موسوڵمان و دینداری..(به‌شی سێیه‌م) ...عمر امین علی- ڕانیه
مرۆڤه‌كان به وێردی (لااله الا الله) له هاوبه‌ش دانان بۆخوا ڕزگاریان ده‌بێت و ده‌كه‌ونه به‌ر ڕه‌حمه‌ته‌كه‌یه‌وه كه له‌دواڕۆژدا دوای ئه‌وه‌ی سزای ئه‌و تاوانانه وه‌رده‌گرن كه له‌دنیادا كردوویانن، بوارێك هه‌یه كه خوا لێیان ببورێت و بیانخاته به‌هه‌شته‌وه، بۆیه به‌پێی یاساكانی ئیسلام ناتوانرێت ئه‌وكه‌سانه به بێباوه‌ڕ دابنرێن، ئه‌ویش به‌حوكمی ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئان كه ده‌فه‌رمووێت:
إِنَّ اللّهَ ڵا ێغْفِرُ ڕَن یُشْرَكَ بِهِ وَێغْفِرُ مَا دُونَ ژَلِكَ لِمَن ێشَا و وَمَن یُشْڕكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَی إِپْماً عَڤیماً (48) النسا و
[خوا له‌وه نابوورێت كه‌هاوبه‌شی بۆدابنرێت و ، له‌ژێرئه‌وه‌وه ده‌بورێت له‌كه‌سێك كه‌خۆی ویستی له‌سه‌ربێت و ، هه‌ركه‌سێكیش هاوبه‌ش بۆخوا دابنێت، ئه‌وا به‌ڕاستی ئه‌وكه‌سه تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه].
واته: ئه‌و بڕگه‌یه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری یاساكانی ئیسلام باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه، به‌ڵام كه‌سێك كه بیه‌وێت بێته ناو ئاینی ئیسلامه‌وه، ئه‌وه پێنج مه‌رج هه‌یه، یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕبوون به‌خوادا، ده‌بێت باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رایه‌تی محه‌مه‌دیش بكات، دووه‌م: ده‌بێت پێنج نوێژه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێت كه دووری بخاته‌وه له خراپه‌و كاری ناشیرین، سێیه‌م: ڕۆژووگرتنه، چواره‌م: زه‌كات دانه، پێنجه‌م: حه‌جكردنه بۆ كه‌سێك كه توانای هه‌بوو ئه‌نجامی بدات، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه نه‌یتوانی مه‌به‌ستی چوار مه‌رجه‌كانی كۆتایی به‌ته‌واوی و ڕێكوپێكی ئه‌نجام بدات و له سنووری مه‌رجی یه‌كه‌مدا مایه‌وه، ئه‌وه هه‌ر له‌سنووری ئیسلامدا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به لاده‌ر له‌ئاین (فاسق) داده‌نرێت و له‌دواڕۆژدا له چاره‌و به‌خت و پاداشتی موسوڵمانه ڕاسته‌قینه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێت، ڕه‌فتاری كه‌سی موسوڵمان له‌ناو یاساكانی ئیسلامدا ته‌نها خواپه‌رستیه‌كان نین، به‌ڵكو پابه‌ندكردنی ئه‌و خواپه‌رستیانه‌یه به دڵسۆزییه‌وه، دڵسۆزی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو به‌رنامه‌كه‌ی، جا كه‌مرۆڤ گه‌یشته ئه‌و پله‌یه، ئه‌وا زوو زوو به‌كرده‌وه‌كانی خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و به‌ره‌و پاكبوونه‌وه ده‌ڕوات، ئاشكرایه كه وزه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و خۆراكه‌یه كه ده‌یخوات، جا ئه‌گه‌ر خۆراكه‌كه‌ت پارویه‌كی حه‌ڵاڵ بێت، ئه‌وا چاوه‌كانت به‌جوانی شته‌كان ده‌بینن و گوێچكه‌كانت به‌چاكی شته‌كان ده‌بیستن و زمانت به‌ڕه‌وانی ده‌دوێت و مێشكت به وردی بیرده‌كاته‌وه‌و تۆوه‌كه‌شت منداڵی باشی لی په‌یداده‌بێت، بۆیه زۆر گرنگه مرۆڤ به‌وردی توێژینه‌وه له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی بژێویه‌كه‌ی خۆیه‌وه بكات و ئه‌گه‌ر شك و گومانێكی هه‌بێت لێی دووربكه‌وێته‌وه، ئه‌وسا كاردانه‌وه‌ی ده‌ڕبڕینی دڵسۆزیه‌كه‌ت به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، ڕووداوێكتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه: له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب، ئیمامی عه‌لی خه‌ونێكی بینی، له خه‌ونه‌كه‌دا خۆی وابینیه‌وه كه له هه‌مان شوێنی ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام سه‌رده‌مه‌كه سه‌رده‌می پێعه‌مبه‌ره‌و بیلال بانگی به‌یانی ده‌دات، ئه‌ویش خۆی ده‌پێچێته‌وه بچێت بۆ مزگه‌وت، كه له ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان دێته‌ده‌ره‌وه، تووشی ئافره‌تێك ده‌بێت هه‌ندێك خورمای به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئافره‌ته‌كه ئیمامی عه‌لی ڕاده‌سپێرێت كه ئه‌و خورمایه بدات به پێغه‌مبه‌ر، دوای نوێژ دابه‌شی بكات به‌سه‌ر موسوڵمانه‌كان، ئیمامی عه‌لیش خورماكه‌ی لێوه‌رده‌گرێت و دوای ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه ده‌یدات به پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ویش كه دابه‌شی ده‌كات ته‌نها یه‌ك قل ده‌دات به ئیمامی عه‌لی، له‌وكاته‌دا كه سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عومه‌ره، بانگی نوێژی به‌یانی ئیمامی عه‌لی له‌خه‌وه‌كه‌ی به‌خه‌به‌ردێنێت، ئه‌ویش به‌لایه‌وه سه‌یر ده‌بێت كه كه‌مێك پێش ئێستا له‌حه‌ویدا له پاش پێغه‌مبه‌ره‌وه نوێژه‌كه‌ی كردوو ئێستاش ئه‌وه به‌ڕاستی بانگی به‌یانیدا، خۆی ده‌پێچێته‌وه دێته ده‌ره‌وه بۆ مزگه‌وت، بۆئه‌وه‌ی له‌دوای عومه‌ره‌وه نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، له‌به‌ر ده‌رگا تووشی هه‌مان ئافره‌ت ده‌بێت كه له خه‌ونه‌كه‌یدا بینیبووی، ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت: ئه‌م خورمایه به‌ره بۆ عومه‌ر با دوای نوێژ دابه‌شیكات به‌سه‌ر موسوڵمانه‌كان، ئه‌ویش خورماكه دێنێت و دوای نوێژ ده‌یداته ده‌ست عومه‌ر، عومه‌ریش دابه‌شی ده‌كات و قلێكیش ده‌دات به ئیمامی عه‌لی، كه چێژێكی زۆری لێده‌كات ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی داوای قلێكی تریش بكات، به‌ڵام عومه‌ر نایداتی، ئیمامی عه‌لیش ده‌ڵێت: بۆ نامده‌یتی؟ عومه‌ریش ده‌ڵێت: پێش ئێستا پێغه‌مبه‌ر ته‌نها قلێكی دایتی، من بۆم نیه بۆت زیادبكه‌م، ئیمامی عه‌لی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ڵێت: جا خۆ تۆ خه‌ونه‌كه‌ت نه‌دیوه چوزانی ئه‌و چه‌ندی داوه به‌من؟ عومه‌ی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: ئه‌ی عه‌لی ئه‌وه‌ی تۆ بینیوته منیش بینیم، تۆ دڵسۆزبه بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ت، هه‌موو شتێكت نیشان ده‌دات.كه‌واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌وه‌نده له خوا نزیك ببێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك خوا له كاروباری خه‌ڵكیش ئاگاداری بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی دڵسۆزییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئایینه‌كه‌ی، ئه‌م كاره‌ش سه‌ره‌تا له سه‌رچاوه‌ی خۆراكه‌كه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئاخۆ حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه، ئینجا پابه‌ندبوونت به ناوه‌ڕۆكی ئایینه‌كه‌وه.خه‌ڵكێك نوێژده‌كات له‌ناو نوێژه‌كه‌دا بیری له‌شوێنێكی تره، یان دوای نوێژه‌كه‌ی له‌كێش و پێواندا فرتووفێڵ ده‌كات، یان به‌پێی یاساكانی ئیسلام ڕه‌فتار ناكات، ئه‌وه له نوێژه‌كه‌یدا ته‌نها ماندووبوونی بۆ ده‌مێنێته‌وه، خه‌ڵكێك حه‌جی كردووه‌و هاتۆته‌وه نه‌یزانیوه وه‌ستانی چیای عه‌ره‌فه بۆ یادو بیره‌وه‌ری ئه‌وڕۆژه‌یه كه ئاده‌م و حه‌وا دوای هه‌ڵدرانه خواره‌وه‌یان له‌به‌هه‌شت له‌سه‌ر ئه‌م چیایه یه‌كترییان بینیه‌وه، نه‌یانزانیوه ڕه‌جم كردنی شه‌یتانه‌كان، یادوو بیره‌وه‌ری ڕه‌جم كردنه‌كانی ئیبراهیم و هاجه‌ره‌و ئیسماعیلن، نه‌یانزانیوه ئه‌و قوربانیه‌ی كه كردویانه یادی ئه‌و قوربانیه‌یه كه خوا ناردی له جیاتی ئیسماعیل سه‌رببڕدرێت، نه‌رمه غاره‌كانی نێوان سه‌فاو مه‌روه بۆ بیره‌وه‌ری هه‌وڵه‌كانی هاجه‌ره‌یه بۆ گه‌ران به‌دوای ئاودا، بیره‌وه‌ری قوربانیدانه‌كانی دایكه بۆ ڕۆڵه‌كه‌ی، سوڕانه‌وه به‌ده‌وری ماڵه‌كه‌ی خوادا به‌ندایه‌تی و ملكه‌چ كردنه بۆ گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا‌و بینینی ئه‌و به‌رده ڕه‌شه‌یه كه له به‌هه‌شته‌وه هێنراوه‌ته خواره‌وه، حه‌ج مه‌رجی پێنجه‌می پابه‌ندبوونه به ئایینی ئیسلامه‌وه، كه‌سێك كه چوار مه‌رجه‌كه‌ی تری جێبه‌جێكرد، ئه‌وا ئه‌گه‌ر بۆیكرا ئه‌و مه‌رجه‌ش جێبه‌جێ بكات، بۆئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی كه له ماڵه‌پیرۆزه‌كه‌ی خوادا پێده‌درێت، وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ ڕاستگۆیی ئه‌وكه‌سه له ئه‌نجامدانی چوار مه‌رجه‌كه‌ی پێشتردا، بۆیه زۆر گرنگه كه‌سێك كه حه‌جی كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كی ته‌واوی به ورده‌كاری یاساكانی ئیسلامه‌وه هه‌بێت.
5/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

چیرۆكی (چرۆكانی هیوا) ...عمر امین علی-ڕانیه