوونه‌وه.
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا، پێیوایه تا ئیسلامی سیاسیی نه‌گاته ده‌سه‌ڵات، گۆڕان به ئاگا نایه‌ته‌وه له‌و سیاسه‌ته نه‌رێنییه‌ی ئێستا گرتوویه‌تییه‌ته به‌ر. وتیشی "به گه‌یشتنی ئیسلامییه كۆنه‌په‌رسته‌كان بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، ئیدی گۆڕان به‌ئاگا دێته‌وه له‌وه‌ی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان دووچاری چ ئاریشه‌یه‌ك كردۆته‌وه، چوونكه ئیسلامی سیاسیی تا ئه‌و شوێنه له‌گه‌ڵت هه‌ڵده‌كات كه‌ا ئیشی پێته، ئیدی سیاسه‌تی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كات كه به ئیسلامیكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌رام و حه‌لاڵكردنی كۆی كایه و شته جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، سه‌ره‌ڕای ره‌خنه‌كانمان له پارتی و یه‌كێتی، ئینسان ده‌توانێت له ژێر سایه‌ی ئه‌و دوو حزبه‌دا بژیه‌ت، به‌ڵام ناتوانێت له‌ژێر سایه‌ی ئیسلامییه كۆنه‌په‌رسته‌كاندا بژیه‌ت كه كۆمه‌ڵگه دابه‌ش بكه‌ن بۆ سه‌ر حه‌رام و حه‌لاڵ".
گۆران فه‌تحی، رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی، پێیوایه گۆڕان به مه‌رج ده‌نگ به سه‌لاحه‌دین به‌هادین ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه مه‌رج نییه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر كاندیدكردنی سه‌لاحه‌دین به‌هادین رێك بكه‌ون. وتیشی "سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین یان هه‌ر كاندیدێكی تری ئیسلامییه‌كان، كه هه‌رچه‌ند له یه‌ك به‌ره‌دان كه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه، به‌ڵام روئیا و بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. ره‌نگیشه ئیسلامییه‌كان زیاد له كاندیدێك دیاری بكه‌ن، بۆ نموونه مامۆستا عه‌لی باپیر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له‌لایه‌ن یه‌كگرتووه‌وه بێت، ئه‌مه چ جای كاندیدی تر ئیتر سه‌ربه‌خۆ بن یان سه‌ر به حزبه‌كانی تری ناو هه‌رێم بن".
ئه‌و چاودێره سیاسیی پێیوایه: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه زیاتر مۆركێكی عه‌لمانی وه‌رگرتووه، به‌ڵام كادری ئیسلامیشی تێدایه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر له پله باڵاكانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا نه‌بن، به‌ڵام له ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه، ره‌نگه گۆڕان به مه‌رج ده‌نگ به سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین بدات، له‌و حاڵه‌شدا ده‌بێت، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی كادره‌كانی تری ناو بزووتنه‌وه‌كه بن كه به زۆری ئیسلامی نین. زۆرێكیشیان خۆیان به عه‌لمانی ده‌زانن.
گۆران فه‌تحی، باس له‌وه ده‌كات ره‌نگه له ئه‌گه‌ری پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌لاحه‌دین به‌هادین یان هه‌ر كاندیدێكی تری ئیسلامی جیاوازیی بۆچوون و لێكدژیی له نێو ریزه‌كانی گۆڕاندا دروست ببێت. وتیشی "هه‌نگاوی له‌و جۆره‌ش واتا پاڵپشتی گۆڕان له سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ره‌نگه بۆچوونی دژ به یه‌ك له ناو بزووتنه‌وه‌كه دروست بكات، له‌به‌ر ئه‌وه وا باشتره بزووتنه‌وه‌كه، كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه بكات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ریی خۆی بزانێت، نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ره‌وته ئیسلامییه‌كان بكات، ئیتر هه‌ر كامیان بێت له رقی ده‌سه‌ڵات، . له هه‌ر حاڵێكیشدا، ئه‌گه‌ر كاندیدی خۆی هه‌بێت یان كاندیدی ئیسلامییه‌كان، ئه‌وا ده‌نگی خه‌ڵكی دیاری ده‌كات، كێ شایسته‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "22" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 20-5-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

نیكۆلۆ مه‌كیاڤیللی (1469-1527)، بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری چه‌رخی رێنیسانس، توانی شۆڕشێكی گه‌وره له موماره‌سه‌ی كاری سیاسیی و ده‌وڵه‌تداریدا به‌رپا بكات. هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خسته‌گه‌ڕ تاكو سیاسه‌ت و ئه‌خلاق له یه‌كدی جیا بكاته‌وه. به دیتنی مه‌كیاڤیللی له نێو سیاسه‌تدا ره‌چاوی هیچ جۆره ره‌وشت و مۆراڵێك ناكرێت، ئه‌م روانگه‌یه‌ی خۆیشی به تایبه‌ت له كتێبه‌كانی "میر" و "هونه‌ری جه‌نگ" و "مێژووی فلۆڕه‌نسا" به‌رجه‌سته كردووه. سیاسه‌ت لای مه‌كیاڤیللی پێچه‌وانه‌ی ره‌وشته، درۆیه‌كه له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجێكی دیاریكراو، ته‌نانه‌ت خۆی ده‌یووت "من زۆر ده‌مێكه ئه‌وه‌ی بیر لێده‌كه‌مه‌وه نایڵێم و ئه‌وه‌شی ده‌یڵێم بیری لێ ناكه‌مه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ناچاربووم هه‌ق بڵێم، ئه‌وا به كڵافه‌یه‌ك درۆ و ده‌له‌سه‌ی وا ده‌وری ده‌ته‌نم، زه‌فه‌ر پێ‌بردنی ئاسان نه‌بێت".
