سێ سه‌ركرده تۆراوه‌كه ناگه‌ڕێته‌وه ناو گۆڕان..وازهێنان له ریزه‌كانی (گۆڕان) دا په‌ره ده‌سه‌نێت..گۆڕان به‌ره‌و ئینشقاق ده‌ڕوات ...شیكاریی: ستیڤان شه‌مزینی
*قادری حاجی عه‌لی و سالار عه‌زیز و عوسمان حاجی مه‌حموود ناگه‌ڕێنه‌وه ناو گۆڕان
* ته‌زكیه و كوتله‌گه‌رایی سیمای كۆنفرانسه‌كانی گۆڕانه
به‌م دواییانه وازهێنان له ریزه‌كانی گۆڕاندا له په‌ره‌سه‌ندندا بووه، هاوكات كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پڕ كێشه بوون، ئه‌وه‌شی زۆرێك له هه‌ڵسوڕاوانی نیگه‌ران كردبوو، ته‌كه‌تول و ته‌زكیه بوو، كه به بڕوای هه‌ندێك له هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌كه، ته‌كه‌تول و ته‌زكیه ناكۆكن له‌گه‌ڵ پرنسیپ و بانگه‌شه‌كانی گۆڕان.له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی بوونی كێشه‌ی ناوخۆیی و دابه‌شبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ر چه‌ند باڵ و ته‌كه‌تولێكدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له داهاتوودا ئینشقاقی گه‌وره له ریزه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا رووبدات.
وازهێنان له زیادبووندایه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كۆمه‌ڵێك دروشمی گه‌وره و خه‌یاڵاویی پێی نایه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان.ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌كانی سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به بیری خۆمان بهێنینه‌وه، ئه‌و راستییه‌مان له‌لا روون ده‌بێته‌وه، چۆن خه‌ڵك خۆشخه‌یاڵ ده‌كرا، به‌تایبه‌ت له دوای شۆڕشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، گۆڕان زه‌نگی رووخان و مه‌رگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێم بۆ لایه‌نگره‌كانی لێده‌دا، پێیوابوو ده‌سه‌ڵات له كوردستان خه‌ریكه دوا بزمار له تابوتی خۆی ده‌دا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه له دروشم زیاتر نه‌بوون، به‌م هۆیه‌وه لایه‌نگرانی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی گشتیی تووشی نائومێدیی بوون، به‌م هۆیه‌شه‌وه شه‌پۆلێكی فراوانی وازهێنان له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه نوێیه ده‌ستی پێكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه به هۆی كێشه ناوخۆییه‌كان و تاكڕه‌ویی رێكخه‌ری گشتیی له بڕیار و پرسه چاره‌نووسساز و گرنگه‌كاندا، ناڕه‌زایی له ئاستی قووچه‌ك و هه‌ره به‌رزی گۆڕان دروست بوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه به تایبه‌ت له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌زگایه‌كی حزبی نوێ به ناوی "جڤاتی نیشتمانیی" ناكۆكییه‌كه گه‌یشته لێواری ته‌قینه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌شدا سێ سه‌ركرده‌ی باڵا و بڕبڕه پشتی بزووتنه‌وه‌كه كه پێكهاتبوون له "قادری حاجی عه‌لی، سالار عه‌زیز، عوسمان حاجی مه‌حموود" دوای نیگه‌رانییه‌كی زۆر به تایبه‌ت له بڕیاره‌كانی رێكخه‌ری گشتیی، كار و چالاكیی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵپه‌سارد و چوونه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
له باره‌ی بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكیی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، قادری حاجی عه‌لی، رایگه‌یاند "هه‌ندێك ره‌خنه و گله‌ییمان له سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه له ناو هه‌موو حزبێكدا روو ده‌دات، ره‌خنه‌كه‌مان وه‌ك هه‌ندێك میدیا باسیان كردووه، له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌بووه، بگره كاره‌كه په‌یوه‌ندیی به ره‌خنه و گله‌یی هه‌یه له هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه، بۆیه پێمان باشتر بوو له‌و قۆناغه‌دا پاشه‌كشه له گۆڕٍان بكه‌ین".
به‌پێی زانیارییه‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رباری ده‌ربرینی تووڕه‌یی خۆی له ئه‌و ئینشیقاقه‌ی گۆڕان تووشی هاتووه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه و له دوای خۆی وتوویه‌تی له ناو حزبێك كار ناكه‌م رێكخستنه‌كه‌ی به دڵی خۆم نه‌بێت.به‌شداربوویه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانیش ئاشكرای كرد دوای ده‌رچوونی نه‌وشیروان له كۆبونه‌وه‌كه، دوو به‌رپرسی دیاری گۆڕان كه یه‌كێكیان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بووه، تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه و وتوویانه مادام هه‌موو شتێك هه‌ر ده‌بێت به دڵی رێكخه‌ری گشتیی بێت، به ئاماده‌بوونی ئێمه هیچ گۆڕانكارییه‌ك روونادات.
هه‌رچه‌نده "سه‌ركه‌وتی كوبه" باژێڕوانی گۆڕان له سلێمانی، رایگه‌یاند، وازهێنانی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر گۆڕان، به‌ڵام چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه ئه‌م وازهێنان و خۆ هه‌ڵپه‌ساردنه بۆ گۆڕان سه‌ره‌تایه‌كی خراپه و چاوه‌ڕوانی لێكترازانی گه‌وره‌تر له بزووتنه‌وه‌كه ده‌كرێت.
له كۆنفرانسه‌وه بۆ ئینشقاق
به‌م دواییانه كۆنفرانسه لۆكاڵییه‌كانی گۆڕان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆنگره ئه‌نجامدران.ئه‌گه‌رچی به رووكه‌ش وا ده‌بینرێت ئه‌و كۆنفرانسانه بێ كێشه و له ره‌وشێكی دیموكراتیدا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا بارودۆخه‌كه شتێكی تره، چوونكه به هه‌مان مۆدیلی حزبه‌كانی تری كوردستان، ته‌زكیه و كوتله‌گه‌رایی، به‌شێكی به‌رچاو بوو له سیمای ئه‌و كۆنفرانسانه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی زۆری ئه‌ندامان و پاڵێوڕان و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك پێیانوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نائومێدی كردوون به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی حزبه كوردستانییه‌كانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان.
چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه گۆڕان به‌و حاڵه‌یه‌وه كه دابه‌شبووه به‌سه‌ر چه‌ند باڵ و ره‌وتێكدا ناتوانێت به سه‌ركه‌وتوویی له كۆنفرانسه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و كۆنگره هه‌ڵبگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر به دیفاكتۆش ناچاربوو كۆنگره ئه‌نجام بدات، ئه‌و كۆنگره‌یه هێنده‌ی زیان له پێگه و نفووزی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌دات، به چاره‌گی ئه‌وه خزمه‌ت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه ناكات، چوونكه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه كۆنگره ببێته هۆكاری پێكداهه‌ڵپڕژان و كێشمه‌كێشی نێوان ته‌یار و باڵه جیاوازه‌كان كه ره‌نگه سه‌رئه‌نجام ببێته فاكتۆری ئینشقاقیش.
سه‌ركرده تۆراوه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا حاڵی حازر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، به‌شێك له سه‌ركرده تۆراوه‌كانی ناو گۆڕان به تایبه‌ت "قادری حاجی عه‌لی، سالار عه‌زیز، عوسمان حاجی مه‌حموود" رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و ناو چالاكی سیاسیی له‌ناو گۆڕاندا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.به پێی زانیاریی ئێمه "نه‌وشیروان مسته‌فا" رێكخه‌ری گشتیی گۆڕان، هه‌وڵێكی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه له‌و بڕیاره پاشگه‌ز بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت داوایكردووه بێن و ده‌ستكاریی پێكهاته‌ی جڤاته‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.پێشتر مه‌رجی ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه ئه‌وه‌بوو كه جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕانه‌وه ئێستا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر جڤاته‌كه‌ش هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه هه‌ر ناگه‌ڕێنه‌وه.
به‌پێی لێدوانی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان، هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییان له بزووتنه‌وه‌كه، په‌یوه‌ندیی به جڤاتی نیشتمانییه‌وه نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی رێكخه‌ری گشتیشه‌وه هه‌یه.له‌لایه‌كی تریشه‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی شار و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بازنه و رایه‌ڵه‌كانی شاری سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت نیگه‌رانی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌سه‌ر بیروڕای سیاسیی نییه.به‌ڵام "یوسف محه‌مه‌د" به‌رپرسی ژووی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی گۆڕان، پێیوایه هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌كه‌ی گۆڕان.
به‌رپرسی ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی گۆڕان، نه‌یشارده‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی جڤاتی نیشتمانی كێشه هه‌یه، وتی "ئێستا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه".وتیشی "جگه له‌وان كادێری دیكه‌ش هه‌ن رای جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و جڤاته و ناڕازیبوونه‌كه له‌سه‌ر ئاستی خواره‌وه‌ش هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌چوون".له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رپرسانی تری گۆڕان، هێشتا سێ سه‌ركرده‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێشبینی ده‌كرێت هاتنه ده‌ره‌وه له ریزه‌كانی گۆڕان زیاتر بێت.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "19" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 5-3-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.


گۆڕان به‌ره‌و یه‌كێتی..یه‌كێتی به‌ره‌و گۆڕان..ستیڤان شه‌مزینانی
