روداوه سیاسی و سه‌ربازیه‌كان " له‌گه‌ڵ ههلو مه‌رجی ئیستای ئه‌و شوین وناوچانه‌ی شه‌رو ئاژاوه‌یان تیدابهرقهراره " له‌گه‌ڵ دابه‌ش بوونی حوكمرانی بۆ سی ئاراسته‌ی هه‌ریمی كوردستان "حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق داعش و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی "چه‌ندین پرسی ناوه‌خۆیی
زۆر ئالۆزی وروژاند كه‌په‌یوه‌ندیان به ژیان وگوزه‌رانی تاكه تاكه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه"ههموونیوهنده سیاسیه‌كان و ناوه‌نده ئابوریه‌كان ئه‌وه ده‌زانن كه‌وا داهاتی عیراق نه‌وه‌د به‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی فرۆشتنی نه‌وته " له‌ماوه‌ی یازه ساڵی ئازادی دوای به‌عس به‌لێشاو دراو له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه خه‌رج كراوه و سندوقێكی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یهكگرتوهكانهو دانرا كه عیراق پاش جه‌نگ بینا بكاته‌وه كه‌له‌كه‌بوونی پاره ته‌نگژه‌ی كلتوری و فه‌رهه‌نگی كه‌سێتی تاك له‌وڵاته مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نه‌هێنایه دی كه ئاستی نیشتمان په‌روه‌ری و قه‌ناعه‌ت هه‌بوون به‌به‌شه‌كه‌ی له‌داهاته نه‌ته‌وه‌یی یه‌كه وای لێبكات حه‌زی كه‌سبی نامه‌شروعی نه‌بێت بیرمه‌ندی گه‌وره دكتور علی وه‌ردی له كتیبی چه‌رده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له مێژووی عیراقی نوێ ئاماژه بهنهگۆری سایكۆلۆژیه‌تی تاكی عیراقی ده‌كات كهبهردهوام له‌په‌نا به‌شه‌كه‌ی خۆی ئاره‌زووی به‌ده‌ست هێنانی شتانی تری هه‌یه كه هی خۆی نین و هه‌وڵی چه‌نگ كه‌وتنی ده‌دات كاتیكه به‌ده‌ستیشی هێنا چوارچێوه‌یه‌كی قانونی شه‌رعی ئایینی بۆ ده‌دۆزێته‌وه و زه‌حمه‌تی ژیان ده‌كاته بیانوو له‌كاتێكدا ئه‌م به‌رهه‌مه نامه‌شروعه چاوگه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خانه‌ی دزیكردن له موڵكی گشتی و هیچ ویژدانێكی زیندوو قه‌بولی ئه‌و ئیزدواجیه‌ته له پێوانه‌و ئه‌خلاق ناكات " ئیستا له‌وه‌ته‌ی عه‌بادی حوكمی گرتوه‌ته ده‌ست چه‌ندین مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا كردوون له بواری عه‌سكه‌ری وسه‌ربازی وه‌همی "خانه‌نشینی وه‌همی "پۆلیسی بندیوار وه‌ك خۆیان پێی ده‌ڵێن ئاسمانیه‌كان باس باسی گه‌رانه‌وه‌ی پاره‌به بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌م پرسه بۆته رۆژه‌ڤێكی گرنگ هاوشانی كرده سه‌ربازیه‌كان و جموڵه سیاسیه‌كان بۆیه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان "ئه‌وه‌ی بایه‌خداری زیاتری په‌یدا كردووه كه ئایا عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌ری گه‌نده‌ڵیان راگه‌یاندووه و خه‌ریكن دام ودهزگاكانیان به دامه‌زراوه‌ییی ده‌كه‌ن له‌وه‌ختێكدا له هه‌رێمیش كێشه‌ی له‌م بابه‌ته‌ی هه‌ن و ناكرێت خۆی لێ ببواردرێ له نێو ئه‌و واقعه‌دا كۆمه‌ڵیك فاكت خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن كه میكانیزم و ئالیه‌ت چۆن بگیرینه به‌ر چۆن راده‌ی وشیاری تاك بگاته سنوریك خۆی ئاماده نه‌بیت له مووچه‌یه‌ك زیاتر وه‌ربگرێ و هه‌ست به‌وه بكات كه وه‌رگرتنی دوومووچه به‌ناشه‌رعی به‌له‌وه‌ی قازانجی ماددی پێ بگه‌یه‌نێ له بنه‌ره‌تدا غه‌در له هاوڵاتیه‌كی خۆی ده‌كات كه پێویسته وانه‌بێ یه‌كیك له رێگا چاره پێشنیار كراوه‌كان له‌گه‌ڵ برینی دیارده‌ی دووموچه‌یی وزیاتر ریكخستنی میرات و پاشماوهكهیهتی ئه‌ویشیان له بازنه‌ی دابین كردنی مووچه‌ی (سۆسیال) بۆهه‌ر هاوڵاتی و خێزانێك و سوود بینینه له‌ئه‌زموونی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كان چونكه له‌وه لۆژیكی و مه‌نتیقی تر نیه خۆمان رهخنگرو حه‌كیمی ده‌رده‌كانی خۆمان بین نه‌وه‌ك راپۆرتی شه‌فافیه‌تی جیهانی جیاوازیه‌ك نه‌كات له نیوان هه‌رێم و عیراق و جوگرافیا رۆڵی حاكمی موتڵه‌ق ببینیێت " ئاراسته كردنی روداوه‌كان بۆئه‌و ئامانجه به‌نه‌ما گرتنی مۆراڵی به‌رپرسیارێتی ده‌كرێت هه‌ریه‌كێك له‌لای خۆیه‌وه دادگای ئهوویستهبكات كه فشاری بۆده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی بیر له به‌كارهێنانی رێگای ناته‌ندروست بكاته‌وه له‌ئیداره‌و شوینه‌كانی خزمه‌تگوزاری پیشكه‌ش كردن به هاوڵاتیان " له‌رو روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ داعش یاسا به‌نه‌ما ناگیرێت تیایداخهلك چاوی ئه‌وه‌یان له‌و ریكخراوه‌و حوكمه‌كه بیت یچوكترین ریزو به‌های مرۆڤایه‌تیان لابێت تاكو وه‌كو به‌دیل ته‌ماشابكرێت به‌ڵكو سیاسه‌ته‌كه‌یان تائێستاش كه‌ڵك بینینه له لایه‌نی سۆزداری خه‌ڵكه‌كه بۆئایین و ئهوناعهدالهتیهی له‌دابه‌ش كردنی داهاتهكاندا ره‌چاو ده‌كرێت له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌سته ناشیاوه‌كان " له‌په‌یوه‌ندیه هه‌رێمی و جیهانیه‌كان تێده‌گه‌ین كه‌مامه‌ڵه شاراوه‌كه خه‌ریكه به‌ته‌واوی كه‌شف ده‌بیت و داعش وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریستی بناغه‌یه‌كی دارایی پێشتری هه‌بووه له كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌بریاری ده‌ركردنی دراوی تایبه‌ت به‌خۆیان لهزێرو زیوو ئه‌و مه‌ترسیه‌ش هاته ئارا كه‌ره‌نگه بانكه‌كانی كه‌نداو ته‌عامولی پیوهبكهن لهرروی كۆمه‌لایه‌تیشه‌وه ناوهێنانی ئه‌و دووكانزا گران به‌هایه دهمانگهرێنیتهوه هه‌مان هه‌وڵ له چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌نگ كه‌وتنی به‌هه‌ر نرخ و ریگایه‌ك بیت دواتر وه‌كو بازرگانی نه‌وته‌كه سه‌ره‌تا هه‌رزان فرۆش گریت بۆئه‌وه‌ی سیسته‌می بازراو كرده بارزرگانیهكان بخاته به‌ر ئه‌مری واقیعی كرین و فرۆشتن و جیگایه‌ك داگیر بكات له‌و حاڵه‌شدا به‌ئه‌سته‌م ده‌توانریت گله‌یی له كه‌سانێك بكرێ كهبههانهی برسیه‌تی و نه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ژیان بكاته پێوه‌ر بۆ وه‌رگرتنی جۆرێكی له‌و دراوانه ئیستا ترسه‌كه سه‌ره‌تایه به‌ڵام بڵاوبونه‌وه‌و ده‌رچوون له قۆناغی حاڵه‌ته‌وه بۆدیارده بونیاد و پرۆژه بۆداهاتوو لهراستهرێگای خۆی ده‌گلێنێ ئه‌م بایه‌ت و پرسانه چهردهیهكن چاره‌سه‌ركردنیان گه‌شه‌به پێشخستنی نه‌خشه‌ی ئاوه‌دانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی مه‌ده‌نی زووتر ده‌كات هه‌ریمی كوردستان به هاوكاری و پالپشتیه نێوده‌وله‌تی زه‌مینه‌ی له‌بارتری دیموكراسی و لیپرسینه‌وه‌ی هه‌یه كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵی به‌یه‌كجاری نه‌هێڵێت وێرای زۆربوونی داهات له‌هه‌رێم به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان له حكومه‌ت تاكی كوردستانیس باوه‌ری پته‌وی لا دروست ده‌بێت و هاوكاری ته‌واوی ده‌كات كاتێ به پراكتیكی ریفۆرم و چاكسازی ده‌بینیت.