
به‌ریه‌ك كه‌وتنی سكۆلاریزم، له‌گه‌ڵ ئایدیای دینی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینیه‌وه، توخمی سه‌ره‌كی له‌بنیات نانی حكومه‌تێكی تازه ده‌كاته دووله‌تی دژ به‌یه‌ك، یه‌كه‌میان ره‌وایه‌تی له شه‌قام و ده‌نگێك كه ویستی گۆرانكاری به‌ده‌وامی هه‌یه وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویتر به‌ناو شه‌رعیه‌ت له (ئاسمان –په‌یامه‌كانی ئایین) وه‌رده‌گرێت خۆی به‌وه‌كیلی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌زانێت، مه‌ترسی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه هه‌ردوولا له چربونه‌وه‌ی ناكۆكیهكانیاندا ده‌توانن به ویستی خۆیان چه‌مك ودهستهواژهیهك كه یارمه‌تی چه‌سپاندنی په‌یامه‌كه‌یان ده‌دا ده‌سكاری بكه‌ن، بوونی ئه‌م ته‌رحه ناگوزێریه هیچ كات كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و حهسانهوهوپێكهوه ژیان نابات، ئومێی داهاتویه‌كی باشتر له‌خه‌یاڵ و سه‌رابێك زیاترنابێت.
ده‌گوترێت روداوه سیاسی و سه‌ربازیه‌كان له عیراق و سوریا نه‌خشه‌ی جوگرافی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و رێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆ ده‌گۆرن، شتێك به‌ناوی پیرۆزی سنوره‌كان ناهێلێته‌وه. پرسی هه‌ره گرنگ كه‌به‌شێوه‌یه‌ك پانتایی یه‌كی نادیار‌و هه‌ست پێنه‌كراو بهبهرخۆیدا ده‌برێت جۆری ئهلتهرناتیڤهكهیه كهدوامهقام شوێنی رژێمێك یاخود ده‌وڵه‌تێك ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی لۆجیكی و زانستیانه پێوه‌ری راسته‌قینه‌ی ناسینه‌وه‌ی دوا ئه‌نجامه‌كان بێت ئه‌وا ئاینده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا بوونی نیه به‌ڵكو كه‌مترین بیركردنه‌وه‌ی پێویست بۆ دۆخه دژوارهكه نه‌كراوه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت بێته پێشه‌وه و به‌دیلێكی كتوپرٍِ جێگای بگرێته‌وه. جه‌نگ هه‌ربه‌ته‌نها بریتی نیه له‌گۆرینی ڕواڵه‌تی خاك وشێوازی حوكمڕانی به‌ڵكو ژینگهوئاوهدانی و ژێرخانی ئابووری له‌ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵده‌قه‌نێت له هه‌موویشی ناخۆشتر گۆرینی سایكۆلۆژیای كه‌سه‌كان وكارهكتهرهكانه لهچاكهوه بۆخراپ و خراپه‌كه‌ش بۆ خراپتر‌و توندرهویهك، به‌رهه‌مه‌كه‌ی دڵره‌قی وحه‌ڵاڵ كردنی خوێنی براكه‌ی لهرگهزو ئاینه‌كه‌ی ده‌بێت، له‌هه‌ردوو ووڵاته‌كه‌ی میزۆپۆتامیا و خاوه‌ن یه‌كه‌مین پایته‌ختی شارستانیه‌تی، یه‌كتر سرینه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی دوای نایه‌ت هه‌تاكو بارودۆخه‌كه‌ش ئیدامه‌ی هه‌بێت ده‌ست بهرداربونهكهی ته‌ڵاقی ره‌جعی نابێت به پێچه‌وانه‌وه گه‌شه‌ی ئایدۆلۆژیای دینی ریكۆردی به‌رز تۆمارده‌كات له‌م حاڵه‌ته‌شدا مافه‌كانی مرۆڤ و رێزی ئاده‌میزاده‌كان له نزمترین ئاستی خۆیدا ته‌سبیحاتی رزگاربوون ده‌كات. هێزێك كه له سه‌روچاوه‌ی شۆرشگێریه‌وه جێگایه‌ك داگیرده‌كات به‌ناوی ئازادی مرۆڤهزۆرلێكراوهكانهوه ته‌هلیل و سه‌لاواتی تێكه‌ڵ به‌گریانی ئازادبونێكی ساخته ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی دۆراو بۆدوباره ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی چووه بهسهرداروبهردی روخاو كه‌لاكی كوژراوهكانهوهی ئهوكهمه ته‌رو وشكه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌ناوی ده‌بات و جارێكی تر ئاڵاكه‌ی به‌ناوی سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌رزده‌كاته‌وه، بی ئاگاییی هه‌ردوو لای دوژمن بهبیرباوهرو بوونی یه‌كتر له‌و نێوه‌نده بی ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ههركهڕهته به‌عه‌قیده‌و ئایدیایه‌ك بارگاوی ده‌كرێت ده‌بێته باجده‌ری یه‌كه‌م و دواهه‌م بهبهبی ویستی خۆیشی بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆی جی ده‌هێلێت له‌قۆناغی چاو ههڵێنانیهوه په‌روه‌رده‌ی ئه‌و روداوانه ده‌بێت و زیاتر له‌له‌ی تفه‌نگ و دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌بینێت له كۆتاییدا راكردن له‌و ژیانه به‌ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆی ده‌زانێت هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوونی هه‌بێت له‌ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی و به‌هه‌شتی نه‌هاتوو نه‌جاتی ده‌بی. ئه‌م ناگوزێری و ره‌وشه نه‌خواستراوه له دوووڵاته ناوبراوه‌كه مۆدیلێكی فه‌رمانره‌وایی له‌شێوه‌ی ئێران له عیراق، سعودیهوتوركیاو قه‌ته‌ر له سوریا ده‌بنه ده‌وڵه‌تی دینی به‌رێوه‌بردنیان له‌ده‌ره‌وه جی به‌جێده‌كرێت و هێڵی سیاسیان بۆ دیاری ده‌كرێ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا عامیلی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ره‌تایه‌كی تازه ده‌بێت له میراتی قوڵ بونه‌وه‌ی مل ملانێی ساده روه‌و دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی، به‌م پێیه‌ش سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك میدیا سێكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سۆزی ئاینداری ده‌خرێته راژهیئهم بویه‌ره تاكه‌كان بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه به‌لای مه‌یلی توندئاژۆییی ده‌بات. سه‌ره‌نجام خۆدۆزینه‌وه تاكی كوردی له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و عه‌لمانی كارێكی زۆر سه‌خت ده‌بێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان له به‌كارهێنانی زاراوه‌ی نارۆشن لهوتۆزه هه‌ناسه دیموكراسیه‌ی له هه‌رێمدا هه‌یه دورنه‌كه‌ونه‌وه و پرۆژه‌یه‌كی مۆدێرن دانه‌رێژن ده‌بی بۆ بن ره‌حمی ته‌رزی ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه مامه‌ڵه‌ی به‌ئه‌ندام بوون بكه‌ن چونكه رێگه‌ی گشت روداوه‌كان كه یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حساباتی قوتبه‌كانی سیاسه‌ته سه‌رێكی به‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا ده‌روات.