دیموكراسی بوون پرۆسه‌یه‌كی ژیاری گشت لایه‌نه و به ئاره‌زووی تاقه‌كه‌سێك وه‌یان لایه‌نێك نایه‌ته دی، دیموكراسی كلتور‌و هه‌ل و مه‌رج و كه‌ش و هه‌وای خۆی ده‌وێت، هێلكه به بێ بوونی پله‌ی گه‌رما، بۆ ماوه‌یه‌كی پێویست هه‌ڵنایه‌ت و كه‌س چاوی به زه‌رنه‌قووته ناكه‌وێت، دیموكراسی دامه‌زراوه‌و داوو ده‌زگای خۆی ده‌وێت، بۆ پاراستنی ماف و ڕێساكان و توانای جوڵانه‌وه، هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه یاسایی و نایاساییانه‌ی له كوردستاندا به‌رامبه‌ر دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ و هاوڵاتیان ئه‌نجام ئه‌درێت، مانایی ئه‌وه‌یه له ناو كلتورێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نادیموكراسی و عه‌شایه‌ری له دایكبوین و په‌روه‌رده بووین، چونكه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی باو و كاریگه‌ری حزبی و بۆ ناو جومگه‌كانی ژیان، زیان به پرۆسه‌ی دیموكراسی سه‌رده‌م ده‌گه‌یه‌نێت !!
ئه‌مه به‌شێكی كێشه‌كه‌یه، به‌شه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كلتوری دیموكراسی له ده‌ره‌وه هاتووه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌ری ئه‌و كلتوره به حزب ئارایش كراوه، له‌ت ناو كۆمه‌ڵگای كوردی دا تێیدایه ده‌یه‌وێت ئه‌وپه‌ڕی دیموكراسی مۆدێرن بێت، له ئه‌وروپاش پێشكه‌وتوو تر بێت !!
ئه‌م حه‌زم خولیا‌و ئاره‌زووه، ڕه‌نگه له سه‌رده‌می ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس دا زۆر به‌هێز بێت، وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤ و بۆچوون، كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه و زۆر كه‌س خه‌ونی پێوه بینیوه، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌رزی واقیع و ئه‌زمون، دڕك و چزوو تاڵی هه‌یه، ڕه‌نگه خه‌ڵك ته‌نیا سه‌یری لایه‌نی شیرین و هه‌نگوینیه‌كانی دیموكراسی بكات و لایه‌نه‌كانی تری پشتگوێ بخات، یه‌كسانی ژن و پیاو له ڕووی تیۆرییه‌وه ئاسانه، وه‌لێ به كرده‌وه هه‌ر زۆر زه‌حمه‌ته، ئه‌وی كه من بۆ خۆم ڕه‌وای ده‌بینم، ده‌بێ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م ودایكم و نه‌نكیشم هه‌ر ڕه‌وا بێت، به‌ڵام ئه‌مه سروشتی ژیانی ڕۆژهه‌ڵاته، ژن ژنه‌و پیاویش پیاو، ئازادی ئافره‌ت ده‌سته‌به‌ر كراوه، به‌ڵام پێاو هه‌موو كارته‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه، هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ئاینده‌و مایه‌ی ئافره‌ت ده‌سوتێنیت، كه‌سیش ناتوانێت بلێت به‌ری چاوت برۆیه !
دیموكراسی ته‌نیا هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان نیه، هه‌لبژاردن یه‌كێكه له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسیه‌ت كه تیایدا هاوڵاتیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌كانیان وه جیگۆركێ كردنی ده‌سه‌ڵات و ئالۆگۆڕی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری په‌نای بۆ ده‌به‌ن، له‌م سیسته‌مه‌دا میكانیزمی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیانه تاكه بنه‌مایه بۆ لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگ، ئه‌م میكانیزمه ده‌بێته دروستبوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندوو و گه‌شه‌كردو له‌به‌ر ئه‌وه دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن دوو واتان كه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین .
لێره‌شدا ئێمه ناتوانین دڵسۆزی و په‌رۆشی خۆمان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی بنوێنین، هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له ئه‌وروپا دا كه‌س په‌لاماری كه‌س و كه‌س هه‌وڵی خروقات و ده‌ستێوه‌ردان نادات، چونكه هه‌ڵبژاردن واتا ئیراده‌ی گه‌ل، كه‌س بۆی نیه ده‌ستكاری ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكات و بیگۆڕێت، كێ دۆڕاندی بابچێت چاوێكی ڕه‌خنه گرانه به ڕابردووی دوور‌و نزێكی خۆیدا بگێرێت، له خۆی بپرسێت بۆ به‌شێوه‌ی دراماتێكی دۆڕاندوویه‌تی ؟؟ بۆ هێزێكی تر توانیویه‌تی به‌ره‌كه له بن پێی ده‌ربهێنیت ؟؟
له فه‌زایی سیاسی كوردی دا هیچ هێزێكی سیاسی نیه بتوانێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به سینگ فراوانیه‌وه وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر دۆرا ڕێز له ویست و ئیراده‌ی گه‌ل بگرێت، بۆیه لایه‌نی لاواز‌و بێ هیزو ئیفلاسی سیاسی ڕێگه‌ی خروقات و ته‌زویر ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كێرڤی باڵانسی زیاد بكات، كێشه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌مڕۆی ئێمه بۆ پرسی دیموكراسی و مافی هاوڵاتیبون ، زۆر كرچ و كاڵ و ساده‌و بێ سه‌رو به‌ره، ئێمه هێسشتا هۆش و ئاگای هاوڵاتیبونمان نیه، كێشه‌ی ئێمه میكانیزمی ده‌سه‌ڵاته، كه زۆر جار مافی هاوڵاتی پێشێل ده‌كات و كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌تی تاك ده‌شكێنیت .