یاساكانی زه‌كات
ده‌رووازه‌ی یه‌كه‌م
به‌شی سێیه‌م
كه‌رتی سێیه‌م
مه‌رجه‌كانی ئه‌وماڵه‌ی كه‌ده‌درێت به‌زه‌كات:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌وماڵه‌ی كه جیاده‌كرێته‌وه بۆ زه‌كات، ده‌بێت له‌هه‌مان به‌رووبوومی زه‌كاتده‌ره‌كه بێت و نه‌گۆڕابێته‌وه به‌جۆرو بابه‌تی تر. گه‌نم له‌جیاتی گه‌نم، جۆ له‌جیاتی جۆ و، زێڕ له‌جیاتی زێڕو زیو‌یش له‌جیاتی زیو، مه‌ڕ له‌جیاتی مه‌ڕو، بزن له‌جیاتی بزن و به‌م پێیه.
بڕگه‌ی دووه‌م:
ده‌تواندرێت له‌لایه‌ن زه‌كاتده‌ره‌كه‌وه پاره بخه‌مڵێنرێت به‌رامبه‌ر نرخی ئه‌وماڵه‌ی كه بۆزه‌كات داندراوه به‌پێی نرخی ئه‌وڕۆژه‌ی كه‌زه‌كاته‌كه‌ی تێدا پێویستبووه، به‌مه‌رجێك ئه‌وپاره‌ره‌یه‌ی كه‌له‌بری ئه‌م بڕه‌زه‌كاته ده‌درێت پاره‌یه‌كی پاكی به‌ڕه‌واجی ئه‌و وڵاته بێت.
بڕگه‌ی سێیه‌م:
ئه‌وماڵه‌ی كه‌دیاریكراوه بۆزه‌كات ناگوازرێته‌وه له‌شارێكه‌وه بۆ دابه‌شكردنی له‌شارێكی تر، یان له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر‌و مافی خه‌ڵكی ئه‌وناوچه‌یه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارێكی سه‌خت له‌ژیانی موسوڵمانانی شوێنێك ڕوویدا، ده‌توانرێت زه‌كات له‌شوێنه‌كانی تره‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وشوێنه بۆفریاكه‌وتن و یارمه‌تیدانیان.
بڕگه‌ی چواره‌م:
ئه‌وماڵه‌ی كه‌جیاده‌كرێته‌وه بۆزه‌كات ده‌بێت له‌شوێنی شیاودا هه‌ڵبگیرێت تا دابه‌شده‌كرێت و ده‌گاته ده‌ستی زه‌كات وه‌رگر.
ده‌رووازه‌ی دووه‌م
ئه‌و سامان و سه‌روه‌تانه‌ی كه‌زه‌كاتیان لێوه‌رده‌گیرێت:
به‌شی یه‌كه‌م
زه‌كاتی ئاڵتون و زیو:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ئاڵتونه‌ی كه‌زه‌كانی لێوه‌رده‌گیرێت ده‌بێت له (20) بیست مسقاڵ كه‌متر نه‌بێت.
بڕگه‌ی دووه‌م:
ئه‌ندازه‌ی ئه‌و زیوه‌ی كه‌زه‌كاتی لێوه‌رده‌گیرێت ده‌بێت له (200) درهه‌م یان (140) مسقاڵ كه‌متر نه‌بێت.
بڕگه‌ی سێیه‌م:
سه‌نگی مسقاڵ به (5) پێنج گرام داده‌نرێت.
سه‌نگی درهه‌م: هه‌ر (10) ده درهه‌م یه‌كسانه به‌حه‌وت مسقاڵ،
(7) حه‌وت مسقاڵ = 7 × 5 = 35 گرام،
كه‌واته كێشی یه‌ك درهه‌م = 35 ÷ 10 = 3، 5 گرام.
هه‌مووكاتێك: (1) یه‌ك درهه‌م + 7/3 ی درهه‌مێك = مسقاڵێك،
واته: 3، 5 گرام + (3، 5 گرام × 7/3) = 3، 5 گرام + 1، 5 گرام
= 5 پێنج گرام = یه‌ك مسقاڵ.
هه‌مووكاتێك: (1) یه‌ك مسقاڵ - 0، 3 ی مسقاڵێك = درهه‌مێك
واته: (5) گرام - (5 گرام × 0، 3) = (5) گرام – (1، 5) گرام
= (3، 5) گرام = یه‌ك درهه‌م.
(بنه‌مای ئه‌م زانیاریانه له كتێبی مغنی المحتاج الی معرفه معانی الفاض المنهاج 524 الجز و الاول) وه‌رگیراوه.
بڕگه‌ی چواره‌م:
ئه‌وئاڵتون و زیوه‌ی كه‌گه‌یشتن به‌ئه‌ندازه‌ی وه‌رگرتنی زه‌كات وه‌كو له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌وا بۆهه‌ر چل مسقاڵ له‌ئاڵتون یان له‌زیو (1) یه‌ك مسقاڵ زه‌كات ده‌درێت.
بڕگه‌ی پێنجه‌م:
ئاڵتون یان زیو ئه‌گه‌ر كانزایه‌كی تری له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كرابێت و داڕێژابێت، ئه‌وا ته‌نها ئه‌ندازه‌ی ئاڵتونه‌كه یان زیوه‌كه ده‌كێشرێت بۆ پێویستبوونی گه‌یشتن به‌ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتدان و، كانزاكه ناكه‌وێته ژێر یاسای زه‌كات دانه‌وه.
بڕگه‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌وئاڵتون و زیوه‌ی كه‌زه‌كاتی لێده‌رده‌كرێت ده‌بێت ساڵێكی ته‌واوی به‌ساڵی كۆچی (هجری) به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبوبی لای خاوه‌نه‌كه‌ی.
بڕگه‌ی حه‌وته‌م:
خشلی ئافره‌تان زه‌كاتی له‌سه‌رنیه ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی تێدانه‌كرێت، واته ئه‌وه‌ی كه‌باوه له‌ناوكۆمه‌ڵدا وه‌كو ملوانكه‌ی زێڕو گه‌ردانه‌و دوگمه‌ودۆڵاب و بازن و گواره‌و ئونگوستیله‌و ئه‌ڵقه‌ی ده‌ست، بۆزیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌ش پێویسته په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكرێت:
خاڵی یه‌كه‌م: كه‌وش و نه‌علی زێڕوزیوو تاجه زێڕینه‌و ئه‌ولیره زێڕو زیوانه‌ی كه‌نه‌كراون به‌خشڵی ژنان زه‌كاتیان لێده‌رده‌كرێت.
(ئاینی ئیسلام دنه‌دنه‌ی په‌یڕه‌وه‌كانی ده‌كات له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سانی ساده‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی مام ناوه‌ندبن و، له‌ژیانتاندا زیاده‌ڕه‌وی نه‌كه‌ن، كه‌واته ده‌بێت سنوورێك هه‌بێت بۆخشڵی ژنان بۆئه‌وه‌ی هه‌رنه‌بێت هه‌ست و سۆزی ژنانی بێده‌رامه‌ت بریندار نه‌كرێت كه‌توانای كڕنی خشڵی زێڕو زیووجوانكاریه‌كانی تریان نیه‌و، بۆئه‌وه‌ی ماڵ و سامانه‌كانیش نه‌به‌سترێنه‌وه‌و بخرێنه گه‌ڕو داهاتی تریان پێپه‌یدابكرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵ به‌هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن، پته‌وی باوه‌ڕی ئافره‌تانیش به‌خواو كاره‌ساته‌كانی ڕۆژی دوایی باشترین پارسه‌نگن بۆدیاریكردنی ئه‌وخشڵ و جوانكاریانه].
خاڵی دووه‌م:
ئه‌وخشڵه‌ی كه‌پیاوێك بۆخێزانه‌كه‌ی ده‌كڕێت، یان ئافره‌تێكی خاوه‌ن ماڵ و سامان بۆخۆی ده‌یكڕێت به‌پاره‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌كاتی زه‌كاتی ئه‌م پاره‌یه‌دا ماڵه‌كه‌ی خشڵی ژنان بێت، بۆئه‌وه‌ی زه‌كات نه‌یگرێته‌وه‌ودوای تێپه‌ڕبوونی واده‌ی زه‌كاتدانه‌كه ئه‌و زێڕه بفرۆشێته‌وه، ئه‌وا ئه‌وزێڕه ناچێته ڕیزی خشڵی ئافره‌تانه‌وه، ئه‌و زێڕه وه‌كو هه‌موو به‌شێك له‌ماڵ و سامانی ئه‌وكه‌سه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵداده‌كرێت و زه‌كاتی لێوه‌رده‌گیرێت به‌پێی بڕگه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م له‌ده‌رووازه‌ی دووه‌م.
خاڵی سێیه‌م:
دوڕو یاقوت و پیرۆزه‌و مورووه به‌هاداره‌كانی تر زه‌كاتیان له‌سه‌رنیه.
بڕگه‌ی هه‌شته‌م:
هه‌موو كه‌ره‌سه‌یه‌ك كه له‌ئاڵتون یان زیو دروستكرابێت و به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كرابێت له‌ئیسلامدا چ بۆپیاوان و چ بۆئافره‌تان وه‌كو قاپ و كه‌وچك و كه‌ل و په‌ل و لغاوی ئه‌سپ، یان پشتێن و بازن و پاوانه بۆپیاوان، یان زیاده‌ڕه‌وی له‌خشڵی ئافره‌تان زه‌كاتیان لێوه‌رده‌گیرێت.
بڕگه‌ی نۆیه‌م:
پاره له‌زه‌كاتدا وه‌كو ئاڵتون و زیو ته‌ماشاده‌كرێت، واته: هه‌مووپاره‌ی كه‌سێك كه‌گه‌یشته ئه‌ندازه‌ی (20) بیست مسقاڵ ئاڵتون، ئه‌وا له‌هه‌ر (40) چل دینار (1) یه‌ك دیناری زه‌كات لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ده‌كاته ڕێژه‌ی (2، 5 %) له‌سه‌دا دوودینارو نیو.
بڕگه‌ی ده‌یه‌م:
كه‌ل وپه‌لی بازرگانی به‌پاره ده‌خه‌مڵێنرێت و زه‌كاتی لێده‌رده‌كرێت.
بڕگه‌ی یازده‌م:
هه‌مووماڵ و سامانی كه‌سێك به‌یه‌كه‌وه سه‌رژمێر ده‌كرێت بۆگه‌یشتن به‌ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتدان.
بڕگه‌ی دوازده‌م:
له ماڵه بازرگانیه‌كاندا پێویسته ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاوبگیرێن:
خاڵی یه‌كه‌م:
هه‌رماڵێك بۆكڕین و فرۆشتن بێت زه‌كاتی لێوه‌رده‌گیرێت.
خاڵی دووه‌م:
هه‌رماڵێك بۆخزمه‌تی ماڵ و منداڵ و ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی بێت ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی تێدا نه‌كرێت زه‌كاتی لێوه‌رناگیرێت.
خاڵی سێیه‌م:
ئه‌گه‌ر ماڵی بازرگانی به‌میرات بۆكه‌سێك به‌جێما، ئه‌وا ساڵی زه‌كاته‌كه ده‌پچرێت و ساڵی تازه‌ی بۆدیاری ده‌كرێت له‌وڕۆژه‌وه كه‌ده‌كه‌وێته ده‌ست میرات گره‌كه.
خاڵی چواره‌م:
ئه‌وماڵه، ماوه‌ی ساڵێك بێت له‌ژێر ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌یدا بێت.
خاڵی پێنجه‌م:
دوكان و خانوو گه‌راج و مه‌یدان و زه‌وی هه‌روه‌ها ئامراز‌و ئامێر‌و ئۆتۆمۆبیل بۆكری، زه‌كاتیان لێوه‌رناگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌كات له‌به‌روبومه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت.
خاڵی شه‌شه‌م:
ئه‌گه‌رهاتوو كه‌سێكی خاوه‌ن ماڵ وسامان پێش ته‌واوبوونی ساڵی زه‌كاته‌كه‌ی ماڵێكی له‌وماڵانه كڕی كه له‌خاڵی پێنجه‌مدا ڕوونكراونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ماڵ و سامانه‌كه‌ی له‌یاسای زه‌كاتدان ده‌رباز بكات و، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵی زه‌كاته‌كه ماڵه‌كه‌ی فرۆشته‌وه، ئه‌وا هیچ بوارێك نیه بۆده‌ربازبوون له‌زه‌كاتدانه‌كه له‌كۆتایی ساڵی دیاریكراوی زه‌كاتی ماڵ وسامانه‌كه‌یدا.
خاڵی حه‌وته‌م: ئه‌وماڵانه‌ی كه‌له‌خاڵی پێنجه‌مدا ڕوونكراونه‌ته‌وه، یان هاووێنه‌ی ئه‌وماڵانه دوای فرۆشتنه‌وه‌یان یه‌كسه‌ر زه‌كاتێكیان لێده‌رده‌كرێت و ئه‌وبڕه‌پاره‌یه‌ی كه‌له‌دوای زه‌كاتدانه‌كه ده‌مێنێته‌وه ساڵی تازه‌ی زه‌كاتدانی بۆداده‌ندرێته‌وه له‌وڕۆژه‌وه كه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت.
بڕگه‌ی سیازده‌م:
ئه‌گه‌ر منداڵ و شێت ماڵ و سامانێكی وه‌هایان هه‌بوو كه‌ده‌گه‌یشته ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتدان، ئه‌وا به‌خێوكه‌ره‌كه‌یان ئه‌م ئه‌ركه ده‌گرێته ئه‌ستۆو زه‌كاته‌كه‌یان بۆده‌رده‌كات.
بڕگه‌ی چوارده‌م:
ماڵێكی بزربوو یان داگیركراو كه‌ئه‌ندازه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانه‌كه‌ی تردا ده‌گه‌یشته ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتدان، ئه‌وا كاتێك كه‌ده‌دۆزرێته‌وه یان وه‌رده‌گیرێته‌وه زه‌كاتی هه‌مووساڵه‌كانی ڕابردووی لێده‌رده‌كرێت.
بڕگه‌ی پازده‌م:
ماره‌یی ئافره‌ت زه‌كاتی لێوه‌رده‌گیرێت ساڵانه تائه‌وه‌نده كه‌م ده‌بێته‌وه ده‌گاته ژێر بیست مسقاڵ، ئه‌وسا به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌به‌شی یه‌كه‌م له‌م یاسایه زه‌كاتدان نایگرێته‌وه‌و، ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ش زه‌كاته‌كه‌ی نه‌دابێت، ئه‌وا وه‌كو قه‌رز له‌ئه‌ستۆیدا ده‌مێنی.
[مه‌به‌ست له‌زه‌كاتی ماره‌یی ئافره‌ت زه‌كاتی ئه‌وبڕه پاره‌یه‌یه كه ماوه‌ته‌وه له‌ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یداو نه‌یدراوه‌تی دوای شوپێكردنی، كه‌واته ئه‌م بڕه ماره‌ییه قه‌رزه به‌سه‌رمێرده‌كه‌یه‌وه كه‌ی ده‌ستی بكه‌وێته‌وه ده‌بێت هه‌موو ئه‌وزه‌كاتانه‌ی ساڵانی پێشووی لێ بدات، یان له‌سه‌ره‌تاوه خۆی له‌سه‌ر (19) نۆزده مسقاڵ ماره‌بكات بۆئه‌وه‌ی زه‌كاتدان نه‌یگرێته‌وه‌و خێزانه‌كه‌ی نه‌خاته ژێر بارێكی قورسه‌وه‌و. ئه‌وپێشه‌كیه‌ی كه‌ئافره‌ت له‌ماره‌یه‌كه‌یدا وه‌ریده‌گرێت، زه‌كاتی له‌سه‌رنیه هه‌رچه‌نده بگاته ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتدانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵێكی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه لای ئافره‌ته‌كه، جا كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا ئه‌وئافره‌ته ئه‌وپاره‌یه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆی خه‌رجكرد، ئه‌وا له‌كۆتایی ساڵی زه‌كاته‌كه‌دا هیچی نه‌ماوه هه‌تا زه‌كاتی لێده‌ربكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وئافره‌ته، ده‌ستكاری پاره‌كه‌ی نه‌كردبوو یان خستبوویه ئیشێكه‌وه، ئه‌وا دوای ته‌واوبوونی ساڵێك ئه‌گه‌رهاتوو پاره‌كه به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی یان به‌وقازانجه‌وه كه‌كردویه‌تی ده‌گه‌یشته ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتدان، ده‌بێت زه‌كاتی لێده‌ربكات. ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆبه‌هێزكردنی باری ئابووری خێزانه‌كانه، بۆئه‌وه‌ی هه‌رله‌سه‌ره‌تای ژیانیانه‌وه نه‌كه‌ونه ژێر باری قه‌رزداریه‌وه‌ومافی ئافره‌ته‌كانیش نه‌فه‌وتێت].
بڕگه‌ی شازده‌م: له‌زه‌كاتی ماڵی (وقف كرا‌و) پێویسته په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه بكرێت:
خاڵی یه‌كه‌م:
ماڵێك یان پاره‌یه‌ك وه‌قف كرابێت بۆكارێكی چاكه وه‌كو دروستكردنی مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و پرد‌و ڕێگه‌وبان، زه‌كاتیان تێدا وه‌رناگیرێت.
خاڵی دووه‌م:
ماڵێك یان پاره‌یه‌ك وه‌قف كرابێت له‌سه‌رمنداڵێك كه‌له‌سكی دایكیدابێت، زه‌كاتی لێده‌رناكرێت تامنداڵكه له‌دایك ده‌بێت و ساڵی زه‌كاتی بۆداده‌ندرێت.
خاڵی سێیه‌م:
ماڵێكی وه‌قف كرا‌و له‌سه‌ر كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك و به‌شی هه‌مووشیان به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌یشته ئه‌ندازه‌ی پێویست بوونی زه‌كاتدان، ئه‌وا زه‌كاتدان پێویست ده‌بێت له‌وماڵه‌دا دوای تێپه‌ربوونی ساڵێك له خاوه‌نداریه‌تیان بۆماڵه وه‌قف كراوه‌كه.
له‌به‌شی نۆیه‌مدا یاساكانی تر ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
6/2013
Omer_raniya@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.