مێژووكرد بوونی چه‌مك وده‌سته‌واژه‌ی سیاسه‌ت له‌كتێبه‌كه‌ی ئه‌رستۆدا، رێگهلهوهناگرێت، ده‌وڵه‌ت شاره‌كه‌ی یۆنان و جوڵانه‌وه ئاینیه دژه‌كان لهپهراوێزێكی بی كاریگه‌ردا بخرێنه ناو چوارچێوه‌ی پرسێكی كاتیه‌وه هه‌ركاتێك سیاسهتكردنهكه ره‌سمی پره‌نسیپه‌كانی خۆی بۆ قۆناغی ده‌وڵه‌ت بوون به‌سی ته‌وه‌ره‌كه‌ی یاسادانان وجی به‌جێكردن ودادوه‌ری كردهنهخشه رێَگا بهتێپهرچوونی زه‌مه‌ن ده‌پوكێنه‌وه و مه‌ترسیان نامێنێت، له‌پێناو ئامانجێك كه قورسایی یه‌كه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن خودی فۆرم میتافۆره‌كانی ئایین شه‌ری مانهوهوخۆسهپاندن ده‌كه‌ن، ده‌ورو ته‌سلیمی ئایدۆلۆژیای دیینی به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه هالهیهكی خۆپارێزی له قوڵایی بیروباروه‌ری تاكه نهریتگهراكان جێگایه‌كی نه‌گۆرو موقه‌ده‌س بۆخی ده‌سته‌به‌ركات به‌ڵكو له‌خاڵی به‌هێزبوونی خۆیدا به‌رده‌وام ره‌ئی زۆر‌و خۆتێهه‌ڵقورتانی فره‌ی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان هه‌بووه تا دواجار له‌ناو ده‌ستوره‌كان و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆڵی حاكمی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینیوه. پۆلێن كردنی هاوڵاتی بون لهكۆمارهكهی ئه‌فلاتوندا، پێدانی مافی ده‌نگدان و بوون به‌ئه‌ندامی دهستهوچینهكان خۆی لهعهقڵانیهتێكی ره‌ها به‌رجه‌سته نه‌كردووه، پێش مه‌رجی ئابووری جۆری ره‌گه‌زو له‌ش ساغی ته‌واوكه‌ری هاوكێشه‌ی زه‌وی ماڵ وموڵك كراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بایه‌خ دان به‌وته‌رزه مرۆڤه‌ی ده‌توانێت ته‌قه‌لا بۆخۆسهلماندن بدات و به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ئابونه‌و بیمه‌و پیتاكه بناسرێت كهدامهزراوهكان وه‌كو سیسته‌م دایان هێناو به‌رێوه‌یان ده‌برد، ته‌نانه‌ت مرۆڤ بوونی باش وراسته‌قینه هاوتا كراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ راده‌ی به‌رهه‌م هێنان كه‌پاشان له‌لوتكه‌ی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌مدا ئینسانه‌كان به‌ته‌واوی له‌جه‌وهه‌ری خۆیان داماڵدران، تاكه‌كه چه‌ند ره‌نێو ده‌هێنی َ به‌ربه‌ی داهاته‌كه ئه‌وه‌نده‌ش قیمه‌تی بۆ داده‌نرێت ئه‌مه‌ش كرۆكی سیاسهتكردنێكه ئه‌مرۆ وه‌ردی ئه‌و شۆیه ده‌داته‌وه كه‌له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی (ده‌وڵه‌ت-شاره‌وه) به‌بنه‌ما جێگركراوه، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌فلاتون كه‌ده‌ڵێت ده‌بێت كه‌سێكی فه‌یله‌سوف یاخود له‌فه‌لسه‌فه تێبگات حوكمرانی بكات له جیهانی سی یه‌مدا بۆ پرسێكی ئایینی ئه‌بستراكت گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه، له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست كه‌هاته پێش پۆل بریمه‌ری حاكمی مه‌ده‌نی عیراق رازی كردنی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان بوو چه‌ند جارێك ده‌ستوره‌كه له‌ئان وساتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دا بووه، بالێوز بریمه‌ر به ئیعترافی خۆی تووشی دڵه‌راوكی یه‌كی مه‌زن هاتبوو بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی له‌په‌یوه‌ندی شهوررۆژدابووه كه قه‌ناعه‌ت به سیستانی بكات كه‌وا پێش 30 حوزه‌یرانی 2004 ناتوانرێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، جێگیربوونی مادده‌ی 61 كه‌ماف به دانیشتوانی سی پارێزگا ده‌دات ده‌ستوره‌كه ره‌ت بكه‌نه‌وه شتێكی ئاسایی یه، پێدانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بهكۆمهڵهكهسێك له‌ئه‌نجومه‌نی حوكم له‌بری حكومه‌تێك و ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ڵبژێردراو كاره‌سات ده‌بێت، پرۆسهسیاسیهكه وای لێهات بریتی بێت له‌هه‌یمه‌نه‌ی مه‌زهه‌بێكی زۆرینه وه یه‌كسان كرێته‌وه له‌گه‌ڵ كارهكتهرهسهرهكیهكانی كه سوونه‌و شیعه‌ی عیراقی و ئیقلیمین. دیدگای نێو ده‌وڵه‌تی بۆسیاسهتهكانی جیهان هێلێكی ته‌ریبه له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌تی رۆژئاوا كه دین وده‌وڵه‌ت دوودامهزراوهی جیاوازی سه‌ربه‌خۆن و لێك جیاكراونه‌ته‌وه هێڵه‌كه‌ی تری لاره به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك ده‌گه‌رێت هه‌ردوو رۆئیا هاودژهكهی جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له‌رۆژهه‌ڵات و ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیانه‌ی سیاسه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوسۆزی ئایینی و مه‌زهه‌بی داده‌رێژن به‌یه‌كه‌وه بیان گه‌یه‌نێته به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوبه‌ش و خۆیشی بهیاریدهدرێكی خێرخواز بێته‌ده‌ره‌وه. له‌سه‌رێكی دیكه‌وه سروشتی سیاسه‌تكردنه ههرێمیهكه جارێكی تر بۆ دابه‌ش بونێكی ناوه‌خۆیی بچوك كراوه‌ته‌وه بۆعیبادهتێكی سیاسی به قامه‌ت و ئیمامهتێكی دیاریكراو، توركیا‌و سعودیه هاورانین سه‌باره‌ت به گۆرانكاریه‌كانی میسر، یه‌كه‌میان به‌كوده‌تای ده‌زانێت چونكی ئیخوانه‌كان له‌پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه نزیكن و یارمه‌تی ده‌رده‌بن بۆ بیناكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تێك له‌به‌رگی عوسمانیهكی تازه‌دا لهژورهكانی كۆشكهتازهكهی دڵمه باخچه‌دا، ئه‌ویدیكه‌یان به گێرانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌زانێت له‌به‌رئه‌وه‌ی فراوان بوونی هه‌ژموونی ئیخوان سنورێك بۆ باڵاده‌ستی سعودیه‌كان داده‌نێت له‌كاتێكدا توركیا‌و سعودیه دووده‌وڵه‌تی سوونی مه‌زهه‌بن، میرنشینی قه‌ته‌ریش به‌هه‌مان شێوه له‌داخی قهرزهزۆرهكهی له‌سه‌رده‌می مورسی، هه‌وڵه دبلۆماسی وراگهیاندنهكانی خۆی بۆ ناشیرین كردنی حكومه‌تی میێر و شه‌خسی عبدالفتاح سیسی چركردۆته‌وه له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر به‌پاڵپشتی تیرۆر خه‌تابار ده‌كات له‌دواین بریاره‌كانی دادگای ئه‌و وڵاته رێكخراوی حه‌ماسی وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساند كهحهڵقهی به‌یه‌ك گه‌یاندنی توندره‌وه‌كانی سوونه‌ی جیهادین. ئێران لهكهوانهی هێزی به شیعهكردندا له‌لوبنان وسوریاو عیراق و یه‌مه‌ن، قوربانی بهجهنگاوهرهكانی ده‌دات و به‌شداری شه‌ری داعشی كردووه كه‌چی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی سونه هاوپه‌یمان نیه جگه له‌حه‌ماس نه‌بێت كه‌وه‌كو حزب الله بۆسودی خۆیان وه‌كو سه‌ری ڕم به‌كاریان ده‌هێنێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بۆسه‌رهه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كان، هه‌ریه‌كه له‌ئێران و توركیا رویه‌كی دیاری موسوڵمان بوونی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتووه ئینتمای سونه‌و شیعه‌بوونی پێوه دیاره، خۆش ویستنێكی سیاسیانه‌ی نارۆشنه له‌هه‌ل و مه‌رجی ئێستاوبۆ پرسی روبه‌روبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، زۆرجار وارێكهوتوه دووهه‌ڵوێستی جیای له نێوه‌نده‌كانی بریار له‌هه‌رێم دروست بكات له‌ئه‌ده‌بی شۆرشگێری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌دا، ئه‌مه‌یان واده‌كات ده‌ست وه‌ردانی هه‌ردوو دهوڵهتهئیقلیمیهكه شه‌رعیه‌تی له‌ناكاو بۆخۆیان به‌ره‌وا بزانن له‌جیاتی ئه‌و هاوكاریه لۆجیستی و هه‌واڵگریانه‌ی پێشكه‌شی هه‌رێمی ده‌كه‌ن ئیران به‌دیوه ئه‌منیه‌كه‌ی، توركیا به‌دیوه ئابوریه‌كه‌ی، بۆعیراقیش مه‌سه‌له‌كه به‌م ره‌نگه‌یه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی لای هه‌رێم دروست كردووه له‌وه‌ته‌ی دانوستان بۆسه‌لماندنی بودجه‌و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكومه‌ت رازی بكه‌ین ده‌بێت كۆماری ئیسلامی بروا پێبكه‌ین فشار بۆسه‌ر بهغدابهێنێت، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی هه‌ڵچونی سونه‌كان وا له‌توركیا بكه‌ین بانگهێشتی لای خۆیان بكه‌ن بۆ پێدانی ئامۆژگاری تێبگه‌یه‌نرێن كه زه‌مه‌نێكی دیكه‌و قۆناغێكی دیكه له‌عیراق هاتۆته ئاراوه، سیاسیه‌كانی كوردیش له‌هه‌ندی حاڵه‌تدا لێدوانه‌كانیان لهمهحهبهتی لایه‌كی مه‌زهه‌بیدا شتێكی هه‌ست پێكراوه كه‌به قازانجی ئیزدواجیه‌تی پێوانه‌و كێشانه هه‌رێمیه‌كان كۆتایی دێت، له‌م ناوه‌نده‌دا ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئمهریكاش كه رابه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تێكی جیهانی ده‌كات بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر، بۆ ته‌ره‌ف شیعه نه‌رمتره به‌چاو مه‌زهه‌بێكی میانره‌وه‌ی ئیێلاحی ده‌یانبینێ له‌به‌رامبه‌ر سونه كه بهداڵدهدهری (داعش) وه‌سفیان ده‌كرێت بگره ئه‌مرۆ نوێنه‌رایه‌تی باڵی ناسیۆنالیستی سونهدهكات له پۆشاكێكی ئاییندا یاری بههاوكێشه سیاسیه‌كه ده‌كات له‌عیراق و سوریادا. هه‌رێمی كوردستان ئێستا هاوشێوه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌حكامی عورفی له‌چه‌ند جه‌مسه‌رێكی دژوار‌دا سیاسه‌تی به‌رگری مانهوهدهكات، دۆخی ناوه‌خۆیی و قه‌یرانی ئابووری، بوونی ره‌خنه‌و تێبینی له‌وكاته‌دا مه‌حكومه به‌هه‌ندی بریار كه ته‌واو كۆك نیه له‌گه‌ڵ ستراتیژ‌و ئه‌جندای خۆی بۆ ئایینده، به‌ڵام كه ئه‌مرۆ مه‌زهه‌ب ئاراسته‌ی سیاسه‌ت دیاری ده‌كات له جوگرافیای له‌قالبدانی هه‌رێمایه‌تی حاڵی حازر ناتوانێت جیاوازتر بیربكاته‌وه، ئه‌وه‌ی بایه‌خداره له كوردستان سه‌ره‌كی نه‌بوونی كێشه‌ی سونهبون و شیعهبونه به‌واتایه‌كی تر وهكوعیراق نیه مه‌رجه‌عێكی مه‌زهه‌بی بریاره‌كان ده‌ربكات و كاتی میزاجی ته‌واو نه‌بێ بیه‌وێت په‌كیان بخات، به‌ڵكو كێشه‌كه سیاسی وكلتوری و نه‌ته‌وه‌یی یه، هاوهه‌ڵوێستی یه‌ك ریزی هه‌یه، ئه‌و هاوسه‌نگیه به‌زۆر به‌یه‌كه‌و لكاوه له‌عیراق تاچه‌ند راده‌گیرێت ئه‌وا داهاتوو بتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بداته‌وه ده‌نا یاریكه راكێشان و پشراندنی پهتێكه حسابی دوای روداوه‌كان بكاته پێشه‌نگی دوباره هه‌ستانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری ودابین كردنی خۆش گوزه‌رانی وئاشتی بۆ هاوڵاتیان.