((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی چوارەم و كۆتایی!

((بەبۆنەی مەرگی ناشادەوە)) ... ئەڵقەی چوارەم و كۆتایی!

(سوپاس بۆ دكتۆر تەها ڕەسوڵ)
***
نوسینی
چیای مامە لەتیف
***
بەلای ڕۆژمێرەكەوە یەك تابلۆی ناشاد-ماوەتەوە كەنافرۆشرێت و كفن دەكرێت!
بەسەری تەقویمەكەوە یەك تابلۆی ناشاد-هەیە كەهەڵناواسرێت و لەتابوتی ئەنرێت!
بەتەنیشتی ڕۆژگارەوە یەك تابلۆی ناشاد-لێرەیە كەبۆ دیوار نابێت بۆ كێلی ناونیشانی ئەبێت!
بەپاڵ داخی ڕەشەوە یەك تابلۆی ناشاد-دۆزراووتەوە
كەپاش چل ڕۆژی تر ڕەنگ و ڕوخسارەكەی تۆخەبێتەوە!
جێیەك نیە نی بۆئەوەی دوا خەونی ناشاد-وەرگرێت!
لەخەیاڵیشدا دەستێكی ئەمین و دڵێكی خاوێن نیە بۆئەوەی دوا ئاسەواری ناشاد-لەم شارەدا بنرخێنێ و بیپارێزێت!
***
عوسمان چێوار مردو ئایندەی بۆ شانۆ ڕوخاند!
كەمال سابیر مردو سبەینێی لە نواندن دا وێرانكرد!
سەروەت سەوز مردو پاشەڕۆژی لەهونەردا بێكەسكرد!
ناشاد-یش مردو ئێستا و قیامەتیشی لەڕەنگ و لەفەرهەنگدا بەتاڵ و خاڵیكرد!
هەرچواریان یەك دڵیان هەبو لەو عەشقە پیرۆزەدا!
هەرچواریان یەك گۆڕیان هەبو لەو كوردستانە تەنیایەدا!
***
شەوی ناشاد-تەمەن پەنجاساڵەبو بەم مێژوە خوێناویەدا!
شەوی ناشاد-ژمارەی (50)ساڵەبو بەو مێژوە دڕندەیەدا!
شەوی ناشاد-ڕەقەمی (۵۰)ساڵبو لەم مێژوە
بێخاوەنەدا!
شەوی ناشاد-بینایەكی پەنجا ساڵەبو بەو مێژوە ئیفلیجەدا!
شەوی ناشاد-نەخۆشیەكی پەنجاهەمین ساڵەبو لەو مێژوە كەڕو كوێرەدا!
***
بەڵام ناشاد-نەكەوت و ڕەنگی خستە پێش برسێتی!
بەڵام ناشاد-نەشەلی و فڵچیەی بردە پێش تینوێتی!
بەڵام ناشاد-نەچەمی و ژیانی كردە قوربانگای ئازادی!
بەڵام ناشاد-نەبەزی و هونەری خستە ڕۆحێكی ئەبەدی!
بەڵام ناشاد-نەمردو تەنیا گیانی هیلاك و ماندوی ناردوە بۆ. پشویەكی ئەزەلی!
***
سوپاس بۆ بوونی تۆ لەم پێشەنگای پرسەیەدا
كە تابلۆ گەورەكە مەیتی ناشاد-خۆیەتی!
سوپاس بۆ.وجودی تۆ لەم پێشەنگای خەمەدا
كە وێنە مەزنەكە تەرمی ناشاد خۆیەتی!
سوپاس بۆ هاتنی تۆ لەم پێشەنگای فرمێسكەدا
كە ڕەسمە جوانەكە جەنازەی ناشاد خۆیەتی!
سوپاس بۆ گەیشتنی تۆ لەم پێشەنگای داخەدا
كە میوانی مردنەكە گیانی ناشاد خۆیەتی!
سوپاس بۆ بەژداریكردنی تۆ لەم پێشەنگای زامەدا
كە ناوی دەعوەتكراوەكەی (سەیوان)
تەنیا و بەس ناشاد خۆیەتی!
***

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu