لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی باسی جینۆساید و كیمیابارانی كوردستان دەكرێت

تۆری ( KONCICC) بە هاوكاری بەشێك لە رێكخراوەكانی تایبەت بە كیمیاباران و  جینۆساید, لە چوارچێوەی كۆنگرەی 24ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە شاری لاهای هۆڵەندا, رۆژی چوارشەم3-12-2025 كاتژمێر 8:30 بۆ 9:45 بەیانی, لە هۆڵی  (  Yangtze 2) لە چوارچێوەی چالاكییەكانی  ASP24  سمینارێك رێك دەخات بە ناونیشانی (شوێنەوارەكانی جینۆساید و كیمیاباران لە كوردستاندا), تیایدا كۆمەڵێك پارێزەر, نووسەر,لێكۆڵەر, چالاكوان و قوربانی بەشداری  تێدا دەكەن.


بەخێر هاتن و بەڕێوەبردن: جەماڵ مەجید فەرەج , نووسەر و لێكۆڵەر لە بواری جینۆساید
سالار مەحمود,  نووسەر و لێكۆلەری بواری جینۆساید: تاوانی جینۆسایدی  ئەنفال یەكێك لە تاوانە مەزنەكانی سەدەی بیست.
ئەیاد كاكەیی , پارێزەری خۆبەخشی كەیسەكانی جینۆساید: هەوڵەكانی قوربانیانی شاری هەڵەبجە بۆ بە دادگایی گەیاندنی كۆمپانیاكانی چەكی كیمیاوی.
دارا محەمەد عەلی ساڵەح,  رزگاربوی  سەربازگەی دووبز و نگرە سەلمانی ئەنفالكراوان: لە دوو زیندانی جینۆسایدكردن گەڕامەوە.
لوقمان عەبدالقادرو سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیاوی هەڵەبجە: لە 16-3-1988 بە بەرچاوی جیهانەوە لە شاری هەڵەبجە ئاوا مردین.
هابیل ئەحمەد بەڕێوەبەی مۆنمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ: مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەكانی جەنگی دژ بە داعش چۆن دامەزرا. 
سۆنیا سەیدە عیسا  هاووڵاتی شاری شەنگال: داعش لە شەنگال ئاوای بەسەر كچان و مندالانی ئێزیدی هێنا.
هاوكات فلیم لەسەر جینۆساید و كیمیاباران نمایش دەكرێت.


بیستەم ساڵە لەم جێگایە چالاكی خۆبەخشانە لە بواری جینۆساید پێشكەش دەكرێت, هەموو خەرجییەكانیش لەسەر بەشداربووانە. 


بۆ پەیوەندیكردن: عەلی مەحمود : واتس ئاپ 009647503714620
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

009647503714620