سەرکوت کرا , ئەمرۆ له دیرۆكی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و شۆرشگیری كۆمه‌لگای كوردی دا ساته‌وه‌ختی تیماركردنی برینه‌كانه، ئه‌و برینانه‌ی كه به دریزای خه‌باتی جه‌كداری و خه‌باتی سیاسی له دوای رابه‌رینه‌وه له كورد و ئه‌زموونی سیاسی ده‌درێت، له ناو بزوتنه‌وه‌ی جه‌كداری شۆرشكیری كوردی دا هیج بارتێكی سیاسی هێنده‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خه‌نجه‌ری زه‌هراوی له بشته‌وه له كورد و دۆزه ره‌واكه‌ی نه‌داوه، میزوو دیرۆك و هه‌لدانه‌وه‌ی به‌ره تۆزاوییه‌كان ئه‌ركۆمینتیكی باشمان وه‌جنك ده‌خه‌ن، كه جۆن بلانی زیربه‌زیرو خیانه‌تی نیشتیمانی ئه‌م حزبه، كوردی كه‌یاندووه‌ته لیوارو كه‌ناره‌كانی مردن و تیاجوون، یه‌كێتی به‌ئێستاشه‌وه لەخەمی پاراستنی کورسی دەسەڵات و حیزب و سەرمایە و کۆمپانیاکانیدایه، کەچی ئەمرۆ دەبینین فریاد ڕەسەکانی نیشتمان بونە تە دیکتاتۆرو لەنیوان سیستەمێکی ناتەندروست و دیکتاتۆریەتێکی ناکامڵدا بەرو فاشی بون مل دەنێنن و دەیانەوێت تەواوی کۆمەڵگا لەنێو جه‌ند كوتله‌و بالێكی ناو مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یاندا کۆبکەنەوەو میللەت بکەن بەمێ گەڵو وەک شوانێکی دڵ ڕەق ڕەفتارمان لەگەڵدا بکەن. .
ئێمەدەزانین کە یەکێتی كوتله‌و باله‌كانی ھەرگیزنەیان ویستوە لەیەکتر جیاوازبن و ھەمیشە ململانیان لەسەر ئەوە بوە کە وەک یەک وەھابن و ریکەوتنی نیوان ( یه‌كیتی و بزوتنه‌وه‌ی كۆران ) یش تەنھا بۆئەوە بوو کە پێکەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو سامانی وڵات بۆخۆیان ببەن و سەرجەم کایە جیاجیاکان مۆنۆپۆل بکەن و لەبری یەک سەربازگە کۆیلە بەتەواوەتی میللەتێک بکەنە کۆیلەو ھەردەنگیگ لەدەروەی بازنە داخراوەکانی یه‌كیتی و بزوتنه‌وه‌ی كۆرانه‌وه بخوازیت دەنگ دانەوەی ھەبیت لەڕەگەوە ھەڵبکێشن .
سلێمانی شاری كه‌نجانه به‌ڵام گەنجانێک کە دەسەڵاتی سیاسی و ئەجیندای یه‌كێتی ھێشتا نەیتوانیوە ئیستیغلالتان بکات , تا وەک کۆیلەیەک شوێن حیکایەتەکانیان بکەون و بەگێرانەوەی مێژوی شاخ و سەروەریەکاکیان لە نیوان ( مێژوی پڕلەشانازی و سەرکەوتن و مێژوی پڕلەشەرمەزاری خیانەتکردن) دا پەروەردەتان بکەن .
كۆمه‌لكای كوردی له بیریانه كه كوردستان و به تایبه‌ت سلێمانی
یه‌كێتی و پاشماوه‌كانی، یه‌كێتی و كوتله‌و باله‌كانی سلێمانیان کاول كرد، وه‌لی رۆزكاریك بوو هوتاف و دروشمی بی كرداریان ده‌وته‌وه بۆ سلێمانی ؟! بەرلە ڕاپەڕین سیاسەتەدوژمن کاریەکانی بەعس و ھەوڵەنەزۆکەکانی بۆ قرکردنی تەواوی خەڵکی کوردستان , چەکی بەرگری کردنی پێھەڵدەگرتن و دەچونە چیاکان بۆ پاراستنی شەرەف و پیرۆزییەکانمان , بەڵام یه‌كێتی لەدوای ڕاپەڕین و برۆسه‌ی ئازادی عیراق سیاسەتی حیزبی و پەروەردە ناتەندروستەکانی حیزب وتموحاتە نائـەخلاقییەکانی كۆمبانیاكانتان , ناھۆشیاری سیاسی و مەعریفەی میله‌تیكتان ئیستیغلال کرد‌و فێری دوبارە نه‌خویندنه‌وه‌و نادبیده كرتنی ده‌نك و ره‌نكی خه‌لك و جه‌ك هه‌لكرتنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن دز به‌كورد .
ئێستا خه‌لكی كوردستان و دانیشتوانی شاری سلێمانی لەنێوان عه‌قلیه‌تی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی كۆراندا لەبازنەی ململانیدایەو یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی كۆران دەیانه‌ویت بۆھەمیشە کوردستان بۆخۆیان بێت , کە عه‌قلیه‌تی فاشیزم و دۆراوی یه‌كێتی تائەم ساتەش نایەوێت لەنێوان خۆی و خەڵکدا پەیوەندیی یەکی مۆراڵی و سیاسانەی دورلە فریو دان دروستبکات و بابه‌ندی ھەربڕیارێک بیت كه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی برۆسه‌ی هه‌لبزاردنه‌وه ده‌دریت و بیکاتە تاکە مەرجەعی بڕیاردانی
یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی كۆران ده‌یانه‌وێت ولاتَ زیاتر پربکەن لەگەندەڵکارو رێکەوتنی ژێربەژێر بۆدزینی سامانی خەڵک , بەڵام میللەت دەیەوێت تەواوی پانتایی کوردستان پاک بکاتەوە لە خیانەتکردن و گەندەڵی و نــا عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوری و فەرھەنگی , میللەت دەیەوەێت شەقامی سیاسی و ئەخلاقیمان پڕبێت لە ڕاستگۆیی و پێکەوە ئامادەبین بۆ قوربانی دان لەپێناوی پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی کە بەخوێنی ڕۆڵەکانی بەدی ھاتو وەو ئیستاش یه‌كێتی موزایەدەی پێوەده‌کەن .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
