
به‌هادارترین داهێنان كه عه‌قڵی مرۆڤی زیندوو په‌ی به گرنگیهكهی ده‌بات، داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی درێژ مه‌ودایه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریتی بێت له مه‌بده‌ئی خزمه‌تكردنی ئینسانه‌كان و تێزی گه‌شه‌كردنی بی وه‌ستان بكاته كه‌شكۆڵی رێگاكه تیایدا، به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كان و پێشهاته نه‌خوازراوه‌كان بگرێت. هه‌ژموونی هه‌میشه‌یی دین وه‌كو جێگره‌وه‌ی ئه‌و ئومێدانه‌ی كه‌تائێستا نه‌هاتونه‌ته وجود، كرۆكی ئه‌و جیاوازیانه‌ی ئه‌مرۆ به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه‌به‌یه‌ك پاكێج حكومه‌ت و تێكڕای دامه‌زراوه فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له خۆوه پێچه‌ك داوه. سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین مه‌زهه‌بی جیاواز له ئایینی مه‌سیحیدا یان به‌جۆرێكی تر ڕاوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی كاسۆلیكی شۆرشێكی فره‌جه‌مسه‌ری دروست كرد نزیك به چونی بۆههزارهیهك قوربانی و پێكددانی لێكهوتهوه تابهیهكجاری پاش شۆرشی فه‌ره‌نسای مه‌زن به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، كایه و خانه‌ی ناكۆك و دژ به‌یه‌ك بوونهمیراتی ئه‌و مرۆڤه‌ی په‌یوه‌سته‌گی خۆرسكانه‌ی ئاینه‌كه‌یه‌تی و ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی دیكه تاقه بكاته‌وه‌و قودره‌تی خودا له‌سه‌ر زه‌وی راخراو به‌ده‌ستی به‌نده‌كانی به سیسته‌مێكی جیاوازترببینێت هه‌روه‌ك له ئه‌نجامدا هاته‌دی و سكۆلاریزم له‌م ئان وساتهی ئه‌واندا چه‌تری هه‌موو باوه‌رو ئایدیا جیاوازه‌كانه، (شیعه‌و سوونه‌ی) ئێستاكهمان ههزارهیهكیان زیاتر تێپه‌راندوه له‌ناو هه‌مان كه‌وانه‌ی وه‌كاله‌ت كردندان و هه‌ریه‌كه‌یان به‌ناوی یه‌زدانی خولقێنه‌ر بریار له قازانجی خۆی ده‌دات و مرۆڤ به مرۆڤ له‌ناوده‌به‌ن. رێنسانسی ئه‌وروپیی یاخود خه‌باتی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی ماكی خوڵقاندنی فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بوو كهدهیهویست سه‌رجه‌م جیاوازی و په‌رچه‌كرداره‌كان له ئاوه‌زی كه‌سه‌كان شه‌تڵ كات به‌بایه‌خ دان به لایه‌نی ئه‌پستمۆلۆژی (مه‌عریفه) دوباره قالبی مرۆڤبوون به‌تێگه‌یشتنی روناكبیرانه و زانستی تازه له شیعر‌و پۆرترێت و شاكاره ئه‌ده‌بیه‌كاندا دابرێژێته‌وه. خۆمان ته‌ره ناكه‌ین كه بازو مه‌چه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌ند دێره‌دا شل بكه‌ین وه‌كو رێسایه‌كی مێژوویی ئینسان كرد به‌دوای ده‌ره‌نجامه‌كانی بگه‌رێین ئه‌گه‌ر به‌وردیش تیشك نه‌خرێته سه‌ر پاپیرۆسه شاهانه‌كه ئه‌وا له‌ناو دڵ و ده‌رونی خۆماندا نه‌خشه‌ی تازه‌تر، خوێندنه‌وه‌ی هه‌نوكه‌یی تر له میانه‌ی گۆرانكاریه‌كاندا بۆ شی كردنه‌وه‌ی سیسته‌می حوكمرانیكردن جێبكه‌ینه‌وه تاكو له ته‌عبیرو پێناسه‌ی ژیان و گوزه‌رانی داهاتوو ده‌كاری بهێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌مان لارون بێت كه به‌ته‌واوی ناتوانین سنور‌و تاپۆ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ببه‌زێنین به‌ڵام ده‌كرێت نه‌وه‌یه‌ك رۆڵی به‌رانه‌كه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر ببینێت و هه‌رگاڤ گه‌یشته سه‌ربرین نه‌وه‌یه‌كی تر له‌گه‌نجی وشیار پێبگات مرۆڤه‌كان و به‌رانه‌كانی قوربانیه‌كه به‌یه‌كه‌وه له مردنێكی حه‌تمی رزگاربكات. باوێشك نامان باته‌وه كاتی بمانه‌وێت دۆخی (سیاسی-ئابووری) ناوچكه بشرۆڤێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌ك به‌هۆی ئه‌و دوو چه‌مكه‌وه روده‌دات، ئاكامه‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆڵهدارێكی زیاتره بۆ كۆتایی هێنان به مێژویه‌كی ته‌مه‌ن هه‌زاره‌ها ساڵه‌ی مرۆڤكرد وه رێگا خۆشكردنێكه بۆ نوسینی مێژویه‌ك به‌قه‌د كتێبێكی گیرفان، وه‌ختی ویستمان له روداوێك تێبگه‌ین و له‌بریارداندا په‌له نه‌كه‌ین به هێواشی بیخوێنینه‌وه و كاروكاردانهوهی خێرا له‌ناوه‌نده‌كانی قه‌رارو میدیا جیهانیه‌كاندا ببینینه‌وه. ماڵباتێك، رێكخراوێك، تیمێكی شاخه‌وانی ده‌توانێت ده‌ور له پركردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی ئه‌و مێژووه ببینێت ته‌نانه‌ت گروگاڵی مناڵێكی ساوا ده‌بێته تۆماری ئه‌و هانده‌ی ئه‌ندامێكی خێزان وێنه‌ی پێده‌گرێت و بهتهكنهلۆجیای نوی په‌خشی ده‌كات ده‌لیڤه بۆ پێشهاتی له‌ناكاو ناهێلێته‌وه. ئه‌و شوێن و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه‌فوكوڵی روداوه‌كان زۆرانبازی خۆسه‌لماندن بهرامبهریهكتری تێدا ده‌كه‌ن سی له‌سه‌ر چواری تاكه‌كانی ته‌واف به‌ده‌وری مافه‌كانی (هاوڵاتی بونی راستهفینه-ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه) ده‌كه‌ن له نیشتمانێك كه هاوڵاتی ئه‌م مافانه‌ی هه‌بێت باكی به‌وه نیه كی حوكمی ده‌كات و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه چی یه؟ له‌به‌ر ئه‌وه دڵنیایه لهدهستبهری ماف و ئازادیه‌كانی، له‌وانه‌یه نمونه‌ی پێشه‌نگ لای ئه‌و یاریزانێك، ئه‌كته‌رێك بێت گرنگ به‌لایه‌وه ئاسوده بونه له ئایندهی رۆژانه‌ی خۆی و تاكهمێكیش داهاتوی مناڵه‌كانی؟؟؟ئه‌وه‌ش جارێكی تر ئاگری نه‌مانی مێژویه‌كی كه‌ونار خۆشتر ده‌كات و دانه‌یه‌كی نوێتر بهلهحزهی چۆنیه‌تی ته‌رزی ژیانكردن ده‌به‌ستێته‌وه بۆبهیانیهكهی (الله كریم) خه‌ونی هه‌مه‌ره‌نگ له پێخه‌فی حه‌سانه‌وه‌دا ده‌بینێت، به‌قه‌ولی جاری جاران دێینه‌وه سهردوابهندی سیاسی و بۆ هه‌ل و مه‌رجی نێو ماڵی كورد سه‌رنجی ده‌بێژین، كورد ئێستا كاره‌كته‌رێكی چه‌ند سه‌ره‌یه له‌رۆژئاوا یاریه‌ك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی رۆژئاوای (سوننی) ده‌كات و له پاڵپشی هاوپه‌یمانی هه‌واڵگری جیهانه‌كه‌ی (شیعه) به‌راگرتنی هاوسه‌نگی مانه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی سوریا یاریه‌كه درێژه پێده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تێبینیه‌كان و نه‌بوونی ستراتیژی دوای روداوه‌كان تاراده‌یه‌ك گه‌مه‌یه‌كی باش ده‌كات، فراوانی یاریه‌كه له‌باشوردا له گێمی یه‌كه‌مدا یاریزانه‌كانی به‌رامبه‌ر داعش و ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌ز و قه‌یرانی دارایی و سیاسی یه له چاوه‌روانی هاتنه ناوه‌وه‌ی یهدهگهكاندایه كاتی پرسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی فه‌رزده‌كات، له گێمی دووه‌مدا راكێشانی پهتێكه سه‌رێكی له‌ده‌ست ئهمهریكاو خه‌ریكه سه‌ره‌كه‌ی تری ده‌كه‌وێته ده‌ست روسیا واته له نێوان (ئۆبامای سونه‌و پۆتینی شیعه‌دا) لهتهكیهو خانه‌قای كوردانه‌ی خۆی ته‌هلیل بهدووزمان وئاوازی جیاواز ده‌كات، تهفاعول كردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه به‌گشتی باشیه‌كه‌ی سیاسه‌تێكی ناڕۆشن بێت، ناكاته ئه‌و ناكامڵیهی هه‌ندی لایه‌نی عیراقی و كوردستانی بۆ هاوكێشه‌كه هه‌یانه، لهبارودۆخهدا خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه كارێكی ئه‌سته‌مه و باری ناوه‌خۆی درزی تێكهوتوهو گه‌ره‌كی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوه، بۆ قۆناغی ئێستا پێویستمان به دیموكراسیه‌تێكی عه‌یار بیست وچوارنیه چونكه نه‌شه‌قام و نه‌لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ناو دیموكراسیهكهدا نه‌تواونه‌ته‌وه وه‌كو كه‌نه‌دامان لێبێت براوهودۆراو پیرۆزبایی لێكتر بكه‌ن، كوردستانی باكور له جوڵه‌ی به‌رده‌وام دایه توركیا سیاسه‌تێكی ناجوامێرانه پێره‌و ده‌كات ده‌یه‌وێت هه‌شتا كورسیه‌كه‌ی كورد بخاته خانه‌ی حزبێكی تر له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی تیرۆری خۆیدا مامه‌ڵه بكات له بێده‌نگی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا هاتنی روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی تۆزێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌كان له باكورو رۆژئاوا ده‌شكێته‌وه ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته حسابی بۆبكرێت له‌دارشتنی سایكس پیكۆیه‌كی تردا كورد نه‌بێته پارسه‌نگی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و زلهێزانه به‌بی بوونی زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی. له پرسه سیاسیه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی گشتی كه هه‌رهه‌مووی له‌به‌رده‌م خۆنوسینهوهدایه واجبه بیر لهروكنه ئه‌ساسیه‌كانی دۆزی نه‌ته‌وه‌یی بكرێته‌وه ده‌بێت له‌و كتێبه گیرفانیهی مێژوو كه سروشتێكی ناجێگیری هه‌یه به‌شێكی تایبه‌ته بۆ ته‌رخان بكرێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی سایكۆلۆژیای ئه‌و كورده‌ی مێژوه‌كه ده‌خوێنێته‌وه له‌كه‌شێكی ئارام‌دا بێت نه‌وه‌ك خه‌می مووچه‌كه‌ی گه‌لێ شتی لهبیربباتهوهودواجار ئاگای له مێژووی خۆی نه‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.