مل ملانێی ئایدۆلۆژی له نێوان ئیسلامی سیاسی ودامهزاوهكانی تر كه نوێنه‌رن بهوهزارهتێك و رێكخراوێك به‌ناوی یه‌كێتی زانایان له هه‌رێمی كوردستان،خه‌ریكه پی دهنێتهناو قۆناغێكی ووردوههستیار،سه‌رچاوه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی خهلافهكهی داعش ته‌واوی پرسه ئایینیه‌كانی خسته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و په‌رسڤی جدی له‌مه‌ر به‌كارهێنانی تێكست و ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز‌و و سونه‌تی په‌یامبه‌ر (د. خ) ،مشت‌و مڕهكه لهقالبی ئارگیۆمێنتێك، لێك حاڵی بونێكی لۆجیكی وعه‌قڵانی بداته ده‌ست له‌وه رهتیداوه باس لێ‌كردن و شرۆڤه‌كردنی به توێژینه‌وه‌یه‌كی هاكه‌زایی ئاوی قه‌ناعه‌تێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بخواته‌وه، چونكه بابه‌ته‌كه ره‌گێكی قوڵی مێژوویی هه‌یه له‌دوای كۆچی دوایی په‌یامبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و بۆزیاتر لهههزاروچوارسهد ساڵه درێژه‌ی هه‌یه كهبهردهوام پێویستی به‌به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی سه‌رده‌م هه‌یه. له‌وماوه زه‌مه‌نیه‌دا جۆر‌و سروشتی لێك دابرانی ره‌وت و بزاڤه ئیسلامیه‌كان زیاتر بهرهولێك هه‌ڵوه‌دابوون و رشت بوونی ئایدۆلۆژیه‌كی دیاریكراو له [ مه‌زهه‌ب،ته‌ریقه‌ت،فه‌توا]قه‌له‌مبازی هاویشتوه،مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كه له هه‌رێم له‌و چاوگه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵات خواز باوه‌ری به‌و كردارانه نیه كه رێكخراوه ته‌قلیدیه كلاسیكیه‌كان له‌ناو ئاییندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵكو به‌به‌شێك له‌سیاسه‌تی حزبه‌كانی تری [عه‌لمانی]ده‌زانن،ئهوروبهروبونهوهیهی تادێت گه‌رمتر ده‌بێت،هه‌رسی حزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌له‌فی به ئاراسته جیهادی وئامۆژگاریهكهیهوه كه ئیدیعای ناحزبی بوون و بی سنووری بانگه‌وازی خۆیان ده‌كه‌ن تا ئێستا تیۆری گوێرایه‌ڵی حاكمیه‌ت و وه‌لی ئه‌مری فه‌رمانره‌وا به‌رامبه‌ر هێزی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی پیاده‌ده‌كه‌ن،حكومه‌تیش له‌ئازادی پێدانیان درێغی بۆ نه‌كردوون له‌سه‌ر حسابی بێهێزكردنی نفوزی حزبه ئیسلامیه‌كان كه دینیان بۆسیاسهتكردن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌كورسی حوكمڕانی هه‌ڵبژادووه. ئه‌مه‌ش به جۆرێك ئه‌وانی دیكه‌ی لههاوبیروباوهرانی هه‌راسانكردووه له‌یاده‌و بۆنه‌كاندا به‌بی دۆزینه‌وه‌ی شایه‌د به‌ئاشكراو نه‌خاسمه مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولودی په‌یامبه‌ر زۆر به‌رونی دووئاراسته‌ی دینداری ده‌بینرێت،گشتاندنه‌كه چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاشی گرتۆته‌وه به‌شینه‌وه‌ی نوقڵانه‌ی له‌دایك بوونی په‌یامبه‌ری ئیسلام لای یه‌كێك بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی دێرینی ئایینی و كلتورێكی له‌مێژساڵه‌ی باب و باپیرانه به‌ڵام لای دراوسێكه‌ی تر بیدعه‌یه‌كی ناپێویستهو دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌مه‌سه‌له جهوههریهكان،خوودی سه‌له‌فیه‌ت و مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌كردنی له‌بواره‌كانی ئایندا به‌بی توره‌كردنی ده‌سه‌ڵات،شێوه‌یه‌ك له‌و وێناكردنه‌ی ئه‌مرۆ به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات كه حزبه ئیسلامیه‌كان و هه‌ندێك له‌رای شه‌قام پێیان وایه سه‌له‌فیه‌كانیش بهدولای جیاواز دابه‌شی سه‌رهه‌ردوو حزبه گه‌وره‌كه هاتوون و به‌ویست خۆیان دژ به‌كه‌سانی تر به‌كاریان ده‌هێنن، به‌رله‌وه‌ی،پرسه‌كه گیرساویهتی خۆی له‌قسه‌كردن و به‌نابه‌دڵی یه‌كتر قه‌بول كردن له‌ده‌ست بدات پێویست به دارشتنی چوارچێوه‌یه‌ك ده‌كات دۆخه‌كه نه‌گه‌یه‌نێته پێكدادانێكی شكڵ جهزایریانهو میسریانه په‌ته‌كه وا لهناوهراستهوهبپچرێت كه‌س توانای گرێدانه‌وه‌ی نه‌بێت،ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاینی ره‌سمیش كێشه نه‌بێت و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوی دیینی له‌یه‌كتر جیاوازبن دیسانیش مانای ئه‌وه‌نیه له‌بیروباوه‌ری خه‌ڵك بكۆڵدرێته‌وه ئازادی وابهرتهسك بكرێته‌وه به‌ته‌واوی پشت له كلتور‌و فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی پێكه‌وه ژیانی كورده‌واریمان بكه‌ین. ووڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژئاوا به‌داڵده‌دانی رێكخراوه ئوێولی و توندره‌وه‌كان،سه‌ده‌یه‌ك زیاتره خزمه‌تێكی زۆریان به‌ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان كردووه هه‌ر ئازادیه‌كی ویستبێتیان بۆیان ده‌سته‌به‌ركردوون به‌حوكمی ئهودیموكراسیهی له‌وی پارێزراوه به‌ڵام ئێستا بۆئه‌وانیش بارودۆخهكهلهوه ترازاوه كه‌به‌چاوی هاوڵاتیه‌كی فه‌ره‌نسایی،ئه‌لمانی ئه‌مه‌ریكی بی زیان سه‌یر بكرێن،توندره‌وه‌كان زۆرترین سودیان لهومینبهرانه بینی كه‌له‌وڵاتی لێهاتوی خۆیان حه‌ددی په‌نجه هه‌ژاندنیان نه‌بوو چجای داوای چاكسازی و مافه‌كانیان بكه‌ن،ده‌ركه‌وتووه زۆرترین رێژه‌ی هاندان بۆتوندوتیژی چاندنی تۆی رق و كه‌راهیه‌ت له‌نێوان خۆیانی میوان ودانیشتوانی ئه‌و ووڵاَتانه له‌لایه‌ن ئه‌و ئیمام و پێشه‌وایانه بووه كهلهدوانگهكانیان زۆر به‌ساردی و بروایه‌كی پته‌وه‌وه داوای كوشتنی غه‌یره ئیسلامیه‌ك ده‌كه‌ن،روداوه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو بوون به‌تابلۆی ئه‌و به‌ئاگاهێنانه‌وه كه واقاعیدهو داعش و هاوشێوه‌كانی ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی یهئیسلام كردنی ئه‌وروپا پیاده بكه‌ن له‌رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندنه‌وه،ئه‌وه‌تا خۆپیشاندانه‌كان باره‌كه پتر رونتر ده‌كه‌نه‌وه، باڵی رادیكال له‌ووڵاتانه له خۆسازكردندان بۆلهدژ وه‌ستانی،خۆرئاوا له‌وه حاڵی بووه كه كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان به‌ناوی ئیسلام له پێشدا زه‌ره‌ر له خودی ئیسلام وباوهرداره راسته‌قینه‌كانی ده‌دات،موسولمانێكی پۆلیسی فه‌ره‌نسی به‌ده‌ستی تیرۆیستهكانی ووڵاته‌كه‌ی كه جه‌زائیره ده‌كوژرێت،موسوڵمانێكی دیكه له‌بری ئازادكردنی بارمته‌كان لهكافتریایهكی یه‌هودیدا ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی پێده‌به‌خشرێت، كه‌چی له‌هه‌ندی ووڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا ده‌ست خۆشی له‌تیرۆریستان ده‌كه‌ن كه مرۆڤ قردهكهن،ئاماده‌كاریه‌كان له‌باری سه‌ربازی و هه‌واڵگریدا ووڵاَتانی جیهانی خۆرئاوایان به‌یه‌كه‌وه بۆیه‌ك ئامانج كۆكردۆته‌وه،لێناگه‌رێن به‌رنامه‌ی تیرۆریستان بۆ پركردنی زیندانه‌كان بگاته‌سه‌ر،جه‌نگی دژه تیرۆر و كرده‌وه‌كانی ئه‌م دوایی یه هۆشداریدانهوهیهكی گشتگیرانه‌ی داونه‌تی كه بچوكترین ده‌رفه‌ت فه‌راهه‌م بكرێت تیرۆر له‌ژێر هه‌رناوێك و بابه‌تێك بێت ده‌ستی خۆی ده‌وه‌شێنێت، پرسیاری ئایینده ئه‌وه‌یه چ ده‌بێت ئه‌گه‌ر خۆرئاوا به‌گشتی بریاریدا سه‌رجه‌م جالیه‌ی ووڵاَته ئیسلامیه‌كان و كه‌سانێك كه هانی توند‌و تیژی ده‌ده‌ن به‌تێكرای خێروبێریانهوه هاورده‌ی ئه‌و شوێنانه‌یان بكاته‌وه كه له ئهێڵدا لێیه‌وه هاتوون؟؟ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی خاوه‌ن خالێكی هاوبه‌شه،ئه‌و بایه‌خ دان وههماههنگیهی كه‌دروست كراوه بۆله‌ناوبردنی تیرۆر،خۆی له‌خۆیدا تێگهیاندنێكی كه‌م ده‌گمه‌نه كه به‌هه‌موولایه‌ك نه‌هێڵرێت ئه‌زموونه‌كه‌ی دوچاری مه‌ترسیه‌ك بێت كه زیانی لهرادهبهدهرله كێشه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كه‌مان ده‌دات. ده‌خوازرێت به‌وریایی یه‌وه مامهڵهبكرێت لهكارلێك و كاردانه‌وه‌كان كاتی هه‌رێم پێویستی به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی نوی ده‌بێت.
