قسه‌كردن و نووسین له فه‌زای رۆشنبیری كوردیدا تاڕاده‌یه‌ك لێڵ و ته‌مومژاویه، ئه‌م گوته‌یه‌ش هێنده‌ی روونكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێكه هێنده‌ی نائومێدبوون و ره‌شبینی نیه به‌رامبه‌ر به دونیای نووسین و رۆشنبیری. چونكه بوونی ئه‌و هه‌موو بڵاوكراوه هه‌ر له چاپكردنی كتێب و رۆژنامه و گۆڤارانه و . . . هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێمای فراوانتربوونی فه‌زای رووناكبیریه له نیشتمانه‌كه‌ماندا، ئاماژه‌یه‌كی گه‌شبینن بۆ ئێستا و داهاتووش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنج بێت و لێ ووردببینهوه بریتیه له چیه‌تی و چۆنیه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی كه كۆی رۆشنبیری كوردی كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌و گوتاره‌ی كه له هه‌ناویدا هه‌ڵیگرتووه، هه‌ربۆیه چه‌نده پێویسته گه‌شبین بین، ئه‌وه‌نده‌ش پێویسته دیوه‌كه‌ی دیكه "دیوه نه‌بینراو و نادیاره‌كه‌ی" بخوێنینه‌وه و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
له سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا گه‌لێك زاراوه هاتنه‌كایه‌وه، زاراوه‌ی رۆشنبیر یه‌كێكه له‌و زاراوانه‌ی كه داهێنراوی سه‌رده‌می نوێیه و به‌رهه‌مێكی داری مۆدێرنه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌موو سه‌رده‌م و زه‌مه‌نێكدا و له نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا"رۆشنبیرا ن" یاخود ئه‌و كه‌سانه بوونیان هه‌بووه كه كاریان له نێو ده‌قه‌كاندا كردووه و ئه‌و ده‌رك و تێگه‌یشتنه‌ی كه به‌رامبه‌ر ده‌ق و كتێبه‌كان هه‌یانبووه گواستویانه‌ته‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه و ده‌ستكاری جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه، ره‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵات و ئه‌و سیسته‌مه گرتووه و به‌دوی چاره‌سه‌ی برینه‌كان و ده‌رده‌كانی مرۆڤایه‌تیه‌وه بوون.
له راستیدا من له‌م كورته وتاره‌دا نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نێو رایه‌ڵه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و له هه‌مانكاتدا نیازی چوونه ناو كرۆك و چۆنیه‌تی دروستبوونی زاراوه‌یه‌كی وه‌ك "رۆشنبیر"( رۆشنبیر به مانا گشتیه‌كه‌ی) و "زانا" (زانایانیش ئه‌و كه‌سه‌یه كه داهێنانی ئه‌وانی دی و پێش خۆی و به سوود وه‌رگتن له ده‌قه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا كاری خۆی ده‌كات، ئیدی زانای ئایینی بێت یان نا ئایینی، هه‌رچه‌نده ره‌نگه مه‌به‌ستی ئێمه زێده‌تر زانای ئایینی بێت. ) مان نیه، چونكه هه‌م له توانای وتارێكی له‌مجۆره‌دا نیه و هه‌میش له رووی بابه‌تیه‌وه پێویسته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وورتر بڕۆینه نێو ئه‌م بابه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاڵۆزبوونی بابه‌ته‌كه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و جێگای روونكهردنهوهی وتارێكی له‌مجۆره بێت بریتیه له‌وه‌ی ئایا رۆشنبیر كێیه و چ بوونه‌وه‌رێكه؟ ئه‌ی زانا كامه‌یه؟ چ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌م دوو جۆر تایپه‌دا بوونی هه‌یه؟ ئایا له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندییه‌كی له‌مجۆره له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌یه؟
ئێمه له‌م وتاره‌دا گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو تایپه‌یه بریتیه له "رۆشنبیربوون" و" بابه‌تی رۆشنبیری" كه ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كیترین رایه‌ڵ و پردی په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو جۆر مرۆڤه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه نه‌بێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه یه‌كێكه له هه‌ره سه‌ره‌كیترین هۆكار و فاكته‌ره‌كانی په‌یوه‌ستبوون یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه لێكچوونی هه‌ریه‌كه له "زانا" و "رۆشنبیر". ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه ئه‌رك و جۆری كاری هه‌ریه‌كه له‌م دوو تایپه جیاوازه و له هه‌مانكاتیشدا ده‌شێ بڵێین ئه‌ركیان جودایه. دیاره گه‌لێك پیناسه بۆ رۆشنبیر كراوه و هه‌ر پێناسهیهكیشیان له دیدێكهوه بۆی ده‌ڕوانێت و قسه‌ی خۆی له‌باره‌وه ده‌كات، بۆ نموونه لای كه‌سێكی وه‌كو "د. سروش" بیرمه‌ندی ناودار رۆشنبیر ئه‌وكه‌سه‌یه كه خاوه‌نی "راز"ه، ئه‌و راز و نهێنیه‌ی كه ئه‌وانی دی نایزانن و په‌ییان پێنه‌بردووه به‌ڵام ئه‌مان په‌ی پێده‌به‌ن و ده‌یگوازنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه. لێره‌وه پێغه‌مبه‌ران"د. خ" به خاوه‌نی گه‌وره‌ترین "راز" ده‌زانێت و ئه‌مه‌ش ده‌شێت بڵێن به‌شێكی زۆری كتێبه‌كه‌یه‌تی به‌ناوی"راز زانی ورۆشنبیری و ئایینداری"، هه‌روه‌ها بوونی ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات به ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی رۆشنبیر ده‌زانێت، لای كه‌سێك وه‌كو "ئیدوار سه‌عید" یش به‌شێك نه‌بوون له ده‌سه‌ڵات تایبه‌تمه‌ندیه‌كی رۆشنبیرانه، واته كاركردن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. لای كه‌سێكه وه‌كو "موسته‌فا مه‌له‌كیان" رۆشنبیر دوو ئه‌ركی هه‌یه، ئه‌وانیش: 1- روونكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت. 2- هه‌رچی زیاتر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری مرۆڤه‌كان. به‌ڵام ره‌نگه یه‌كێك له جوانترین ئه‌و پێناسه و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بۆ كه‌سی رۆشنبیر كرابێت بریتیی بێت له روانینی بیرمه‌ندی ئێرانی دیار"بابك ئه‌حمه‌دی" ئه‌و پێ وایه رۆشنبیر ده‌بێت سێ ئهك و رۆڵی هه‌بێت ئه‌وانیش: 1- داهێنانی شتی نوێ. 2- گواستنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه. 3- بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و داهێنان و دۆزینه‌وه‌یه و به‌كارهێنانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و سوود وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵگه له‌و تیۆر وداهێنانه.
كۆی ئه‌و پێناسه و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌باره‌ی رۆشنبیری و رۆشنبیره‌وه وتراون ره‌نگه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوبین له كورتكردنه‌وه‌یان له چه‌ند خاڵێكدا ئه‌وانیش:
1- بوونی ره‌خنه‌ی ئه‌خلاقی له ده‌سه‌ڵات. ( له سه‌ره‌پای دونیادا ئه‌م جۆره بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفانه ده‌بینین كه كاریان و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی خۆیان له‌م پێناوه‌دا داناوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك وه‌كو "چومسكی" له ئه‌مریكا و له ئێران كه‌سێكی وه‌كو "عبدالكریم سروش" ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.
2- بوونی داهێنانی نوێ: رۆشنبیر و كه‌سی رۆشنبیر پێویسته خاوه‌نی داهێنان بێت و به‌رده‌وام تیۆر و كایه‌ی نوێ بهێنێته نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی.
3- روونكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت: مرۆڤی رۆشنبیر به‌رده‌وام به‌شوێن حه‌قیقه‌ته‌وه‌یه، ئیدی ئه‌و حه‌قیقه‌ته لای هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سی رۆشنبیر كه‌سێكی حهقیقهتویسته و به دوور له ئایدۆلۆژیبوون. 4- رۆشنبیر ئایدۆلۆژیانه بیرناكاته‌وه و نایه‌وێت و ناخوازێت ئایدیایه‌ك بسه‌پێنێت یان بیسه‌پێنن، چونكه مرۆڤی ئایدۆلۆژی كه‌سێكه ته‌نها خودی خۆی و سنووری ئایدۆلۆژیاكه‌ی به حه‌ق ده‌زانێت و هه‌ر كه‌سێكیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌وه بێت ئیدی ئه‌و مافه‌ی نیه.
5- رۆشنبیر دوور له سیاسه‌ت و فه‌زای سیاسیانه بیرده‌كاته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه هیچ به‌شداری و هاوكارییه‌كی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت نه‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت به‌رده‌وام چاوی له ده‌سه‌ڵات و بێت و ره‌خنه‌ی ئه‌خلاقی خۆی ئاراسته بكات و به‌شداری چالاكانه‌ی سیاسه‌ت بكات.
6- رۆشنبیر ده‌بێت پردی نێوان ده‌ق و كۆمه‌ڵگه بێت. ئه‌م چه‌ند خاڵه بۆ ئه‌وه بوو تا بزانین رۆشنبیر و رۆشنبیری چه‌ند گرنگه و چۆن ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی و یه‌ك له هه‌ره گرنگترین خاڵه لێكچووه‌كانی زانایان و رۆشنبیران و بێ بوونی ئه‌م خاڵه‌ش دونیایه‌ك دژیه‌كی و دروستبوونی درز و بۆشایی له نێوان رۆشنبیران و زانایان له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی تریشه‌وه نێوان ده‌ق و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
فه‌زای رۆشنبیری كوردیمان وه‌ك هه‌ر فه‌زایه‌كی دیكه پێویستی به‌وه‌یه هه‌میشه بیرمه‌ندان و زانایان و رۆشنبیران و نووسه‌ران ئه‌و كه‌ناڵه سه‌ره‌كی و راسته‌قینه‌یه بن و ئه‌ركیان ببێته كاركردنی زیاتر له ده‌قه‌كان و گواستنه‌وه‌ی بۆ نیۆ كۆمه‌ڵگه، رۆڵیان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كاندا هه‌بێت، روونكه‌ره‌وه‌ی زیاتر حه‌قیقه‌ت بن و تاكه‌كان به ئاگاتر و ده‌ركیان فراوانتر بكه‌ن. ته‌نها ئامرازێكیش بتوانن له‌م ڕوه‌وه به‌كاری بهێنن و بیكه‌نه ته‌نها چاویكهی روانین و له‌وێوه نیگاكانیان ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن بریتیه له "رۆشنبیربوون" به‌و مانایه‌ی سوود له هه‌موو "مه‌عریفه" و "فه‌رهه‌نگێك وه‌ربگرن و له‌وێشه‌وه بیگوازنه‌وه بۆ نێو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه، ئاخر هه‌میشه ده‌بێت پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك بوه‌ستێت و راگیركهری هه‌موو نه‌ته‌وه و گه‌لێكیش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌و سه‌رزه‌مینه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، به‌ڵكو مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌وه پیشانداوه كه بونیادی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤه مه‌زنه‌كان و خاوه‌ن ئه‌زموون و خاوه‌ن هزره‌كان وه‌ستاوه، ئیدی نابێت هه‌ست به گرنگی ئه‌و ئه‌رگ و گه‌وره‌ییه نه‌كه‌ین كه ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ هزر و بیردا هه‌یه، هه‌رچه‌نده مرۆڤ ته‌نها ئه‌ندێشه و بیره و مه‌ولانا گوته‌نی:
ای برادر تو همان اندیشهای
ما بقی استخوان و ریشهای
واته ئه‌ی دۆست، تۆ ته‌نها ئه‌ندێشه و بیریت، ئه‌وی دیكه‌ت ئێسك و خوێنه). ئه‌مه گه‌ر بۆ هه‌موو مرۆڤێك راست بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه بۆ پێشه‌نگان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رمه‌شق و بهئاگاهێنهری كۆمه‌ڵگه‌ن ده‌بێت زێده‌تر پێویست و بگره هه‌ره به‌هێزترین خاڵ و تاكه سهرمایهیانه.
مێژووی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی كوردیمان ئه‌و راستیه‌مان پێده‌ڵێت كه هه‌ڵگری دونیایه‌ك "جوانی هزر" و "مه‌عریفه" و "زانست و ئه‌ده‌بیات" و" عیشق و عیرفان" و. . . هتد. دونیایه‌ك چه‌ندین مرۆڤی مه‌زنی به‌رهه‌مهێناوه، چه‌نده‌ها كتێب و نووسینی پڕ له ما‌نایان بۆ به‌جێهێشتووین، ره‌نگه به هه‌ڵه‌دا نه‌چین كه یه‌كێك له شانازییه‌كانی نووسه‌رانمان به هه‌موو ره‌نگ و ئایدیا و بۆچوونێكه‌وه ئه‌وه بێت كه خاوه‌نی ئه‌و كلتور و فه‌رهه‌نگ و نووسینه دهوڵهمهندهین به جۆرێك جوانی و بابه‌تیبوون و ئه‌خلاقیانه مامه‌ڵه‌كردن و ناوهڕۆكداری گوتار و . . . هتد شه‌پۆل ده‌دات. (هه‌موو كلتور و فهرههنگێكیش جێگای ره‌خنه و هه‌ڵگری ره‌خنه‌یه). به‌ڵام به‌به‌راوردكردنی ئێستا و رابردووی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان له رووی فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریه‌وه ده‌شێ بڵێین فه‌زای كوردی خه‌ریكه به‌ره‌و لێڵبوون و ته‌مومژاوی بوون ده‌چێت كه ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانی و خه‌مه، بۆیه‌ش نابێت چیدی هه‌ست به گرنگیی ئه‌و شوێنگه‌یه نه‌كه‌ین كه هه‌م كه‌سی "زانا" ی و هه‌م كه‌سی "رۆشنبیر" هه‌یانه و له‌وێوه به‌و پێگه گرنگهیانهوه له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا كاری خۆیان و دواتریش جێكه‌وتی خۆیان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی گرنگ بێت و دواجار جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه بریتیه له‌و راستیه‌ی كه هیچكام له‌م دوو بوونه‌وه‌ره به بێ بوونی خۆراكی"مه‌عریفه" نه‌ك هه‌ر ئه‌و گرنگی و به‌هایه‌یان نیه، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێن به پێچه‌وانه‌وه زیان ده‌گه‌ێنن و باری سه‌رشانی تاكه‌كان قورس‌تر و هزرو مێشكیان ئاڵۆزتر و له كۆتاییشدا گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری نه‌رێنی و نیگه‌تیڤیان ده‌بێت و ته‌نها وه‌ك "وێنه" ده‌مێننه‌وه به بێ بوونی"مانا"، ئه‌و راستیه‌ش بریتیه له بوونی "مه‌عریفه" واته: ئه‌و دوو مۆدێله‌ی نێو كۆمه‌ڵگه پێویستیان به "قوڵی زانیاری" و "مه‌عریفه‌ی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه" هه‌یه. مه‌عریفه و زانیارییه‌ك كه روونكه‌ره‌وه‌ی "حه‌قیقه‌ت" بێت و رووگهمان زیاتر به‌ره‌و لای حه‌قیقه‌ت بجوڵێنێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه "حه‌قیقه‌ت"مان لێ بشارێته‌وه و "په‌رده‌ی بێئاگایی" و نه‌زانی به رووی جوانی حه‌قیقه‌ت و راستی دا بدات. ده‌شێ بڵێن گه‌وره‌یی و مه‌زنی "زانایان و عاریفان و رووناكبیران و شاعیران"ی مێژووی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بیات و فیكر و عیرفانمان هه‌ر ئه‌مه بێت، چونكه ئه‌وان به دوی "حه‌قیقه‌ت" و "حه‌قیقه‌ت ویست"یه‌وه بوون و خه‌م و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌كانیان هه‌ڵگرتووه و كه‌مكردۆته‌وه و ئه‌و پردی نێوان "ده‌ق" و "كۆمه‌ڵگه"بوون، هه‌ر بۆیه ره‌نگه له ووردبوونه‌وه‌ی ده‌قی "شیعر" ێك یان نووسینی "رووناكبر"ی وه یان "بابه‌تی "زانا و مه‌لا"یهَكی چه‌ند ده‌یه‌كی پێش خۆمان گه‌وره‌ترن "حیكمه‌ت" وه‌ربگرین هه‌ست به فراوانی "ده‌رك" و تێگه‌یشتنیان له دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بكه‌ین.
دواجاریش ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له ته‌نها باڵاترین و هه‌ره گرنگترین چه‌مك و به‌رزه‌خی نێوان "زانا" و "رۆشنبیر" و پردی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و تێگه‌یشتنیان له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانی بوونی"مه‌عریفه" و "خوێندنه‌وه" بێت به پێ ی پێویستی و ره‌چاوكردنی جۆری خۆراكی هه‌ریه‌كه‌یان، چونكه گه‌ر به‌م جۆره نه‌بێت ئه‌وا به "پیرۆز - مقدس" بوون و بوونی "حه‌قیقه‌ت"ی ره‌ها و لای ئه‌وان ئه‌و دوو سه‌رمایه‌یه ده‌بن كه هه‌م خودی خۆیان و هه‌م رێڕه‌وی كه‌شتی كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ره‌و هه‌ڵدێر و لێڵی ده‌به‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.