
واقع بوونی پرسی مه‌زهه‌بی وه‌كو چاره‌سه‌رێكی هه‌ڵكشاو و قه‌باره گه‌وره له هاوكێشه‌ی سیاسی‌دا، چه‌ندین مه‌غزاو ده‌لاله‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رهه‌ڤ ده‌كات، ده‌كرێت به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ر بهناخواست و نابه‌دڵیش بێت سودێكی سیاسی لی ببینرێت. له‌رووی جوگرافیا‌و پێكهاته‌ی ئه‌تنی دانیشتوان له ووڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان، خاوه‌ن روگهو ئایدیا سونه‌كان له ژماره‌و كاریگه‌ریه‌وه زیاترن له شیعه‌كان ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش به‌رشه‌ق خۆشتر ده‌كات نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئابوریه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و چه‌مكی به‌كارهێنانی دین وه‌كو ره‌گه‌زێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز كه خۆی له شانشینی سعودیه بۆجیهانی سوونی گه‌رایی و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هیلالی شیعی ده‌بینێته‌وه، هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه خاوه‌ن نه‌وتێكی زۆرن و نفوزیان به‌رده‌وام روو له‌زیادبوونه له‌ناوچه‌ی میزۆپۆتامیا به‌تایبه‌تی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی. ده‌وڵه‌تی بۆماوه‌یی شاهانه‌ی سعودی له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران وه‌كو پره‌نسیپی خاوه‌نداری دوومهزههبی سه‌ره‌كی ئایینی له بازنه‌ی ئیسلامدا جیاوازیان نیه به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ژیرانه‌تره به‌وه‌ی هیچ ناكۆكیه‌كی له‌گه‌ڵ ره‌وته‌كانی تری شیعه نیه‌و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكانی یارمه‌تی مه‌عنه‌وی و دارایی پێشكه‌شی میلیشیاو هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات كه ئهجنداكهی جی به جێدهكهن له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی به پێچه‌وانه‌وه عاله‌می سوونی نه‌بوونی مه‌رجه‌عێكی ئایدۆلۆژیه و بارگاویكراون به دژایهتیكردنێك سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ته‌مسیلی گشتی ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وه‌تا توركیا وقه‌ته‌ر هه‌مبه‌ر میسر‌و له‌سه‌نگه‌ردان و ئیمارات و سه‌لته‌نه‌تی عه‌ممان موجامه‌له‌ی ئێران ده‌كه‌ن وێرای ئه‌وه‌ش هه‌ڵس و كه‌وتی ئهمهریكاو رۆژئاوا بۆخۆیان به ئه‌نجامگیرتر ده‌زانن له‌گه‌ڵ ئێران چونكه پێیان ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان میانرهوتره له هی سونگهرایی یه‌كان و ئومێدی چاكسازی پتر له یه‌كه‌مه‌كه‌یان به‌دی ده‌كرێت. یه‌كلایی نه‌بونه‌وه‌ی بارودۆخی عیراق له‌ده‌ره‌نجامی شه‌ری تیرۆر‌و قاڵ بونه‌وه‌ی هه‌ستی تایه‌فه‌گه‌ری به‌ناو شاره‌گی ژیان و میتۆدی بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان ده‌رفه‌ت به تێڕوانینی جیاواز ده‌دات له هه‌رێمی كوردستان كه بۆسوودی خۆی زۆرینه‌ی موسوڵمان بوونی له مه‌زهه‌بی سونیدا له جوغزی سه‌وابیته‌كانی ئایین به‌كه‌ڵكی خۆی ههڵسورێنی و په‌یوه‌ندی جۆراوجۆرلهگهڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بونیات بنێت كه هاوسۆزی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان تێدایه به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی كورد نه‌خاسمه (سعودیه، قه‌ته‌ر كه سامانداره به گه‌وره‌ترین كێلگه‌ی غازی سروشتی و رۆڵی هه‌یه له ناوه‌نده‌كانی بریار له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، میرنشینه‌كانی ئیمارات، میسر، توركیا هتد) ئه‌مه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام بدرێت به پێره‌و كردنی ئالیه‌تێكی باش و بهراوركردنی به هه‌ڵبژاردنی رێگه چاره‌یه‌ك كه‌مترین زیانی به‌دواوه بێت، ئه‌م بابه‌ته ده‌مارێكی زێده هه‌ستیار ده‌بزوێنی ره‌نگه دوچاری ره‌خنه‌و گازانده‌ی غه‌یره بینه‌وه به‌ڵام به‌دارشتنی ده‌ستورێكی سیكۆلار‌و مه‌ده‌نی كێشه‌ی مه‌زهه‌بی له‌رووی عورف‌و یاساوه هێنده زهرهرهێن نابێت ئه‌گه‌ر قوربانیدانی پێش وه‌خته‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، له‌سه‌رێكی دیكه‌وه ئاكامه‌كه به‌ده‌ربرینی مه‌ترسی كۆتایی نایه‌ت كه‌ئه‌م ته‌رزه سیاسه‌تكردنه‌ی كورد ببێته شوێنێ تیایدا پێكه‌وه ژیانی پێهاتهكان مه‌حاڵ بێت به‌ڵكو كاته‌كه زامنی تێگه‌یشتنێكی له‌بارو دروست ده‌كات و هاوكارو هاوسه‌فه‌رێكی بایه‌خدار ده‌بێت بۆ پرسی به‌ده‌وڵه‌ت بوون و ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و میكانیزمه‌ی هه‌رێم كه ده‌یه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر عیراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بیگرێته‌به‌ر بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رو وه‌رچه‌رخانێك، داهاتووی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ره‌نگرێژ بكات. مهفاو سوودی (مه‌زهه‌بی) به‌مه‌رجی بوونی ده‌ستورێكی شارستانی مافه‌كانی تاك به‌بی جیاوازی ئایینی وكلتوری و زمان سه‌ره‌رای وارد بوونی دیدێكی نازانستی له‌سه‌رده‌می دیموكراسیدا، دیسانیش له لاكه‌ی تره‌وه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ستراكچهرونۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێم و عیراق له‌ناو هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤه نادروسته‌كان، بژارده‌یه‌كی شیاومان پێده‌ده‌ن بۆقۆناغی ئه‌مرۆ به‌ئه‌گه‌ری پێداچونه‌وه‌یه‌كی ریشه‌یی بهسیاسهتهكه كاتێك ئامانجه‌كه‌مان هاته‌دی چونكه هه‌وڵه‌كان بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه دیموكراسیه‌كان له‌وه‌به‌ده‌ر چی تر قه‌بول ناكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.