
دووساڵ زێتره داعش جاڕی فراوان بوونی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌و شاره داوه، به‌ئه‌مری واقع حوكمی ده‌كا، خه‌لافه‌تێك ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌كانی له قوڵایی تونێڵه تاریكه‌كانی خۆی نه‌بێت له‌ترس به ئامانج گرتنی ناوێرێت كۆبونه‌وه‌و ئه‌حكامه‌كانی به‌ئاشكرا بپه‌رژێنێت. به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ته‌واوی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی كه چاوه‌دێری جوڵانه‌وه‌كانی ده‌كه‌ن روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئاڵۆز كردووه كه شیكاركردن و وهڵامدامهوهیان به حه‌تمی هێنده ئاسان و مه‌یسه‌ر نیه. ڕوداو و بویه‌ری زۆر به‌دوای یه‌كدا هاتوون و هیچیان ئه‌و قورسایی یه بی لایه‌نه‌یان نه‌بووه بتوانێت له زنجیره كۆی پێشهاته‌كان بڕواته ده‌ره‌وه به‌ڵكو له سه‌رێكی داعش به‌لێكه‌وته‌كانی ته‌نیا خۆیه‌تی، سه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی هاوپه‌یمانێتی ئه‌نتی داعشه كه نهكاراوه سیاسه‌ت و میكانیزمی ڕون بگرێته به‌ر بۆ بابه‌تی ریشه‌كێش كردنی بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، كات و ساتێكی زۆره باس له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌و شاره خودان دیرۆك و پێكهاته جیاوازه ده‌كرێت قسه‌و باسه گه‌رمه‌كه لهروبهری داگیركردنی ژماره‌دا به‌راوردێكی تاراده‌یه‌ك نالۆجیكیانهیه به‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (چوار-شه‌ش –هه‌شت) هه‌زارێكه، ژماره‌ی هێزه‌كانی تر له هاوپه‌یمانان و سوپای عیراق بێجگه له هێزی پێشمه‌رگه كه ئاماده‌سازی بۆشهركردن ده‌كه‌ن له‌سه‌روی سی هه‌زاره‌وه‌یه، شاره‌زایشیان له سنور‌و چوارده‌وری ئه‌و شارهدوولهته به‌قه‌د نۆ ئه‌وه‌نده‌ی چه‌كدارانی داعشه!!!كه‌واته ده‌سته‌وه‌ستان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه و ئهوچاوهڕوانیه ساڵ خایه‌نه له‌پای چی و بۆچی؟؟؟ ئه‌گه‌ر كاتی كامڵ بوونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان نه‌هاتبی!!! هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی عیراق هاوشانی دابه‌ش بوونه ئیداری و سیاسیه‌كه ئێستا ڕۆڵێكی گرنگ له قوڵبونه‌وه‌ی كۆتا هاتنی حساباته‌كان دوای نه‌مانی رێكخراوی داعش وازی ده‌كات، سوونه‌ی عیراق رێژه‌ی خۆرێبه‌ری كردنیان بردۆته سه‌ر ته‌ڵه‌زگه‌ی هه‌میشه هه‌ڵه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر ئارامگرتنی شیعه‌كان، له‌گۆشه‌نیگای ناسیونالیزمهكه نه‌بێت هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ده‌رو درواسێكانی نه‌بوه له‌وه‌ته‌ی حوكمی عیراقی كردووه، هاوسنووری عیراق وه‌كو حوكمڕانیه‌كی سونییكرد ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ندا سودێكی زۆرخایهنی هه‌بوه ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌وته خۆرایی یه‌ی دراوه‌ته ئه‌و شانشینه، هه‌ڵه‌و سه‌ركێشیه نهپچراوهكان وایكرد بیری (عه‌ره‌ب- نه‌ته‌وه‌ش) كاڵ بێته‌وه شتێك نه‌بێت به‌یه‌كیانه‌وه گرێیان بدات ڕه‌نگبی هۆكاره سه‌ره‌كیه‌ی پشت به‌ستنیان به‌توركیای سوونی له‌بری عه‌ره‌بی سوونی، لهوتێگهیشتن و خوێندنه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی گرتبی. توركیای ئه‌ردۆگان به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته چاوتێبڕینێكه له ویلایه‌تی موێل و خۆزگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی دابهشكاریهكانی پێش كێشرانی خه‌تی برۆكسله له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بۆوه‌ی بكارێت گه‌ر والی خۆیشی بۆدادنهنرێت هه‌رنه‌بێت به‌بیانووی پاراستنی توركمانه سونه‌كان شوێن پێی خۆی قایم بكات له پرسی داوای لێبوردنه رهسمیهكی روسیا بیگوازێته‌وه بۆ چاوسوركردنه‌وه له‌عیراق ته‌حه‌ددای هاتن و نه‌هاتن بكات جارێك وه‌ك ده‌ڵێت له‌سه‌رداوای (هه‌رێمی كوردستان) ه له‌كاتێكدا حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه پێشوازی له‌هه‌ر هێزو لایه‌نێك ده‌كات شه‌ری تیرۆری داعشی بۆ بكات!! به‌ره‌یه‌كی سعودی –قه‌ته‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت یه‌كه‌میان كهبهپراكتیكی له‌رێگای هاوهپهیمانێتی عه‌ره‌بی (سوونی) له‌یه‌مه‌ن شه‌ری ئێران و په‌لهاویشتنه‌كانی ده‌كات له‌ئالی دبلۆماسیشه‌وه ره‌تی بوونی كۆماری ئیسلامی ده‌كات له‌عیراق، له‌به‌رامبه‌ردا سیاسه‌تی هه‌م بوونم داواكراوه هه‌میش بێده‌نگم و به‌شێنه‌یی كاره‌كانی خۆم ده‌كه‌م یه‌كێكه له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێران له‌عیراق و بۆڕی سعودیه‌ی داوه له‌ڕوی ئایدۆلۆژی و سه‌ربازیه‌وه، شیاوه عیراق وه‌كو خاكێكی ته‌واو له ژینگه‌ی عه‌ره‌بی نه‌هێلێت و دایببرێت رێك بیخاته سه‌ر مه‌عه‌سكه‌ری شیعه له‌گه‌ڵ سوریا‌و یه‌مه‌ن و لوبنان چاره‌نوسیان پێكه‌وه گرێبدات –له‌زۆربه‌ی جه‌بهه‌كانی شه‌ردا بوون و كاریگه‌ری ئێران به‌رچاوه به‌ماددی مه‌عنه‌وه‌ی سه‌خاوه‌تی خۆی نواندوه، بۆنهومهراسیمه ئایینیه‌كان باشترین نمونه‌ی زیندوون له‌گشت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن سه‌ردانی شوێنهپیرۆزهكان له‌نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن به‌په‌نهانی به‌جێگره‌وه‌ی قیبله‌و حه‌جی ( (سونه‌كانی) ) ده‌ژمێرن ئه‌گه‌ر ده‌ربڕینه ئایدۆلۆژیهكه وه‌راست بگه‌رێت. توركیا به‌دیدی سوڵتانێكی عوسمانی تازه به‌فۆرمی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی سه‌رده‌م خوازیاره ڕوی (خه‌لافه‌ت) سپی بكاته‌وه له‌چه‌مك و ته‌عریفی داعشدا ده‌ری بهێنێت به‌هه‌ر هه‌موویان گۆره‌پانی عیراقیان هه‌ڵبژاردووه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان، په‌یدا بوونی كه‌ره‌سته‌ی خاو بۆ قۆناغی دوای (خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش) له نه‌ینه‌وای (ئاشورو نه‌مرود) گه‌لی پرسیار كێل ده‌كاته‌وه تامه‌ودایه‌كی دوور ده‌لیڤه‌ی دۆزینه‌وه‌ی پهرسڤهكانمان نابێت، پێشبینی ده‌كرێت و سه‌یریش نابێت به ئازادكردنه‌وه‌ی موێل ته‌ره‌فی سوونی هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رامبه‌ر كورد بگۆڕن و به‌شداری ته‌سك كردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ر هه‌رێم بكه‌ن، دروست بوونی پارێزگای زیاتریش به‌بی واقع بوونی هه‌رێمێك ودووانی تر، ئه‌گه‌ر هاتوو عیراق دابه‌ش بونێكی جیۆ سیاسی بۆنه‌كرێت باره‌كه جارێكی تر ناخۆش ده‌كات چونكه كهمهنهتهوهكانیش له قالبی ژماره ده‌رده‌چن هه‌ریه‌كه‌یان ده‌وڵه‌تێك پشتگیری بكات زۆر له گوینه كێشه‌ی كه‌می خاك دروست بكه‌ن و كورد وه‌كو نه‌ته‌وه زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م بێت، له‌م جۆره بارودۆخانه‌شدا ئیش وكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و لایه‌نه چاودێره‌كان به ده‌ردی سوریا به‌ته‌نها هۆشداریدانی بی كردار ده‌بێت به‌دروشمی ده‌ست وه‌رنه‌دان لهكاوباری ناوه‌خۆیی قه‌ناعه‌ت ده‌هێنن دۆخه‌كه به‌گشتی بۆ شپرزه‌یی خۆیی به‌جی ده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش پَویستی به‌ستراتیژێكی كوردی هاوبه‌ش هه‌یه له‌به‌كارهێنانی ئه‌و تاكتیكانه‌ی دهوهرهیان پێداوین له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رده‌می پاش رزگاركردنه‌وه‌ی موێل سه‌رله‌به‌ر هاوكێشه‌كان ده‌گۆرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.